Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤
بە فەرەنسی: Jeux de la XXXIIIᵉ olympiade
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
ناو بە زمانی فەرمیJeux de la XXXIIIᵉ olympiade
وەرزشmulti-sport event
دروشم بە کوردیGames wide open
دروشمOuvrons grand les Jeux، Obrim en gran els Jocs، Ouvrons grand les Jeux، Games Wide Open، Offene Spiele
وڵاتفەڕەنسا
جێپاریس
پۆتانی شوێن٤٨°٥١′٢٤″N ٢°٢١′٨″E
لە پێشئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠
لە دوایئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨
ژمارەی چاپ33
Broadcast byOlympic Broadcasting Services، Eurosport، تەلەڤیزیۆنی ئیسپانی، France Télévisions
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
ڕێکەوتی دەستپێکردن٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن١١ی ئابی ٢٠٢٤
ڕووداوە بەرچاوەکان2024 Summer Olympics opening ceremony
ڕێکخەرParis Organising Committee of the Olympic and Paralympic Games 2024
Officially opened byئیمانوێل ماکرۆن
بەختدارPhryges
یاریی کۆتاییی2024 Summer Olympics closing ceremony
ئەپی ڕەسمیOlympics - Paris 2024
وێبگەhttps://olympics.com/fr/paris-2024
ھاشتاگParis2024
Map


ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ (بە فەڕەنسی: Jeux olympiques d'été de 2024، بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی سییەم و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی پاریسی ٢٠٢٤ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتییە کە بڕیارە ئەنجام بدرێت لە ٢٦ی تەممووز تا ١١ی ئابی ٢٠٢٤ لە پاریس، فەرەنسا.[١]پاریس لە ١٣١ھەمین دانیشتنی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی لە لیمای پێروو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ مافی میواداریکردنی یارییەکانی پێبەخشرا. بەھۆی ئەوەی چەند شارێک لە پڕۆسەی خۆ کاندیدکردن کشانەوە بۆیە تەنھا پاریس و لۆس ئانجلەس لە کێبڕکێدا مانەوە، لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی (IOC) پرۆسەیەکی پەسەند کرد بۆ ئەوەی ھاوکات مافی میوانداری کردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ و ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ بۆ ئەو دوو شارە ببەخشرێت.[٢][٣]پاریس پێشتر لە ساڵانی ١٩٠٠ و ١٩٢٤ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، بەمە دەبێتە دووەم شار کە سێ جار لە دوای لەندەن (١٩٠٨ و ١٩٤٨ و ٢٠١٢) میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات. ئۆڵۆمپیادەکە ھاوکاتە لەگەڵ سەد ساڵەی ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ساڵی ١٩٢٤دا، ھەروەھا شەشەمین یاری ئۆڵۆمپیادە کە فەرەنسا میوانداری دەکات (سێ لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینە و سێ لە ئۆڵۆمپیادی زستاندا)، ھەروەھا یەکەم یاری ئۆڵۆمپیادە لە فەرەنسا لە دوای ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٩٢ لە ئەلبێرتڤیل.

داواکارییەکان

[دەستکاری]

هەریەکە لە پاریس و هامبۆرگ و بوداپێست و ڕۆما و لۆس ئانجلەس ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ میواندارییکردنی ئەم خولەی ئۆلۆمپیادەکە.بەڵام پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەکە بەهۆی کشانەوە و نادڵنیایی سیاسی و ڕێگریکردن لە تێچوونەکان خاو بووەوە. [٤] هامبۆرگ لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ دا پێشنیارەکەی کشاندەوە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم. [٥] ڕۆما لە ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٦، بە ئاماژەدان بە کێشە داراییەکان لە پاڵاوتنەکە کشایەوە. [٦] بوداپێست لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٧ کشایەوە. [٧] [٨] [٩]دوای ئەم کشانەوەیانە، دەستەی بەڕێوەبەری IOC لە 9حوزەیرانی ٢٠١٧ لە شاری لۆزان لە سویسرا کۆبووەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی پێشنیارەکانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٨. [١٠] [١١] لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بە فەرمی پێشنیاری هەڵبژاردنی شارەکانی میوانداری ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٨ی کرد لە هەمان کاتدا لە ساڵی ٢٠١٧، پێشنیارێک کە دانیشتنێکی نائاسایی IOC لە ١١ تەممووزی ٢٠١٧ لە شاری لۆزان پەسەندی کرد. [١١] IOC پرۆسەیەکی دانا کە تێیدا لیژنەکانی پێشنیاری لۆس ئانجلەس ٢٠٢٤ و پاریس ٢٠٢٤ لەگەڵ IOC کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی کام شار میوانداری یارییەکان دەکات لە ساڵی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٨، و ئایا دەتوانرێت شارە میواندارەکان بۆ هەردووکیان لە یەک کاتدا هەڵبژێردرێت.[١٢] دوای کۆبوونەوە پاریس وەک میوانداری پەسەندکراو بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و لۆس ئانجلەس بۆ ساڵی ٢٠٢٨ دیاریکران [١٣] [١٤] بڕیارەکە لە 131ەمین دانیشتنی IOC لە 13 ئەیلوولی ٢٠١٧ پەسەندکران. [١٥]

هەڵبژاردنی شاری خانەخوێ

[دەستکاری]

پاریس لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ١٣١ەمین دانیشتنی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی لە شاری لیما لە وڵاتی پیرۆ وەک شاری میواندار هەڵبژێردرا.

ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٤ ئەنجامی پێشکەشکردنی داواکاری
شار نەتەوە دەنگەکان
پاریس  فەڕەنسا بە کۆدەنگی

پەرەپێدان و ئامادەکاری

[دەستکاری]

شوێنەکان

[دەستکاری]

ئاسایش

[دەستکاری]

فەرەنسا لەگەڵ یۆرۆپۆل و وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا گەیشتە ڕێکەوتنێک بۆ یارمەتیدانی بەهێزکردنی ئاسایش و "هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێکردنی یاسا" لە میانی یارییەکاندا. [١٦] لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکاندا، پلانی ئەوە بوو کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەربەستی دەریایی زیاتر جێگیر بکرێت . [١٧]

لە چوارچێوەی سەردانەکەی تەمیم کوڕی حەمەدی دووەم ئەمیری قەتەر بۆ فەرەنسا، چەندین ڕێککەوتن لە نێوان دوو وڵاتدا واژۆکرا بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی ئۆڵۆمپیاد. [١٨] پۆڵەندا بەڵێنیدا بە بەکارهێنانی سەگی ڕاهێنراو بەشداری بکات لە پاراستنی ئامادەبووانی یارییەکان. [١٩] [٢٠] [٢١]

لە ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٤ لە پاریس بڵاوکرایەوە [٢٢] کە ئەفسەرانی پۆلیس لە بەلجیکا، [٢٣] بەڕازیل، [٢٤] کەنەدا، [٢٥] ئەڵمانیا، [٢٦] هیندستان، [٢٧] [٢٨] ئێرلەندا، [٢٩] ئیتاڵیا [٣٠] لۆکسمبۆرگ ، [٣١] مەغریب، [٣٢] هۆڵەندا، [٣٣] پورتوگال، [٣٤] کۆریای باشوور، [٣٥] ئیسپانیا، [٣٠] ئیمارات [٣٦] بەریتانیا [٣٠] و ئەمریکا [٣٧] لە پاریس جێگیر دەکرێن بۆ هاوکاریکردنی هاوتا فەرەنسییەکانیان کە بە گشتی ٤٦ وڵات هاوکاری پۆلیس دەکەن. [٣٨] [٣٩]

نیگەرانییە ئەمنییەکان کاریگەرییان لەسەر پلانە ڕاگەیەندراوەکان هەبوو بۆ ئاهەنگی کردنەوەی کە وەک بۆنەیەکی گشتی بەدرێژایی ڕووباری سێن بەڕێوەدەچێت ; ئامادەبوونی چاوەڕوانکراو لە ٦٠٠ هەزار کەسەوە بۆ ٣٠٠ هەزار کەس کەمکرایەوە،. لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤، دوای ئەوەی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە هۆڵی شارەوانی کرۆکوس لە مانگی ئازاردا گرتە ئەستۆ، و چەندین هەڕەشەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا کرد، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەدا کە دەتوانرێت ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکە بچووک بکرێتەوە یان ئەگەر پێویست بوو شوێنەکەی بگۆڕدرێتەوە . [٤٠] [٤١] [٤٢] دەسەڵاتدارانی فەرەنسا پێش یارییەکان نزیکەی ٧٥ هەزار بەرپرسی پۆلیس و سەربازییان خستە سەر شەقامەکانی پاریس. [٤٣]

یارییەکان

[دەستکاری]

مەراسیمی کردنەوە

[دەستکاری]

ئاهەنگی کردنەوەی یارییەکە لە کاتژمێر ١٩:٣٠ ( CEST, GMT+2 ) لە 26 تەممووزی ٢٠٢٤ دەستپێبکات. [٤٤] ئەمە دووەمجار دەبێت لە مێژوودا کە کردنەوەی یارییە ئۆڵۆمپیەکان لەدەرەوەی یاریگایەک ئەنجام بدرێت، یەکەمجاریش مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی لاوانی ٢٠١٨ بوو. [٤٥] پێشبینی دەکرێت ٣٢٠ هەزار بینەر لە کەنارەکانی ڕووباری سێن ڕیز بن بۆ ئەوەی شایەتحاڵی تێپەڕبوونی ٨٠ بەلەم بن کە وەرزشوانانی بەناوبانگیان هەڵگرتووە. [٤٦] شوێنە گرینگەکانی پاریس نمایش دەکرێت. [٤٧] [٤٨] ئاهەنگەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە و پارا ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٤ لەلایەن تۆماس جۆلی دەرهێنراون . [٤٩] [٥٠] [٥١]ڕێکخەران ئاهەنگەکەیان وەک "سەرنجڕاکێشترین ئاهەنگی کردنەوە لە مێژووی ئۆڵۆمپیاد" وەسفکردووە، سەرۆکی لێژنەی ڕێکخەری ئۆڵۆمپیادی هاوینە و پارائۆڵمپیکی ٢٠٢٤ تۆنی ئیستانگوێت ڕایگەیاند پێشبینی دەکەین ٦٠٠ هەزارکەس بینەری ئاهەنگەکەبن - ئەمەش نموونەی ئامانجێکی گشتییە بۆ ئەوەی ببێتە "ئۆڵۆمپیادی گەل". [٥٢] [٥٣] [٥٤] [٥٥] لە نیسانی ٢٠٢٤، سەرۆک ماکرۆن ڕایگەیاند کە دەتوانرێت ڕێوڕەسمەکە بچووک بکرێتەوە بە شێوەیەکی ئاسایی لە یاریگای فەرەنسا, بەڕێوەبچێت ئەگەر پێویست بوو. [٥٦] [٥٧] [٥٨]

پێشبڕکێكان

[دەستکاری]

٣٢٩ پێشبڕکێ لە ٣٢ وەرزشدا نمایش دەکرێت، لەوانە ٢٨ کە لە ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠٢٠دا پێشبڕکێیان لەسەر کراوە، [٥٩] و چوار پێشبڕکێی نوێ کە لەلایەن لیژنەی ڕێکخەری پاریسەوە پێشنیارکرابوون [٦٠] [٦١] [٦٢] چوار پێشبڕکێ لە یارییەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ ئەمساڵ ئەنجامنادرێت. [٦٣]

مەراسیمی کۆتایی

[دەستکاری]

بڕیارە ڕۆژی ١١ ئابی ٢٠٢٤ ئاهەنگی کۆتاییی یارییەکە لە یاریگای فەرەنسا بەڕێوەبچێت . [٦٤] ئاهەنگەکە بە ناوی "تۆمارەکان" دەبێت، و بڕیارە زیاتر لە سەد ئەکتەر بەشداری تێدا بکەن [١] [٢]

وڵاتە بەشداربووەکان

[دەستکاری]

ئەمەی خوارەوە پێرستی ئەو لێژنە ئۆڵۆمپیادانەیە کە لانیکەم یەک وەرزشوانانیان بەشداری دەکات. دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا, ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لیژنەکانی ئۆڵۆمپیادی ڕووسیا و بێلاڕووسی بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەستی ئۆڵۆمپی ڕاگرت . وەرزشوانانی ڕووسیا و بێلاڕوس لەبری ئەوە وەک " وەرزشوانانی بێلایەنی تاکەکەسی " (AIN) بەبێ ناسنامەی نیشتمانی ڕکابەری دەکەن، [٣] [٤] بە مەرجێک "چالاکانە" پشتگیری شەڕەکە نەکەن.سەرجەم ٢٠٦ لێژنە نیشتمانی ئۆڵۆمپیاد بەشدارن کە ٥٤ هەڵبژاردەی ئەفریقا ، ٤٨ لە ئەوروپا ، ٤٤ لە ئاسیا ، ٤١ لە ئەمریکا ، ١٧ لە ئۆقیانووس ، وەرزشوانانی بێلایەنی تاکەکەسی و تیمی ئۆڵۆمپیادی پەنابەران.

وڵاتان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤

ژمارەی وەرزشوانان بەپێی لیژنەکانی ئۆڵۆمپیاد

ھەتا ڕێکەوتی ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ (2024-07-24)

This is the official schedule, though the exact schedule can change up until the end of the games.[٦٥]

All times and dates use Central European Summer Time (UTC+

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا "Paris 2024 to start week earlier than planned after IOC approve date change". www.insidethegames.biz. 1517976720. Retrieved 2022-06-03. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  2. ^ ئ ا "What you need to know about the Paris 2024 Olympic Games". South China Morning Post (بە ئینگلیزی). 2022-04-03. Retrieved 2022-06-03.
  3. ^ ئ ا "Paris set to host 2024 Olympics after LA opts for 2028". ABC News (بە ئینگلیزی). 2017-07-31. Retrieved 2022-06-03.
  4. ^ ئ ا Butler, Nick (24 February 2017). "Exclusive: IOC vow to "further adjust" candidature process after Budapest 2024 withdrawal". Inside the Games. Archived from the original on 1 August 2017. Retrieved 1 August 2017.
  5. ^ (Press release). {{cite press release}}: Missing or empty |title= (help)
  6. ^ "Rome 2024 Olympic bid collapses in acrimony". BBC News. 21 September 2016. Archived from the original on 21 September 2016.
  7. ^ "2024 Olympics: Budapest to drop bid to host Games". BBC Sport. 22 February 2017. Archived from the original on 23 February 2017.
  8. ^ Mather, Victor (22 February 2017). "Budapest Withdraws Bid to Host 2024 Summer Olympics". The New York Times. Archived from the original on 26 July 2017. Retrieved 23 February 2017.
  9. ^ Wharton, David (22 February 2017). "Budapest to withdraw bid for 2024 Olympics, leaving L.A. and Paris as only contenders". Los Angeles Times. Archived from the original on 23 February 2017. Retrieved 22 February 2017.
  10. ^ "Meeting of the IOC Executive Board in Lausanne – Information for the media". Olympic.org. 19 May 2017. Archived from the original on 22 June 2017.
  11. ^ ئ ا "IOC Executive Board approve joint awarding plans for 2024 and 2028 Olympics". Inside the Games. 9 June 2017. Archived from the original on 1 August 2017. Retrieved 16 January 2023.
  12. ^ Livingstone, Robert (12 July 2017). "Bach Says Paris and LA Mayors Are 'Optimistic' About Agreement After Initial Discussions - GamesBids.com". gamesbids.com. Archived from the original on 1 August 2017. Retrieved 16 January 2023.
  13. ^ "Los Angeles Declares Candidature for Olympic Games 2028- IOC to Contribute USD 1.8Billion to the Local Organising Committee". IOC. Archived from the original on 1 August 2017. Retrieved 1 August 2017.
  14. ^ Wharton, David (31 July 2017). "Los Angeles makes deal to host 2028 Summer Olympics". Los Angeles Times. Archived from the original on 22 September 2017. Retrieved 31 July 2017.
  15. ^ "Paris set to host 2024 Olympics, Los Angeles to be awarded 2028 Games by IOC". ABC News. 31 July 2017. Archived from the original on 15 August 2022. Retrieved 1 August 2017.
  16. ^ "Olympics 2024 security topped up". Europol. 31 October 2023. Archived from the original on 4 December 2023. Retrieved 8 February 2024.
  17. ^ Syal, Rajeev (30 January 2024). "British police and security services to help protect Paris Olympics". The Guardian. Archived from the original on 8 February 2024. Retrieved 9 February 2024.
  18. ^ "France and Qatar". France Diplomacy – Ministry for Europe and Foreign Affairs (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 31 January 2023. Retrieved 5 March 2024.
  19. ^ "Poland to send troops to Paris Olympics amid security challenge". Reuters. 28 March 2024. Archived from the original on 29 March 2024. Retrieved 29 March 2024.
  20. ^ "France seeks help from allies to bolster security during Paris Olympics". France 24. 28 March 2024. Archived from the original on 29 March 2024. Retrieved 29 March 2024.
  21. ^ "Qatar's Interior Minister chairs meeting with officials ahead of Paris Olympics". Doha News. 4 April 2024. Archived from the original on 4 April 2024. Retrieved 4 April 2024.
  22. ^ "Armored vehicles, night vision binoculars: Qatar lends equipment to French police for Olympics". Le Monde. 16 July 2024. Archived from the original on 16 July 2024. Retrieved 22 July 2024.
  23. ^ "Belgian Federal Police Service to dispatch officers to Paris to help French with security operation during the Olympic Games". VRT. Retrieved 2024-07-25.
  24. ^ "Polícia Federal do Brasil reforça segurança das Olimpíadas de Paris a convite da França" (بە پورتوگالی). RFI. Archived from the original on 2024-07-18. Retrieved 2024-07-25.
  25. ^ "RCMP will provide intelligence help, police to help secure Paris Olympics this summer Games". The Toronto Star. 4 April 2024. Retrieved 2024-07-25.
  26. ^ "Germany debates extending Euro 2024 border controls". DW News. 16 July 2024. Archived from the original on 16 July 2024. Retrieved 22 July 2024.
  27. ^ "Indian CAPF, special forces canine squad in France for Olympics venue security". The Economic Times. 2024-07-17. Archived from the original on 2024-07-17. Retrieved 2024-07-25.
  28. ^ "Mission Impawsible: Indian envoy meets K-9 unit deployed for 2024 Paris Olympics". Hindustan Times. 15 July 2024. Archived from the original on 17 July 2024.
  29. ^ Sarah Slater (17 June 2024). "Gardaí to be sent to France to help security operations at Paris Olympics". Anglo Celt. Archived from the original on 24 July 2024. Retrieved 24 July 2024.
  30. ^ ئ ا ب "Paris police expect 2024 Olympics to be 'considerable challenge' for bomb disposal squad". France 24. 5 December 2023. Archived from the original on 31 January 2024. Retrieved 9 February 2024.
  31. ^ "Paris Olympics to deploy 1,750 police officers from 40 different countries". Inside the Games. 17 July 2024. Archived from the original on 17 July 2024. Retrieved 22 July 2024.
  32. ^ "Moroccan police contribute to Paris Olympics security effort". The North Africa Post. Retrieved 2024-07-25.
  33. ^ "Nederlandse politie houdt Parijs veilig tijdens Olympische Spelen" (بە ھیندی). Trouw. 24 July 2024. Retrieved 2024-07-25.
  34. ^ "JO Paris 2024: Portugal envia uma centena de polícia" (بە پورتوگالی). PontoPT. 22 July 2024. Retrieved 2024-07-25.
  35. ^ "Korean police patrol Paris streets to support Olympics". JoongAng Daily. 19 July 2024. Archived from the original on 19 July 2024. Retrieved 22 July 2024.
  36. ^ "UAE police to serve at Paris 2024 Olympics; training includes French lessons". Khaleej Times. 11 July 2024. Archived from the original on 11 July 2024. Retrieved 23 July 2024.
  37. ^ "LAPD officers allowed to carry guns at Paris Olympics after France makes exception". The Los Angeles Times. 23 July 2024. Archived from the original on 23 July 2024. Retrieved 25 July 2024.
  38. ^ "Some 2,000 foreign troops to help with security for Paris Olympics". France 24. 13 April 2024. Archived from the original on 13 April 2024. Retrieved 22 July 2024.
  39. ^ "France asks for foreign police and military help with massive Paris Olympics security challenge". AP News (بە ئینگلیزی). 2024-03-29. Archived from the original on 29 March 2024. Retrieved 2024-07-23.
  40. ^ "Macron says Paris Olympics opening ceremony could be moved". BBC News (بە ئینگلیزی). 15 April 2024. Archived from the original on 15 April 2024. Retrieved 15 April 2024.
  41. ^ "Paris Olympics opening ceremony on the Seine could move for security reasons, says Macron". France 24 (بە ئینگلیزی). 15 April 2024. Archived from the original on 15 April 2024. Retrieved 15 April 2024.
  42. ^ "France has a 'Plan B' for the Paris 2024 opening ceremony". Inside the Games. 3 April 2024. Archived from the original on 3 April 2024. Retrieved 3 April 2024.
  43. ^ Harding, Andrew (2024-07-24). "As the Olympics nears, Paris puts 75,000 troops on the streets". BBC News (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 23 July 2024. Retrieved 2024-07-24.
  44. ^ Daffunchio Picazo, Raúl (9 March 2024). "Paris 2024: Opening Ceremony to start at 19:30". Inside the Games. Archived from the original on 9 March 2024. Retrieved 9 March 2024.
  45. ^ "Macron says Paris Olympics opening ceremony could be moved". BBC News (بە ئینگلیزی). 15 April 2024. Archived from the original on 15 April 2024. Retrieved 15 April 2024.
  46. ^ "'A bold move': Paris ready to welcome the world with ambitious opening ceremony". 9now.nine.com.au (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-23.
  47. ^ Ingle, Sean (13 December 2021). "Paris 2024 Olympic organisers reveal audacious plans for opening ceremony". The Guardian (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 18 March 2022. Retrieved 14 December 2021.
  48. ^ "Paris to hold 'most accessible' opening ceremony of 2024 Olympics on River Seine". France 24 (بە ئینگلیزی). 13 December 2021. Archived from the original on 17 April 2022. Retrieved 14 December 2021.
  49. ^ "Tears and fears for the man planning Paris Olympics show". France 24 (بە ئینگلیزی). 26 January 2024. Archived from the original on 26 January 2024. Retrieved 27 January 2024.
  50. ^ Pavitt, Michael (21 September 2022). "Paris 2024 names artistic director for Opening Ceremony on River Seine". Inside the Games. Archived from the original on 21 September 2022. Retrieved 21 September 2022.
  51. ^ "French stage director Thomas Jolly and filmmaker Michel Hazanavicius to direct opening and closing ceremonies for 2024 Paris Olympics" (بە ئینگلیزی). 21 September 2022. Archived from the original on 25 January 2023. Retrieved 25 January 2023 – via ESPN.
  52. ^ "France halves crowd numbers for Olympics opening ceremony on River Seine". France 24 (بە ئینگلیزی). 31 January 2024. Archived from the original on 31 January 2024. Retrieved 1 February 2024.
  53. ^ Pavitt, Michael (13 December 2021). "Paris 2024 confirms Seine will serve as venue for city-centre Olympic Opening Ceremony". Inside the Games. Archived from the original on 13 December 2021. Retrieved 14 December 2021.
  54. ^ Ingle, Sean (13 December 2021). "Paris 2024 Olympic organisers reveal audacious plans for opening ceremony". The Guardian (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 18 March 2022. Retrieved 14 December 2021.
  55. ^ "Paris to hold 'most accessible' opening ceremony of 2024 Olympics on River Seine". France 24 (بە ئینگلیزی). 13 December 2021. Archived from the original on 17 April 2022. Retrieved 14 December 2021.
  56. ^ "Macron says Paris Olympics opening ceremony could be moved". BBC News (بە ئینگلیزی). 15 April 2024. Archived from the original on 15 April 2024. Retrieved 15 April 2024.
  57. ^ "Paris Olympics opening ceremony on the Seine could move for security reasons, says Macron". France 24 (بە ئینگلیزی). 15 April 2024. Archived from the original on 15 April 2024. Retrieved 15 April 2024.
  58. ^ Muñana, Gustavo (15 April 2024). "Macron: Stade de France could host Olympic opening ceremony if security is threatened". Inside the Games. Archived from the original on 15 April 2024. Retrieved 15 April 2024.
  59. ^ "No Changes in Core Olympic Sports for Paris 2024". Around the Rings. 15 September 2017. Archived from the original on 19 April 2021. Retrieved 16 January 2023.
  60. ^ "Olympic Games: Breakdancing takes step closer to Paris 2024 inclusion". BBC Sport. 25 June 2019. Archived from the original on 22 April 2022. Retrieved 26 June 2019.
  61. ^ Diamond, James (19 July 2018). "Two phase selection process confirmed for new Paris 2024 sports but esports will not be considered". Inside the Games. Archived from the original on 13 April 2022. Retrieved 19 July 2018.
  62. ^ "Gender equality and youth at the heart of the Paris 2024 Olympic Sports program". International Olympic Committee. 7 December 2020. Archived from the original on 12 May 2021. Retrieved 17 April 2023.
  63. ^ "Official Programme of the Olympic Games Paris 2024 (English Version)" (PDF). Archived (PDF) from the original on 23 May 2024. Retrieved 12 June 2024.
  64. ^ "French stage director Thomas Jolly and filmmaker Michel Hazanavicius to direct opening and closing ceremonies for 2024 Paris Olympics" (بە ئینگلیزی). 21 September 2022. Archived from the original on 25 January 2023. Retrieved 25 January 2023 – via ESPN.
  65. ^ "OLYMPIC SCHEDULE". Archived from the original on 12 March 2024. Retrieved 12 March 2024.