Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بەخێربێن بۆ دەروازەی ژن

ڕۆژی جیھانیی ژنان

semmoldura
semmoldura
semmoldura
semmoldura
ڕۆژی جیھانیی ژنان: ٨ی ئازار

ڕۆژی جیھانیی ژنان (بە ئینگلیزی: International Women's Day) یان بەدرووستیی ڕۆژی جیھانیی ژنە کارکەرەکان ناسراو بە ٨ی ئازار، ٨ی ئازاری ھەر ساڵێک یاد دەکرێتەوە. لە ناوچەکانی جیاواز، ئایینەکانی ئەم ڕۆژە لە ڕێزگرتن یان ئەوینداری سەبارەت بە ژنان، ھەتا ئایینەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی جیاوازە. ئەم ڕۆژە وەکوو ڕووداوەیەکی سیاسی و سۆسیالیستی لە فەرھەنگی بڕێک لە وڵاتەکانی جیھان بەوێنەی ڕووسیا ڕۆژی پشۆدانە. ٨ی ئازار لە بڕێک لە وڵاتەکان لایەنی سیاسیی خۆی لە دەست داوە و وێنەی تێکەڵێک لە ڕۆژی دایک و ڕۆژی ڤالانتاین بووە بە ڕۆژیکی نا-سیاسی بۆ پیاوەکان تا ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پێشان بدەن؛ بەڵام لە بڕێک لە وڵاتەکانی تر ھێشتا سیاسی ماگە و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھێز بەڕێوە دەچن و ئاگاداری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە خەباتەکانی ژنانی سەرانسەری جیھان بە شێوەێکی ھیوادارانە گەشە بووە. خەڵکی بە لەبەرکردنی نەوارەکانی ئەرخەوانی ئەم ڕۆژە پێرۆزبایی دەکەن. ڕۆژی جیھانیی ژنان لەوەتەی ١٩٠٩ لە ئەمریکا یادی دەکرێتەوە. دوای ماوەیەک ئەمریکا وازی لەیادکردنەوەی ئەو یادە ھێنا وەکوو پشووی وڵات دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لە یەکێتیی سۆڤیەت و چەند وڵاتێکی دیکەی کۆمۆنیزم وەکوو چین و کووبا ئەم بۆنەیان کردە پشوو. دواتر ئەم ڕۆژە لەچەندین وڵات بوو بە پشووی فەرمی.

زیاتر…
ھەنووکە ٢٬٠٠٣ وتار لە دەروازەی ژندا ھەیە.

وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

وتاری ھەڵبژێردراو

دایانای شازادەی وێڵز (بە ئینگلیزی: Diana, Princess of Wales؛ ١ی تەممووزی ١٩٦١ – ٣١ی ئابی ١٩٩٧) یەکێک لە خۆشەویستترین ئەندامانی خێزانی شاھانەی بەریتانیا بوو. دایانا ھاوسەری شازادە چارڵز، کوڕی گەورە و جێنشینی شاژنە ئیلیزابێس بوو، دایکی شازادە ولیام و شازادە ھارییە و یەکێک لە ناسراوترین کەسایەتییە ناسراوەکانی جیھان بوو لە سەردەمی خۆیدا. چالاکییە مرۆڤ دۆستییەکانی دایانا وایان کرد دایانا ببێت بە ئایکۆنێکی جیھانی و ناوبانگێکی گەورەیان پێ بەخشی. بە لەدایکبوونی لەناو خێزانێکی چینی باڵا، دایانا نزیک لە خێزانی شاھانەیی گەورە بوو بەڵام ژیانێکی سادەی ھەبوو و دوای ئەوەی نیشتەجێی لەندەن بوو بۆ ماوەیەک وەک یاریدەدەری مامۆستا لە دایەنگەیەکی منداڵان کاری کرد. دایانا بچووکترین کچی جۆن سپێنسەر و فرانسیس شاند کید بوو و جیابوونەوەی دایک و باوکی کاریگەری گەورەی لەسەری ھەبوو. ئەگەرچی لە ڕووی خوێندنەوە زۆر باش نەبوو بەڵام بەھرەی ھەبوو لە موزیک و سەما و وەرزش. ناوبانگی دایانا لە ساڵی ١٩٨٠ەوە دەستی پێکرد دوای ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ شازادە چارڵسی جێنشینی تەختی شاھانەیی بریتانیا دەستپێکرد و دواتر بوو بە دەستگیرانی. ساڵی دواتر و لە ١٩٨١ ھاوسەرگیریان ئەنجام دا و دایانا لەلایەن خەڵکی بەریتانیاوە بە گەرمی پەسەند کرا وەک شازادەی وێڵز کە نازناوێکە دەدرێت بە ھاوسەری شازادەی جێنشین. لە کۆتاییدا بەھۆی نەگونجان پێکەوە و پەیوەندی سۆزداری دەرەوەی ھاوسەرگیرییەکەیان، لە ساڵی ١٩٩٢ ەوە بە جیایی دەژیان و ساڵی ١٩٩٦ بە فەرمی لێک جیابوونەوە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ھیلاری کلینتۆن ژنە سیاسەتزانی ئەمریکی

ئایا زانیوتە؟

  • یاساکانی ناپۆلیۆن ڕێگەی نەدەدا بە ژنان ھاوسەرە ناپاکەکانیان بکوژن بەڵام لەھەمان کاتدا ڕێگەی دەدا بە پیاوان ژنە ناپاکەکانیان بکوژن!
  • ژان دارک یان خاتوونی ئۆرلیان بە ھۆی ئەوە کە فەڕانسەی لە دەستی بریتانیا ڕزگار کردووە، لە فەڕانسە وەکوو قارەمانێکی نەتەوەیی دەناسرێت.

ویکیپرۆژەکان

وەرزشوانی ھەڵبژێردراو

سیرینا ویلیامز لەدایکبووی ٢٦ی ئەیلوولی ١٩٨١، وەرزشوانی ئەمریکی و یاریزانی پیشەگەری تێنسی سەرزەوییە، لە ئێستادا لە پلەی یەکەمی یاریکەرە ژنەکانی جیھانە بۆ یاری تێنسی سەرزەوی، سیرینا ویلیامز براوەی سێ مێدالیای زێڕە لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ھاوینە لەساڵانی ٢٠٠٠ - ٢٠٠٨ -٢٠١٢، دەستپێکی بە ئەزموونیی بوونی یاریکردنی بۆ ئەیلوولی ١٩٩٥ دەگەڕێتەوە.

زیاتر...

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ئۆریانا فالاچی (ماوەی ژیان: ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٩ تاکوو ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦) ڕۆژنامەنووسی ئیتالی و نووسەری سیاسی و ھەڤپەیڤێنەری سیاسییە، لە ماوەی شەڕی جیھانی دووەم دژی حکوومەتەکەی فاشیزمی ئیتالی وەستاوەتەوە، فالاچی چاوپێکەوتنی گەورەی لەگەڵ سیاسەتمەدارەکانی جیھانی کردووە لەوانە ھێنری کیسینجەر، محەممەدڕەزا پەھلەوی، یاسر عەرەفات، موعەمەر قەزافی، خومەینی، ئیندریا گاندی و چەندانی دیکەش، فالاچی بۆچوونەکانی دژی بیروبۆچوونی مەکسیکییەکان و عەرەب و ئیسلام بوون، بابەتەکانی فالاچی بۆ زێدەتر لە ٢١ زمان وەرگێڕدراون.

لەتەمەنی بیست ساڵی کاری رۆژنامەوانی دەسپێکرد. لەسەردەمی شەڕی ڤێتنام لە ساڵانی شەستی سەدەی پێشوو، ئۆریانا بۆ کاری رۆژنامەوانیی چووە ئەو وڵاتەو دواتر کتێبی «ژیان.. جەنگ و ھیچ تر»ی نووسی، کە بەوردی باسی ئەو رۆژانە دەکا لە ڤێتنام بووە. ساڵی ١٩٧٤ کتێبی «گفتوگۆ لەگەڵ مێژوو»ی چاپکرد، ئەو دیدارانە بوو کە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر سەرۆک و سیاسییەکان ئەنجامیدابوون. ئۆریانا لەدوای ئەو کتێبە ناوی تەواو درەوشایەوە بەھۆی ئەو بوێری لەگەڵ سەرۆکەکان نواندی.

زیاتر...

کتێبی ھەڵبژێردراو

ئەو کچەی بەجێت ھێشت (بە ئینگلیزی: The Girl You Left Behind) ڕۆمانێکی ڕۆمانسییە لە نووسینی جۆجۆ مۆیز . ڕۆمانەکە جگە لەوەی ڕۆمانێکی خۆشەویستی و ڕۆمانسییە، چیرۆکی بوێریی ژنان وێنا دەکات. ئەم ڕۆمانە دوای بڵاوبوونەوەی لە ساڵی ٢٠١٢ پاڵێورا بۆ باشترین ڕۆمانی ساڵ.

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

ئەی کچینە وەرنە مەکتەبئێوە تەسکینی دڵن
زینەتی باغ و تەرەقینڕەونەقی دەستەی گوڵن
— پیرەمێرد

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان