Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
Transfiguration pending
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەلێکساندەر سۆلژنیتسین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

Aleksandr Solzhenitsyn
نووسەری ڕووسی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ ئەلێکساندەر سۆلژنیتسین لە شەمەندەفەرێکەوە سەیری دەرەوە دەکات لە ڤلادیڤۆستۆک، ھاوینی ١٩٩٤، پێش ئەوەی بەڕێبکەوێت بۆ گەشتێک بەسەر ڕووسیادا، سۆڵژنیتسین دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ لە دەربەدەری گەڕایەوە بۆ ڕووسیا، وێنەکە لەلایەن میخائیل ئێڤستافیڤەوە گیراوە.
گەڕانەوەی ئەلێکساندەر سۆلژنیتسین بۆ ڕووسیا، ساڵی ١٩٩٤
ناوی خۆماڵی
Александр Исаевич Солженицын - ئەلێکساندەر ئیسایڤیچ سۆلژنیتسین
لەدایکبوون (١٩١٨-١٢-١١) ١١ی کانوونی یەکەمی ١٩١٨
کیسلۆڤۆدسک, یەکێتی سۆڤییەت
مردن٣ی ئابی ٢٠٠٨(٢٠٠٨-٠٨-٠٣) (٨٩ ساڵ ژیاوە)
مۆسکۆ, ڕووسیا
پیشە
  • ڕۆماننووس
  • وتارنووس
  • مێژوونووس
ھاووڵاتی
دەرچووی زانکۆیزانکۆی ویلایەتی ڕۆستۆڤ
کارە بەرچاوەکان
    • ڕۆژێک لە ژیانی ئیڤان دێنیسۆڤیچ (١٩٦٢)
    • بەشی شێرپەنجە (١٩٦٦)
    • لە بازنەی یەکەمدا (١٩٦٨)
    • تایەی سوور (١٩٧١-١٩٩١)
    • دوورگەکانی گولاگ (١٩٧٣)
    • دوو سەد ساڵ پێکەوە (٢٠٠١-٢٠٠٢))
خەڵاتە بەرچاوەکان
    • خەڵاتی نۆبڵ لە ئەدەب (١٩٧٠)
    • خەڵاتی تەمپڵتۆن (١٩٨٣)
    • میدالیای زێڕی لۆمۆنۆسۆڤ (١٩٩٨)
    • خەڵاتی دەوڵەتی فیدراسیۆنی ڕووسیا (٢٠٠٧)
    • خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆتێڤ (٢٠٠٨)
ھاوسەرەکان
  • ناتالیا ئەلێکسیڤنا ڕێشێتۆڤسکایا (ھاوسەرگیری ١٩٤٠؛ ١٩٥٢)
  • (ھاوسەرگیری ١٩٥٧؛ ١٩٧٢)
  • ناتالیا دیمیتریڤنا سڤێتلۆڤا (ھاوسەرگیری ١٩٧٣)
مناڵەکان
واژوو
وێبگە
solzhenitsyn.ru
دیمیتری مێدڤێدێڤ سێیەمین سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەکاتی ناشتنی سۆلژنیتسین لەساڵی ۲۰۰٨

ئەلێکساندەر سۆلژنیتسین (بە ڕووسی: Александр Исаевич Солженицын) ئەلیکساندەر سۆلژنیتسین لە ۱۱ی کانوونی یەکەمی ۱۹۱٨لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران لە دایک بووە خەڵاتی زانستەکانی لە زانکۆی روستۆف وەرگرتووە لە ۷ی تەمموزی ۱۹٤٥ كاتێک نەقیبی کەتیبەیەکی تۆپهاوێژ بوو بە تۆمەتی ناشرین کردنی ناوبانگی ستالین بۆ ماوەی هەشت ساڵ بەندکراوە ، سۆلژنیتسین توانی خەڵاتی نۆبڵ لەساڵی ۱۹۷۰ لە بواری ئەدەب بەدەست بهێنێت ، دەسەڵاتدارانی سۆڤیەتی پاش ئەوەی لە ساڵی ۱۹۷٤ بەخاین ناودێریان کرد و دەیان ناو ناتۆرەی سووکیان لێنا ڕێگەیان دا لە سۆڤیەت بچێتە دەرەوە ماوەیەک لەسویسڕا مایەوە و پاشان گوندی کاندیشی سەر بە ویلایەتی فیرمۆنتی ئەمریکا بە پارەی خەڵات و داهاتی نووسینەکانی بیست هێکتار زەوی کڕی و خانوویەکی لەسەر دروستکرد ئەو گوندە دوورە دەستەی وەک جێگای ژیانی خۆی هەڵبژارد لەو شوێنەدا ڕۆمانی (تایەی سوور)ی نووسی کە باسی مێژووی شۆڕشی ڕوسیای تێدا کرد ، ساڵی ۱۹۹۰ ڕەگەزنامەی ڕووسیان پێدایەوە و ڕێزیشیان بۆ گێڕایەوە ساڵی ۱۹۹٤ بەیەکجاری گەڕایەوە ڕووسیا ماوەیەک بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی پێشکەش دەکرد پاشان وازی هێنا نموونەی باڵا و بەرچاوی لە ژیان تۆڵستۆیە و زۆر پێی سەرسامە ، سۆلژنیتسین لە ۳ ی ئابی ۲۰۰٨ لە تەمەنی ٨۹ ساڵیدا لە شاری مۆسکۆی وڵاتی ڕوسیا کۆچی دوایی کرد

لە ٣ی ئابی ٢٠٠٨ لە تەمەنی ٨٩ ساڵی لە نزیک مۆسکۆ بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد و لە ٦ی ئاب لە شوێنێکی دڵخوازی خۆی لە گۆڕستانی دێنسکۆی لە مۆسکۆ بە خاک سپێردرا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Solzhenitsyn Flies Home, Vowing Moral Involvement ...". The New York Times. 27 May 1994. Retrieved 29 May 2014.