Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
Transfiguration pending
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەندروستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەمرێکی نیوزیلەندی کە لە سەری نووسراوە تەندروستی

تەندروستی دابینکردنی بەرژەوەندی ھەموو لایەنەکانی تەنی(جسمی)، ڕەوانی و کۆمەڵایەتییە. بە پێی وتەی ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی تەندروستی تەنھا نەبوونی نەخۆشی و کەم و کووڕی لەش نییە، تەندروستی نەبوونی ھیچ گرفتێکی ڕەوانی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و جسمییە بۆ ھەریەک لە ئەندامانی کۆمەڵگا.

ھەست کردن بە تەندوستی لە نێوان مرۆڤەکاندا زۆر جیاوازە، بۆ وێنە ھەیە کەسێک کە ھەر دوو لاقی لە دەست داوە بەڵام ھەست بە تەندروستی دەکات، و ھەیە کەسێکیش کە ھیچ گرفتێکی لە لەشی دا نییە بەڵام ھەست بە لە دەست دانی تەندروستی دەکات.