Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
Transfiguration pending
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ھونەرەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ھونەرەکان

Nuvola apps package graphics
بەخێربێن بۆ دەروازەی ھونەرەکان

ھونەر چییە؟

مۆسیقا و وێنەکێشان دوو کرداری ھونەرین
مۆسیقا و وێنەکێشان دوو کرداری ھونەرین

ھونەر یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات. زۆربەی کات کارە ھونەرییەکان دروست دەکرێن بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن. بە گشتی ئەم چالاکییانە پێکھاتوون لە: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەى جوانى ھونەر.

کۆنترین جۆرەکانی ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی یاخود ھونەرە بینراوەکان، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناو دەبرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێت سەرەکی و گرنگە. بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنھا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بزانێت.

زیاتر لەبارەی ھونەرەوە...

دەروازە:ھونەرەکان/نوێکردنەوەی پەڕە

وتاری ھەڵبژێردراو

ڤینسێنت ڤان گۆخ (لەدایکبووی ٣٠ ئازار ی ١٨٥٣ - کۆچی دوایی لە ٢٩ تەمموز ١٨٩٠) نیگارکێشێکی ھۆڵەندیی بوو، وەک یەکێک لە ھونەرمەندانی ئیمپرێشینیزم پۆڵین کراوە. نیگارەکانی بە گرانترین و میللییترین و بەھابەرزترین نیگارەکانی جیھان دەخەمڵێندرێن. ماوەیەکی زۆر بەھۆی ھێرشی نەخۆشیی مێشکییەوە ناڵاندی (سەبارەت بەمەش زۆرێک تیۆری و تێڕوانین ھەیە) کە یەکێک لە ناوبانگترین لەو ڕووداوانەی ڕوویاندا ئەوەبوو بەشێکی لە گوێچکەی چەپی خۆی بڕی. یەکێک بوو لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی وێنەیی شێوەکاریی و بۆ دەربڕینی هەست و سۆزی خۆی ڕووی لە وێنەیی شێوەکاریی کرد. لەدوایین پێنج ساڵی کۆتاییەکانی ژیانیشیدا زیاد لە ٨٠٠ نیگاری زەیتی کێشا و لە ناوبانگرترینیشیان تابلۆی پەتاتەخۆرەکانە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

پەیکەری داینگ گۆڵ، یەکێکە لە ھەرە گرنگترین کارەکانی مۆزەخانەی کاپیتۆلین. دروستکراوەی پەیکەرێکی کۆنە کە سەرەتا لە سەدەی ٢ یان ٣ (پ.م) تاشراوە. پەیکەرسازی پەیکەرە ڕەسەنەکە نەناسراوە، بەڵام خەڵکی پێیان وایە «ئێپێگنەس» پەیکەر سازەکەیە.

ژێرپەڕە

  • پەروەردەی ھونەرەکان و مۆسیقا دوو پڕۆگرامی پەروەردەیی سەرەکین لەو وڵاتانەی بەردەوام بەرزترین ژمارەی تاقیکردنەوەیان ھەیە لە بیرکاری و زانست، وەک ژاپۆن، ھەنگاریا و ھۆڵەندا
  • تێچوونی فیدراڵی ھونەرەکان بۆ بەردەوامی نزیکەی تەنھا ٢٥٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە لە ساڵێکدا، لەکاتێکدا دامەزراوەی نەتەوەیی زانست ٥ ملیار دۆلاری تێدەچێت لە ساڵێکدا
  • لێکۆڵینەوەیەک نیشانی دەدات کە مۆسیقا نەک ھەر یارمەتی دەدات لە فێربوونی بیرکاری و خوێندنەوە، بەڵکو ئارەزووی داھێنان زیاد دەکات، پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەھێز دەکات، کەسایەتی ڕێک دەخات و وا لە کەسەکان دەکات کە نرخی خۆیان بزانن
  • فەرھەنگی ئینگلیزیی ئۆکسفۆرد دوانزە پێناسەی داناوە بۆ وشەی ھونەر

لەم مانگەدا

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

ھایاو میازاکی دەرھێنەرێکی سەرکەوتووی ئەنیمەیشنی ژاپۆنییە کە بە (ئەنیمی) ناسراوە. لە ڕۆژی٥ کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٤١ لە تۆکیۆ پایتەختی وڵاتی ژاپۆن ھاتۆتە دنیاوە. لەساڵی ١٩٤٤ بەھۆی شەڕی نێوان ئەمریکا و ژاپۆن دەچنە شارۆچکەی کانۆما واتە بەشێکی ژیانی لەنێو شەڕدا بووە. ھەر لەبەر ئەمەش کاردانەوەیەکی تەواوی لە بەرھەمەکانیدا ھەیە. لەساڵی ١٩٦٣ لەزانکۆی گاکوشاین بەشی ئابوری و زانستی سیاسی تەواو دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەو بەشەشدا جارو بار لەکاتی پشووەکاندا سەردانی کۆلێجی ئەدەبیاتی منداڵان دەکات و حەزێکی زۆری بۆ ئەو بەشە دەبێت. لە ساڵی ١٩٦١ بۆتە ئەندام لە کۆمپانیای تۆئی تۆوگا و پاشان چەند کۆمپانییایەکی تر دەگۆڕیت و لەیەکەم بەرھەمی ئەنیمیدا وەک دەرھێنەرو وێنەکێش و نوسەر بەشداری دەکات ناوبانگێکی تەواو لەسەدەکانی پێشوودا و تائێستەش بۆ خۆی مسۆگەر دەکات ، کە ئەویش (کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ) کە بە (عەدنان و لینا ) ناسراوە لەساڵی ١٩٧٨ بەرھەمدەھێنێت. لە دواترا لە لایەن چەند کۆمپانییایەکی زەبەلاحی جیھانییەوە گرێبەستی لەگەڵدا دەکرێت وەک کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز و وارنەر برۆس. پاشان بە ھاوکاری چەند ھاوڕێیەکی ستۆدیۆیەکی تایبەت بە بواری ئەنیمی لە تۆکیۆ دادەمەزرێنن بە ناوی ( ستۆدیۆ گێبڵی) کە ساڵانە یەک بەرھەمی فیلمی ئەنیمی بەرھەمدەھێنن و بۆ زۆرێک لە زمانەکانی جیھان وەردەگێڕدرێن و خەڵاتی جیھانییان پێدەبەخشرێت.

زیاتر...

ژێرپەڕە

ئامێریی بەناوبانگترین گۆرانی ١٩٢١. دواتر بەکارھێنراوە وەک پشتینەگۆرانی بۆ سەرۆککۆمار ھاری ترومان.

پۆلەکان

ویکیپرۆژەکان

ژێرپەڕە

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت



پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان