Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
Transfiguration pending
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕۆبێرت کۆخ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆبێرت کۆخ
Robert Heinrich Hermann Koch لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونRobert Heinrich Hermann Koch لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
١١ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Clausthal لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٧ی ئایاری ١٩١٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٦٦ ساڵ ژیاوە)
Baden-Baden (ئیمپراتۆریەتیی ئەڵمانیلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پەروەردەDoctor لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەژینناس، پزیشک، داھێنەر، وێنەگر، مامۆستای زانکۆ، کیمیازان، military physician لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکارلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانبەدەستھاتەکانی کۆخ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرEmmy Koch، Hedwig Koch لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵGertrud Pfuhl لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوانلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Mathilde Henriette Koch لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • خێزانHugo Koch، Helene Koch لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
    خەڵاتەکانلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
    واژوو

    ڕۆبێرت کۆخ (ماوەی ژیان:١١ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٣ تاکوو ٢٧ی ئایاری ١٩١٠) پزیشک و زانایەکی ئەڵمانیایی بووە و لە ساڵی ١٩٠٥ دا خەڵاتی نۆبێل ی لە بواری پزیشکیدا وەرگرتووە و دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، لەسەر دەستی پزیشکی ئەڵمانیایی فریدریک جۆستاف جیکۆب لە جۆتنجن وانەی پزیشکی خوێندووە و ساڵی ١٨٦٦ تەواوی کردووە، پاشان لە جەنگی نێوان فەرەنسا و بڕوسیا بەشداری کردووە و دواتر کراوە بە ئەفسەری پزیشک، بە ھەوڵ و زیرەکی و لێھاتووی خۆی توانیویەتی ببێتە دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، وەکو پزیشک لە زۆربەی نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کاری کردووە و ماوەیەکیش مامۆستای زانکۆی بەرلین بووە. ڕۆبێرت کۆخ ھەموو ژیانی خۆی بۆ توێژینەوەی زانستی تەرخان کردووە، ھەوڵێکی زانستی زۆر گەورەی داوە بۆ دۆزینەوەی میکرۆب و بەکتریا، یەکەم کەس بووە کە سەلماندویەتی ئەو نەخۆشییانەی دەگوازرێنەوە لە ڕێگای چەند زیندەوەرێکی زۆر بچووکەوەن کە بە چاو نابینرێن و دواتر ئەوەشی سەلماندووە کە بەکتریا دەبێتە ھۆی نەخۆشی (الجمرە الخبیسە).

    ڕۆبێرت کۆخ ساڵی ١٨٨٢ ئەو بەکتریایەی دەستنیشانکردووە کە دەبێتە ھۆی تووش بوون بە نەخۆشی دەردەباریکە، ساڵی ١٨٨٣ دوای ئەوەی نەخۆشی کۆلێرا سەرەنسەری میسری گرتەوە و بۆیە ھۆی مردنی زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەس، ڕۆبێرت کۆخ لە نەخۆشخانەی ئیسکەندەرییە توێژینەوەی لەسەر ئەو نەخۆشییە کردووە، ساڵی ١٨٩٠ لە ئەفریقا توێژینەوەی لەسەر ئەو نەخۆشیانە کردووە کە لە ڕێگای خوێنەوە دەگوازرێنەوە، ساڵی ١٨٩١ پەیمانگای نەخۆشی گوازراوەی لە بەرلین دامەزراندووە و دواتر بووە بە بەڕێوەبەری پەیمانگاکە.

    ڕۆبێرت کۆخ لە ٢٧ی ئایاری ساڵی ١٩١٠ کۆچی دوایی کردووە.

    سەرچاوەکان

    [دەستکاری]