Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
Transfiguration pending
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یەحیا سینوار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەحیا سینوار
یحیی السنوار
سینوار لە ساڵی ٢٠١٣
سەرۆکی حەماس لە کەرتی غەززە
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٣ شوبات ٢٠١٧
سەرۆک وەزیران محەممەد عەواد
ئیسام ئەلدەعلیس
ڕێبەر ئیسماعیل ھەنییە
پێشینە ئیسماعیل ھەنییە
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون 1962 (تەمەن ٦١–٦٢)
خان یونس، Egyptian-occupied Gaza Strip
پارتی سیاسی حەماس
نیشتەجێ خان یونس، پارێزگای خان یونس، کەرتی غەززە، دەوڵەتی فەلەستین[١]
پەروەردە زانکۆی ئیسلامی غەززە

یەحیا سینوار (بە عەرەبی: يحيى السنوار)سیاسەتوانێکی فەلەستینییە کە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە سەرۆکی ڕێکخراوی ڕێکخراوی سیاسی و سەربازی ئیسلامی حەماسە، کە خاوەن دەستەڵاتی کەرتی غەززەیە.[٢] لە ساڵی ١٩٦٢ لەژێر دەسەڵاتی میسر لە کەمپی پەنابەرانی خان یونس لە غەززە لە دایکبووە، خێزانەکەی لە شەڕی عەرەب و ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨ لە ئەلمەجدال عەسقەلان دەرکراون یان ھەڵاتوون. خوێندنی لە زانکۆی ئیسلامیی غەززە تەواو کردووە و لەوێ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە خوێندنی عەرەبی وەرگرتووە.[٣]

بەھۆی ڕێکخستنی ڕفاندن و کوشتنی دوو سەربازی ئیسرائیلی و چوار فەلەستینی کە بە ھاوکار دەزانران، لە ساڵی ١٩٨٩دا لەلایەن ئیسرائیلەوە چوار سزای ھەتاھەتایی بەسەردا سەپێندرا، لەو ژمارەیەش ٢٢ ساڵ تا ئازادکردنی لەنێو ١٠٢٦ کەسی دیکەدا لە ئاڵوگۆڕێکی دیل بۆ سەربازی ئیسرائیلی گیلعاد شەلیت لە ساڵی ٢٠١١دا بەسەر برد. سینوار یەکێک بوو لە ھاودامەزرێنەرانی دەزگای ئەمنی حەماس. لە ساڵی ٢٠١٧دا وەک سەرۆکی حەماس ھەڵبژێردرا، و بانگەشەی کرد کە ساڵی دواتر «بەرخۆدانی ئاشتیانە و جەماوەری» بەدوای خۆیدا دەھێنێت، ھەڵوێستێک کە دواتر وازی لێھێنرا. لە ساڵی ٢٠٢١دا جارێکی دیکە وەک سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس ھەڵبژێردرایەوە، و لەو ساڵەدا لەلایەن ئیسرائیلەوە ھەوڵی تیرۆرکردنی درا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Sabbagh, Dan (26 November 2023). "IDF messaging suggests Gaza truce unlikely to last much beyond Tuesday". The Guardian. Retrieved 27 November 2023.
  2. ^ "یەحیا سنوار: زیاتر لە ٥٠٠ کیلۆمەتر تونێلمان لە غەززە ھەیە + ڤیدیۆ و وێنە - ھەواڵەکانی جیھانی ئیسلام" (بە کوردی). دەزگای ھەواڵەکانی جیـھانی ئیسلام. 28ی ئایاری 2021. {{cite news}}: Check date values in: |date= (help); soft hyphen character in |url= at position 39 (help)
  3. ^ پرێس, فرانس (١٤ی تشرینی یەکەمی 2023). "سەرکردە سەرەکییەکانی حەماس کێن؟". Voice of America (بە کوردی). بی بی سی. {{cite news}}: Check date values in: |date= (help)