ئالان شێپەرد
ئالان شێپەرد | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨ تشرینی دووەمی ١٩٢٣ |
مەرگ | ٢١ی تەمموزی ١٩٩٨ |
ھۆکاری مەرگ | شێرپەنجەی خوێن |
پیشە | فڕۆکەوان کەشتیوان |
خەڵاتەکان | ئەندامێتی لە هۆڵی ناوبانگەکانی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی (١٩٨١)، میدالیای زێڕی لانگلی (١٩٦٤)، مەدالیای خزمەتگوزاری بەرزی ناسا (١٩٦١)، مەدالیای ناسا بۆ دەستکەوتی ناوازە، مەدالیای خزمەتگوزاری ناوازەی ناسا، ئەندامێتی فەخری لە هۆڵی فڕۆکەوانی نیشتمانی، ئەندامێتی فەخری لە هۆڵی ئاسمانی ئەمریکی خاچی فڕیوی جیاواز. |
وێبگە | لاپەرەی شێپەرد لە ئێمبد |
ئالان شێپەرد ئالان شێپەرد (بە ئینگلیزی: Alan Shepard) لە ١٨ی تشرینی دووەمی ١٩٢٣ لەدایکبووە و لە ٢١ی تەمموزی ١٩٩٨ کۆچی دوایی کردووە، یەکێکە لەو کەشتیوانانەی ئەمریکییانەی کە پێشەنگی چالاکییەکانی ئەمریکای لە ململانێی بۆشایی ئاسماندا گرتووە، یەکەم ئەمریکییە کە بەرەو بۆشایی ئاسمان بەرز بوەتەوە، هەروەها دووەم کەسە لە دوای یوری گاگارین ڕووسی کە بەرەو بۆشایی ئاسمان بەرز بوەتەوە، شێپەرد سەرکردایەتی ئەرکی ئەپۆلۆ ١٤ی کردووە بۆ سەر مانگ، پێنجەم مرۆڤە کە لەسەر ڕووی مانگ بڕوات.[١]
[٢]
بەناوبانگە بە فڕێدانی دوو تۆپی گۆڵف لە ڕووی مانگەوە لە کاتی ئەرکی مەکۆییدا لەسەر ڕووی مانگدا، شێپەرد لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٦٣ تا مانگی تەمموزی ١٩٦٩ وەک فەرماندەی فەرمانگەی ئاسمانییەکان کاری کردووە. هەروەها لە ٢٥ی ئابی ١٩٧١ پلەی دەریاوانی بەرزکرایەوە و بەم دەستکەوتە بووە یەکەم کەشتیوانی کە بگاتە ئەم پلەیە.
ئالان لە ساڵی ١٩٧٤ لە هێزی دەریایی ئەمریکا و ناسا خانەنشین بوو.
سەرچاوە
[دەستکاری]بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]- شێپەرد لە ماڵپەری ئێمبد
- شێپەرد لە ماڵپەری Encyclopædia Britannica Online
- شێپەرد لە ماڵپەری Munzinger IBA
- شێپەرد لە ماڵپەری NNDB people
- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی کۆمەڵەی خۆر
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی فڕینی بۆشایی
- دەروازەی فڕین
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئالان شێپەرد تێدایە. |