Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیان ماکیلین

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیان ماکیلین
Ian McKellen at San Diego Comic-Con International on July 20, 2013
Ian McKellen لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونIan Murray McKellen لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٢٥ی ئایاری ١٩٣٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٨٥ ساڵ)
Burnley لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • St Catharine's College, Cambridge
  • Bolton School لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەئەکتەری دۆبلێر، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، سیناریۆنووس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانThe Hobbit trilogy، The Lord of the Rings trilogy، X-Men لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازShakespearean comedy لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکانلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttp://www.mckellen.com/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
TitlesKnight Bachelor لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ئیان ماکیلین


ئیان ماکیلین ناوی تەواوی ئەلسێر ئەیان ماکیلین (لەدایکبووی ٢٥ی ئایاری ١٩٣٩)، ھونەرمەندێکی ئینگلیزییە و بەباشترین ھونەرمەندی سەردەمی خۆی ناودەبرێت و بەباشترین ھونەرمەندی ئینگلیزی دەژمێردرێت لەمێژووی ئینگلیزدا، ماکیلین خەڵاتی تۆنی و گۆڵدن گلوپی وەرگرتووە و دوو جاریش ھەڵبژێردراوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار و چوارجایش بۆ خەڵاتی ئەکادیمیای بەریتانیا بۆ ھونەری فیلم و تەلەڤیزیۆن و پێنج جاریش بۆ خەڵاتی ئیمی. کارەکانی ماکیلین خۆی لە نێوان شانۆی نوێ و فەنتازیا و خەیاڵی زانستی خۆی دەبینێتەوە، ساڵی ١٩٧٩ نیشانەی شەرەفی ئیمبڕاتۆڕیەتی بەریتانیای پێبەخشراوە و بەرامبەر بەو خزمەتەی لە ھونەری شانۆگەریدا کردوێتی نازناوی سوارچاکیان لێناوە، سەرەتا پەیوەندی کردووە بە قوتابخانەی بۆڵتۆن و وەکو ھونەرمەندێک لەسەر شانۆی بۆڵتۆنی بچوک ڕۆڵی گێڕاوە، بەھۆی دایک وباوکیوە شانۆی خۆشویستووە کاتێک کە تەمەنی ٣ ساڵان بووە و بردویانە بۆ سەیری شانۆ ھۆگری شانۆ بووە. ماکیلین ڕۆڵی لەژمارەیەک فیلمدا گێڕاوە و لە ساڵی ١٩٦٩ لەفیلمی دەستھێنان بەخۆشەویستیدا بەشداری کردووە، لە ساڵی ١٩٨٠ ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕاوە لە فیلمی قەشەی خۆشەویستی، بەڵام تاکو ساڵی ١٩٩٠ ناوبانگی بڵاونەبۆتەوە، لە ساڵی ١٩٩٣ بەشداری لەچەند فیلمێکی سینەمایی و تەلەفزیۆنیدا کردووە و خەڵاتی ئیمی وەرگرتووە. ئیان کەسێکی ھاوڕەگەزبازە و وەک خۆشی دەڵێ شانازی بە ناسنامەی خۆیەوە دەکات. لەیەکێک لەچاوپێکەوتنەکانید کاتێک بێژەرەکە لێی پرسیوە کە بۆچی لەدوای ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول زۆر بەھێمنانە دەرکەوتووە ماکیلینی لەدایک بووی پێش جەنگی جیھانی دووەم لەوەڵامدا وتوێتی «باشە خۆشەویستم… تۆ ئەوەت لەبیرچووە کەمن لەژێر پارچە تەنەکەیەکدا تاکو تەمەنم گەیشتۆتە ١٤ ساڵ گەورەکراوم و پەروەردەکراوم». ئیان بەھۆی بەشداربوونی لە زنجیرە فیلمەکانی پیاوانی ئێکس و ھەرسێ بەشەکەی فیلمی (Lord of The Rings) و ھەرسێ بەشەکەی فیلمی ھۆبیت (گەشتێکی چاوەڕواننەکراو، وێرانکاریەکانی سماوگ، جەنگی پێنچ سوپاکە) خۆشەویستیەکی زۆری ھەوادارانی بەدەستھێناوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Ian McKellen". IMDb. Retrieved 2023-02-12.
  2. ^ "Ian McKellen | Biography, Movies, Plays, & Facts | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-02-12.