Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بانی ماران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بانی ماران
بە عەرەبی: بانی ماران
بە ئینگلیزی: Bani Maran
[[File:||200px]]
[[File:||200px]]
Map
گوندی بانی ماران
بانی ماران is located in ھەرێمی کوردستان
بانی ماران
بانی ماران
 عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[١]
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
قەزاکۆیە
ناحیەناحیەی شۆڕش
بەرزایی
٥٥٧ مەتر (١٬٨٢٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٨٤ کەس[٢]
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٣]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

بانی ماران یەکێکە لە گوندەکانی ناحیەی شۆڕش لە قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.[٤][٥][٦].

جوگرافیا

[دەستکاری]

ئەم گوندە لە ڕووی دابەشبوونی شوێنی جوگرافیاکەیەوە کەوتووەتە بەشی باشووری خۆراوای شاری کۆیە و بەشی باشووری ناحیەی شۆڕش(دێگەڵە) لە بناری چیای دێدەوان و بەری ڕۆژھەڵاتی بە ستی شرغەیە و وە لەگەڵ ھەریەکە لە گوندەکانی شاخە پیسکەلە ڕۆژھەڵات و بایزئاغا و بەردبڕ لە بەشی باشووری و ھەردوو بانەقەڵات شێخان و بانەقەڵات گەردی لە باکوورییەوە ھاوسنوورە. لە ڕووی پێگەی ئەسترۆنۆمییەوە گوندی بانی ماران دەکەوێتە نێوان ھەردوو بازنەی پانی(٤٥٫٥٤–٣٦٫٠٢)ی باکوورو ھەردوو ھێڵی درێژی (٥٣٫٣١–٤٤٫٢٢)ی خۆر ھەڵات.[٧]

مێژوو

[دەستکاری]

ناوچەی کۆیە لە ڕووی جوگرافیای دانیشتووانەوە دەکرێت بە دوو بەشەوە. بەری خۆرھەڵاتی کە چیای ھەیبەت سوڵتان و باواجییە تا وەکو دەگاتە زێی بچووک پێی دەوترێت دەشتی کۆیە و بەشی خۆرئاوای لە چیاکانی عەزیز گاوان و کێشکە و خۆرھەڵاتی دێدەوان بە دانیشتووانەکەی دەوترێت خەڵکی وڵاتی کۆیە وە گوندی بانی ماران یەکێکە لەو چواردە گوندە شێخانییەی کە پێیان دەوترێت خەڵکی وڵاتی کۆیە و مێژوویەکی دووروو درێژی ھەیە لە ساڵی ٩٠٦ی زاینی واتە ١١٠٨ ساڵ بەر لە ئێستا ھەرسێ ھۆزی حەمیدی لە ئاکرێ و کوردە چیایییەکانی داسنی نزیک مووسڵ و ھۆزی بەناوبانگی ھەزەبانی بە سەرکردایەتی (محمد کوری بیلالی ھەزەبانی) لە عەباسییەکان ڕادەکەن بەڵام کاتێ پاشەکشێ دەکەن دەچنە ناوچەی شارەزوور و بەشێک لە داسنییەکان کە یەک ھۆزن لەگەڵ ئێزیدییەکان نزیکەی ٥٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا لە ناوچەی بناری چیای دێدەوان لەگەڵ چیای کێرەی ڕەش و ھەردوو دەشتایییە کانی ئەم ناوچەیە نیشتەجێ دەبن و چوار پیاوی ناودار (ھەیدەری عارەب و حەمە بنەوش و ئەحمەدی کامەلا و حەسەنی سلێمان) گوندی بانی ماران ئاوەدان دەکەنەوە و دەیخەنە سەر نەخشە و بەر لە ھاتنی ئەم چوار پیاوە ناو دارە و ئاینی ئیسلامیش لەو گوندە دا ژیان ھەبووە بە ڵگەش بۆ ئەمە بوونی چەندین شوێنەواری دێرینە لە ناوچەکەدا وەک چاکی ھەیاتیخە و شیخ حەمەد و بەردی سپی و بابە حاجی و ئەسحابانوو چەندینی تر.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئاڵا و لۆگۆی ھەرێمی کوردستان(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی ١١١٢٠٢٢.
  2. ^ د.عبدوڵا غەفوور. سەرژمێری گوندەکانی باشووری کوردستان لە ساڵی ١٩٧٧(کوردی). سەردان لە ڕێکەوتی 1-11-2022.
  3. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  4. ^ https://www.hawlergov.org/app/node/393
  5. ^ ‎د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  6. ^ زانیارینامەی سەرھێڵی کورد پیدیا
  7. ^ https://www.geonames.org/99237/republic-of-iraq.html
  8. ^ بڕیاری سەرۆک کۆماری عێراق(احمد حسن بکر-١٩٧٣)