Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بوزورگ عەلەوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بوزورگ عەلەوی
عەلەوی لە ١٩٨٠کاندا
ناوی خۆماڵیبزرگ علوی
لەدایکبوونسەید موجتەبا ئاغابوزورگ عەلەوی
(١٩٠٤-0٢-0٢) ٢ی شوباتی ١٩٠٤[١]
چاڵەمەیدان، تاران، ئێران[٢]
مردن١٦ی شوباتی ١٩٩٧(١٩٩٧-٠٢-١٦) (٩٣ ساڵ ژیاوە)
بەرلین، ئەڵمانیا[٣]
شوێنی گۆڕگۆڕستانی تێمپلھۆف، بەرلین
پیشە
  • نووسەر
  • ڕۆماننوس
  • چالاکوانی سیاسی
زمانفارسی
نەتەوەئێرانی
ڕەگەزنێر
خوێندنزانکۆی میونخ
کارە دیارەکانچاوەکانی، مۆرانە
ھاوسەرمارگەریتا شینسۆن (ھاوسەرگیری ١٩٣٦–؟)
فاتمە عەلەوی
گێرترود پارزش (ھاوسەرگیری ١٩٥٦؛ ١٩٩٧)
منداڵەکانمانی عەلەوی
خزمەکانسەید ئەبولحەسەن (باوک)
خەدیجە قەمەر سادات (دایک)
مورتەزا عەلەوی (برا)
مستەفا عەلەوی (برا)[٢]

سەید موجتەبا ئاغابوزورگ عەلەوی (بە فارسی: سید مجتبی آغابزرگ علوی‎؛ لەدایکبووی ٢ی شوباتی ١٩٠٤ – مردووی ١٦ی شوباتی ١٩٩٧) بوزورگی عەلەوی یەکێکە لە پێشڕەوانی هونەری چیرۆک لەئێران و کاتێک باس لە چیرۆکی ئێرانی دەکرێت بوزورگ دەبێتە ڕوویەک لە ڕووە گەشەکانی ئەو هونەرە لە ئێراندا بوزورگ ساڵی ۱۹۰٤ز هاتۆتە دنیاوە کاتێک گەورە دەبێت حاجی سەید ئەبولحەسەنی باوکی بۆ ئەڵمانیا دەینێرێت و لەوێ خوێندن تەواو دەکات و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ ئێران خەریکی کاری مامۆستایی و نووسین دەبێت ، لەساڵی ۱۹۲٨ لەگەڵ سادقی هیدایەتی دا ئاشنا دەبن پاشانیش شیراز زادە پەرتو دەناسن و پێکەوە خەریکی پڕۆژەیەکی ئەدەبی دەبن کە تیایدا بەرگری لە پاراستنی ڕەسەنایەتی کلتووری ئێرانی دەکەن لە ساڵانی ۱۹۲٥_۱۹۲۷ دکتۆرا لە فەلسەفە وەردەگرێت لە زانکۆی بەرلین و لەهەمان زانکۆدا دەبێت بە مامۆستای لۆژیک پاشان بە ڕابەرایەتی د ئارانی گروپی پەنجا و سێ کەس پێکدێت کە ئامانجیان پەرەپێدان بە باری ڕۆشنبیری و خەباتکردن لە پێناو ئازادی دا تا لەساڵی ۱۹۳۷ هەر پەنجاو سێ کەسیان دەگیرێن و دەستگیر دەکرێن، تا ساڵی ۱۹٤۱ ئازاد دەکرێن و عەلەوی زۆر لەژێر کاریگەری ڕۆمانەکانی دۆستۆیفسکی و شیللەر و چیخۆف دا بووە و چەندەها کتێبی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی وەک باخی گێلاسی چیخۆف و ڕۆماننوسێکی بەتوانا بووە ڕۆمانی چاوەکانی یەکێکە لە کارە هەرە مەزنەکانی کە زۆربەی ڕەخنەگران بە سەرکەوتووترین کاری عەلەوی دایدەنێن ، چیرۆکننوسی گەورە عەلەوی لە بەرواری۱٦ ی شوباتی ساڵی ۱۹۹۷ دڵی لە لێدان کەوت و کۆچی دوایی کرد.

کارەکان

[دەستکاری]

کارە دیارەکان:

  • چمدان (چەمەدان)، ١٩٣٤
  • ورق پارەھای زندان (کاغەزە دڕاوەکانی زیندان)، ١٩٤١
  • پنجاە و سە نفر (پەنجا و سێ کەس)، ١٩٤٢
  • نامەھا و داستان‌ھای دیگر (نامەکان و چیرۆکەکانی تر)، ١٩٥٢
  • چشم‌ھایش (چاوەکانی)، ١٩٥٢

کارەکانی تر:

  • دیو… دیو (دێو… دێو)، ١٩٣١
  • ازبک‌ھا (ئوزبەکەکان)، ١٩٤٨
  • Kämpfendes Iran، ١٩٥٥
  • Geschichte und Entwicklung der modernen persischen Literatur، ١٩٦٤
  • سالاری‌ھا (سالارییەکان)
  • میرزا

وەرگێڕانەکان بۆسەر فارسی:

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Alavi, Bozorg (1904-1997)". Bnf.fr (بە فەڕەنسی). Retrieved 14ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  2. ^ ئ ا عەلەوی, بوزورگ (1382). "بزرگ علوی جوان". در خلوت دوست (نامەھای بزرگ علوی بە باقر مؤمنی) (یەکەم ed.). p. ٢٥٥. ISBN 964-313-586-1. {{cite book}}: Unknown parameter |link= ignored (help); Unknown parameter |published= ignored (help)
  3. ^ ئەحمەدی, حەمید. خاطرات بزرگ علوی (یەکەم ed.). نگاھ. ISBN 978-0-00-022517-7. {{cite book}}: Unknown parameter |published= ignored (help)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

بوزورگ عەلەوی لە ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا