Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

داخرانی نۆکەندی سوێس ٢٠٢١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
داخرانی نۆکەندی سوێس لە ساڵی ٢٠٢١
وێنەی سەتەلایت کە ئێڤەرگیڤن نۆکەندەکە بلۆک کردوە لە ٢٤ ئازاری ٢٠٢١
Map
Map
ڕێکەوت٢٣-٢٩ ئازاری ٢٠٢١
کات٠٧:٤٠ بە کاتی میسر (٠٥:٤٠ کاتی گەردوونیی ھاوھەنگاو)
خایاندن٦ ڕۆژ و ١٢٤ کاتژمێر
ناوچەنۆکەندی سوێز، میسر
ئاراستەکان30°01′03″N 32°34′48″E / 30.0175°N 32.5800°E / 30.0175; 32.5800پۆتانەکان: 30°01′03″N 32°34′48″E / 30.0175°N 32.5800°E / 30.0175; 32.5800[١]
جۆربە ئەردانی کەشتی
ھۆکارخراپی باری کەش و ھەوا

لە ٢٣ ئازاری ٢٠٢١ بەھۆی گیرخواردنی کەشتی بارھەڵگری (ئێڤەرگیڤن) نۆکەندی سوێز لە وڵاتی میسر بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ بە ڕووی ھاتووچۆی بازرگانی داخرا. خۆڵبارین و خراپی کەش و ھەوا وای کرد کەشتییەکە لە ڕێرەوی خۆی لا بدات و ئاڕاستەکەی بسوڕێتەوە و لە قوڕ و لمی نۆکەندەکە گیر بخوات ، لە ئەنجامی ئەمەدا ڕێگای ھاتووچۆی کەشتییەکانی جیھان کە بەم ڕێرەوە دەستکردە بگیرێت و لە چاوەڕوانی کردنەوەی ڕێگاکە لە ئاوەکاندا بمێننەوە.[٢] کەشتییەکە پانایییەکەی ٤٠٠ مەترە، بە قەبارە زۆر گەورەیە و ھەڵگری ١٨ هەزار کۆنتێنە بۆ، کار بۆ کۆمپانیای شۆی کیسێن کەی ژاپۆنی دەکات.[٣] داخرانی نۆکەندی سوێز کاریگەری کردە سەر بازرگانی جیھانی و نرخی نەوتـی بە ڕێژەی ٣٪ زیاد کردبوو و زیانی مـاددی لە داخرانی ئەم نۆکەندە لە ھەر ٢٤ کاتژمێرێک سەدان ملیۆن دۆلار بووە[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Ever Given: Container Ship, IMO 9811000". Vessel Finder. Archived 25 March 2021.
  2. ^ "321 کەشتی لە نۆکەندی سوێس ڕێگەیان لێگیرا". snnc. Archived from the original on 27ی Marchی 2021. Retrieved 28ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help)
  3. ^ "کەشتییەکی ژاپۆنی زیانێکی گەورەی بە ئابوری جیھان گەیاندووە". lvinpress. Retrieved 28ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
  4. ^ "کەشتییەکەی نۆکەندی سوێس سەدان ملیۆن دۆلار زیانی ھەبووە". kurdistan24. Retrieved 28ی Marchی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)