Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دڵ
وردەکارییەکان
کۆئەندامکۆئەندامی سووڕان
ناسێنەرەکان
لاتینیkardia
MeSHD٠٠٦٣٢١
TA98A12.1.00.001
TA2٣٩٣٢
وێنەی سێ ڕەھەندی کوتانی دڵ

دڵ یان زر[١] ئەندامێکی ناوەندییە لە کۆئەندامی سووڕاندا و ئەو ئەندامە ماسولکەییە کە قەبارەکەی دەگاتە نزیکەی قەبارەی مشتەکۆڵەیەک. دڵ دەکەوێتە ناو سنگە کەلێن له پشت ئێسکه کۆڵه‌ی نێوان سییه‌کانه‌وه، که پاڵ به خوێنه‌وه ده‌نێت له ڕێی تۆڕێک لووله‌ی خوێن.

پێکهاته‌ی دڵ

[دەستکاری]

په‌رده‌یه‌کی دوو توێی به‌تین که له توره‌گه ده‌چێت و پێی ده‌ڵێن په‌رده‌ی دڵ(pericardium)، ده‌وری دڵ ده‌دات که شله‌یه‌ک ده‌رده‌دات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڵێکخشاندن له کاتی گرژبوونی دڵدا. دڵ به‌هۆی به‌ربه‌ستێکه‌وه که‌ پێی ده‌گوترێت به‌ربه‌ستی دڵ(septum) دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو لا، لای ڕاست و لای چه‌پ. هه‌ر لایه‌کیش بۆ ژوورێكی سه‌روو كه پێی ده‌گوترێت گوێچکه‌ڵه(atrium). ژوورێکی خواروو که پێی ده‌گوترێت سکۆڵه(ventricle) دابه‌شکراوه. تێکڕای لێدانی دڵ لە مرۆڤێکی پێگەیشتوی ساغ دا نزیکەی (٧٢) لێدانە لە خولەکێکدا.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «zir»، فەرھەنگی تۆفیق وەھبی، تۆفیق وەھبی و سیسل جەی. ئەدمۆندز(کوردی بۆ ئینگلیزی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.