Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەروازە:ئیسرائیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ئیسرائیل

بەخێربێن بۆ دەروازەی ئیسرائیل
ברוכים הבאים לשער ישראל
مرحباّ بِكم في بـوابة إسرائيل
شوێنی ئیسرائیل
ئاڵای ئیسرائیل
نەخشەی ئیسرائیل
ھێمای ئیسرائیل

ئیسرائیل (بە عیبری: יִשְׂרָאֵל‎، بە عەرەبی: إسرائیل، بە ئینگلیزی: Israel)، بەفەرمیی وڵاتی ئیسرائیل (מְדִינַת יִשְׂרָאֵל‎)، دەوڵەتێکە دەکەوێتە ڕۆژاوای ئاسیاوە، و ئەکەوێتە سەر کەناری ڕۆژاوای دەریای ناوەڕاست، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ لوبنان، لە باکووری رۆژاواوە لەگەڵ سووریا و لە رۆژھەڵاتەوە لەگەڵ زیفەی ڕۆژاوایی فەلەستین و ئوردن و لە باشوورەوە لەگەڵ کەرتی غەززەی فەلەستینی و میسر دا سنووری ھەیە. وڵاتی ئیسرائیل لە ١٤ی ئایاری ١٩٤٨ دامەزرا، کە لەلایەن ئەنجومەنی جوولەکەی زایۆنیزمەوە راگەیەندرا لە فەلەستین، لەڕۆژی ئەنجام گەیەندراوی داواکاریی بەریتانیی، بەپێی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیاری بەریتانیا، لەژێر سێبەری شەڕ و ناکۆکیی جوو و عەرەب، بووە ھۆی نسکۆی فەلەستینیی، کە بووە ھۆی لەناوچوون و داڕووخانی گەلێک شار و دێی فەلەستین، و بەھاندانی ھەندێک لە سووپا عەرەبییەکانەوە کە داوایان لە فەلەستینییەکان کرد کە شوێنەکانییان بەجێ بھڵێن بە بیانووی پاکژکردنیان، بەجۆرێ کە دانیشتووانی ئەو شوێنانە وەک پەنابەر چوونە کەناری رۆژاوا و کەرتی غەززە و ھەندێک وڵاتی عەرەبیی تریش. وڵاتی ئیسرائیل ڕاگەیەندرا بەمەبەستی وەرگرتن و پێشوازییکردن لەو جوولەکانە کە دەرکرا بوون و رۆیشتبوون لە رۆژھەڵاتی ئەورووپا لەکاتی شەڕی جیھانیی دووەم و نیشتەجێ و نیشتمانیی کردنییان لە وڵاتێکی جوولەکەیی دا، ھەروەھا وەرگرتنی جوو لە ھەموو سەرانسەری جیھاندا.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

ئورشەلیم یان قودس (بە ئینگلیزی: Jerusalem، بە عەرەبی: القُدس‎) و گرنگییەکی زۆری ھەیە لە ڕووی ئایینی و ئابوورییەوە؛ و قورسایی ڕۆژھەڵاتی ناوینە، لە زمانی عەرەبی بە چەندین ناوی تر دەناسرێت وەکو: بیت المقدس، القدس الشریف، وأولی القبلتین.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

ناوەندی جیھانیی بەھایی لە حەیفا

ئایا زانیوتە؟

  • … کە ٩٧٫١٪ ئیسرائیلییەکان خوێندەوارن، کە ئەمە یەکێک لە بەرزترین ژمارەکان لە ناو تەواوی وڵاتانی جیھان و ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوین دایە؟
  • … کە تەواوی کچان و کوڕان لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا دەچن بۆ خزمەتکردن لە سوپای ئیسرائیل، کاتی خزمەت بۆ کوڕان ٣ ساڵ و بۆ کچان ٢١ مانگە؟
  • … کە دەوروبەری ٢٥٠٬٠٠٠ کورد لە ئیسرائیلدا دەژین و زۆربەیان لە ئایینی جوویەتی پەیڕەوی دەکەن؟


ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

بێنیامین نێتانیاھو (بە عیبری: בנימין נתניהו‎؛ لەدایکبووی ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٩ لە تێل ئاڤیڤ) سیاسەتوانێکی ئیسرائیلییە کە لە ئێستادا وەک سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کار دەکات. ئەو لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٦ ھەتا ٦ی تەممووزی ١٩٩٩ بۆ جاری یەکەم، ٣١ی ئازاری ٢٠٠٩ ھەتا ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بۆ جاری دووەم و ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھەتا ئێستا بۆ جاری سێیەم پۆستی سەرۆکایەتیی وەزیرانی پێبووە. نێتانیاھو سکرتێری گشتیی پارتی ڕاستڕەوی لیکوودە. ئەو یەکەمین سەرۆک وەزیرانی لەدایکبووی وڵاتی ئیسرائیلە و ھەروەھا لە مێژووی ئەو وڵاتەدا زۆرترین ماوەی سەرۆکایەتیی وەزیرانی پێبووە.

زیاتر...

وتەی ھەڵبژێردراو

پۆلەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ویکیمیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان