دەروازە:ھونەرەکان
دەروازەی ھونەرەکانھونەر چییە؟![]() ھونەر یەکێکە لە مەودا جیاوازەکانی چالاکییەکان کە مرۆڤ ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی، چالاکییە ھونەرییەکان دروستکردنی ھونەری سۆمایی، دەنگی و نمایشی دەگرێتەوە، کە ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی نووسەر ئەندێشەکانی خۆی دەرببڕێت و بیرۆکەکانی خۆی ڕوونبکاتەوە، یانیش نمایشی تواناکانی بکات. زۆربەی کات کارە ھونەرییەکان دروست دەکرێن بە نیازی پێزانین بەو جوانی و ھەستە سۆزییە بەھێزانەی کە دەیبەخشن. بە گشتی ئەم چالاکییانە پێکھاتوون لە: بەرھەمھێنانی کاری ھونەری، ڕەخنەگرتن لە ھونەر، لێکۆڵینەوە لە مێژووی ھونەر لەگەڵ بڵاوكردنەوەى جوانى ھونەر. کۆنترین جۆرەکانی ھونەر پێکھاتووە لە ھونەری سۆمایی یاخود ھونەرە بینراوەکان، کە پێکھاتووە لە کێشان و دروستکردنی وێنە و شتومەک لەسەر شتێکی دیاریکراو. لە ھونەرە سۆماییەکان وەک: کێشانی تابلۆ، پەیکەرسازی، فۆتۆگرافی و میدیای بینراوی تر. تەلارسازییش زۆربەیجار وەک ھونەرێکی سۆمایی ناو دەبرێت، بەڵام بەھەرحاڵ، وەک ھونەرێکی بینراویی بۆ دێکۆر و ڕێکلامکردن ناو دەبرێت، بە ھۆی ئەوەی ئەو کەرەستانەی لە ماوەی بەرھەمھێنانیدا بەکاردێت سەرەکی و گرنگە. بە پێچەوانەی تابلۆیەکەوە بۆ نموونە، کە ھونەرمەند تەنھا شتێکی تێدا بەکاردێنێت کە ئارەزووی لێی ھەبێت و بەباشی بزانێت. دەروازە:ھونەرەکان/نوێکردنەوەی پەڕە وتاری ھەڵبژێردراو![]() بیناسازی ئیسلامی تایبەتمەندیەکی دروستکردنی بینایە کە موسوڵمانەکان بەکاریان هێناوە بۆ ئەوەی ببێتە ناسنامەیەک بۆیان. ئەم جۆرە بیناسازیە بە هۆی ئیسلامەوە گەشەی کرد. ئەویش لەو شوێنانەی کە ئیسلام تێیدا بڵاو بویەوە وەک نیمچەدوورگەی عەرەبی، عێراق، میسر، شام، مەغریب، تورکیا، کازاخستان، ئۆزبەکستان، ئێران، خوراسان و هەروەها ئەو ناوچانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامدا بووە وەک ئەندەلوس (ئیسپانیای ئێستا) و هندستان. تایبەتمەندی بیناسازی ئیسلامی ئەوەیە کە گایگەربوە بەشێوەیەکی گەورە بە دینی ئیسلامەوە وەئەو بوژاندنەوە زانستیەی کە پەیرەوی دەکات، وە دەگۆریت لەناوچەکاندا بە هۆی کەش وهەوا وە پاش ماوەی بیناسازی وە شارستانی پێشوی ناوچەکە وەک تورکیا بەهۆی کەش و هەوا وە لەیەمەن بەهۆی پاش ماوەی بیناسازی ،وە ئەو پێشکەوتنەی کەدەیبینین لە شێوەو کارەکاندا بەپێی کات وەگۆرانی باری سیاسی و ژیان ورۆشنبیری دانیشتوان . وێنەی ھەڵبژێردراو![]() ژێرپەڕە
لەم مانگەداژیاننامەی ھەڵبژێردراو![]() یۆھانس برامز (لەدایکبووی ٧ی ئایاری ١٨٣٣ - ٣ی ئەپڕیلی ١٨٩٧)، ئاوازدانەرو پیانۆژەنی ئاڵمانی بوو، لە پێشڕەوەکانی "سەردەمی رۆمانتیک" بوو. گرنگترین شت کە لەسەری وترابێت ئەوەیە کە بەردەوامبوونیک بووە بۆ بیتھۆڤن یاخود ئەتوانین بڵێین کە "سیمفۆنیا"ی یەکەمی برامز، سیمفۆنیای دەیەمی بیتھۆڤنە. ھەروەھا برامز وەک رۆمانتیکییەکانی تر نەبوو، ئەو لەوە دەترسا کە ژن دووری بخاتەوە لە ھونەرەکەی. یۆھان برامز لە شاری ھامبورگ لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، باوکی ژەنیاری ئامێری کۆنترباس بوو لە ئۆرکێسترای ئۆپرا. لەمنداڵییەوە فێری ژەنینی پیانۆ بوو، لەگەنجێتیشیدا وەک یارمەتی بۆ خێزانەکەی، لە قاوەخانەکان و ئاھەنگەکاندا دەیژەنی بەڵام دانەبڕاوە لە خوێندنەوەی تیۆرەکان و زانستەکانی مۆزیک. کاتێک بوو بە بیست ساڵ، بەھرەکەی وەک ژەنیاری پیانۆ کامڵ بووبوو، بۆیە بڕیاریدا کە گەشتێک ئەنجام بدات بۆ زۆربەی شارەکانی ئەوروپا تاوەکو بەتەنھا بژەنێت لە ئاھەنگەکاندا. ژێرپەڕەفلوتە ئەفسوناوییەکەی مۆزارت، پێشکەش کرا لە ساڵی ٢٠٠٦ لەلایەن بانگۆک ئۆپێرا.
پۆلەکانویکیپرۆژەکانژێرپەڕە![]()
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت![]()
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |