Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سێ وەچەی مافی مرۆڤ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دابەشکردنی مافی مرۆڤ بۆ سێ وەچە، یەکەم جار لە ساڵی ١٩٧٩ی زایینی لە ئەنستیتۆی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ستراسبۆرگ و لەلایەن کاڕناسی دادوەری و مافناسی چیکی کارڵ ڤاساک پێشنیار کرا.[١] تیۆرییەکانی ڤاساک بە شێوەی گشتی لە یاسای ئەورووپا سەرچاوەی گرتووە.

دابەشکارییەکانی ڤاساک درێژە بە سێ دەستەواژەی شۆڕشی فەرەنسە ئەدات: ئازادی، یەکسانی، برایەتی. سێ وەچە لە ناو ھەندێک لە بەشەکانی جاڕنامەی مافی بنەڕەتی یەکێتی ئەورووپا دەرکەوتووە. ھەروەھا جاڕنامەی جیھانی مافی مرۆڤ ئەم مافانە لە خۆ ئەگرێ کە وەک وەچەی دووەم و ھەوەھا وەچەی ھەوەڵ ئەناسرێن، بەڵام ئەم جیاوازییە لە ناو جاڕنامەکەدا نابینرێ (مافە لیستکراوەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک نەنووسراون).[٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Vasak, Karel (November 1977). Human Rights: A Thirty-Year Struggle: the Sustained Efforts to give Force of law to the Universal Declaration of Human Rights. Paris: UNESCO Courier 30:11.
  2. ^ بەشداربوانی ویکیپیدیای ئینگلیسی. "Three generations of human rights". Retrieved 17ی Februaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)