Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شۆڕشی ڕۆژاڤا
بەشێکە لەشەڕی ناوخۆییی سووریا
وڵاتسووریا
جێپارێزگای حەسیچە، پارێزگای حەلەب
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٩ی تەممووزی ٢٠١٢

شۆڕشی ڕۆژاڤا (بە کوردیی باکووریŞoreşa Rojava) سەرھەڵدانێکە کە لە ساڵی ٢٠١٢دا لە ڕۆژاوای کوردستان دەستی پێکرا. دەستپێکی ئەو بە بەوەدەستخستنەوەی شاری کوردنشینی کۆبانی لە ڕێکەوتی ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢ بوو. دەستەی بڵندی کورد کە ھاوپەیمانیی چەندین پارتی کوردی بوو بەدوای پەیمانی ھەولێر دامەزرا. یەکینەکانی پاراستنی گەل یان یەپەگە وەکو ھێزێک بۆ پاراستنی گەلی ڕۆژاوا دامەزرا.

لە شوباتی ٢٠١٣ دەستەکانی کورد زۆرتر لە پێکدادانەکانی سووریا بەشدار بوون و پشتگیریان لە گرووپەکانی کرد کە شەڕیان لەگەڵ دەستەڵاتی بەشار ئەسەد دەکرد و چەندین پەیماننامەشیان لەگەڵ واژوو کرد. ئەگەرچی چەندین کەس لە کوردە ئیسلامگەرەکان ڕۆڵی ڕێبەریان لە نێو دەستە سەلەفییەکان وەکو بەرەی نوسرە بوو، بەڵام ئۆپۆزیسیۆنی سەرەکی کوردی پارتی یەکێتیی دیموکرات بوو کە لقی چەکداری بە ناوی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە ساڵی ٢٠١٢ خەباتیان بە دژی بەرەی ئەلنوسرە و داعش دەکرد. یەپەگە بەرەی نوسرە و داعشی لە ناوچە زۆر ستراتیژییەکەی سەرێکانی لە پارێزگای حەسەکە دەرخست و لە تەممووزی ٢٠١٣ باکووری پارێزگای ڕەققە خەباتی لەگەڵ کرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]