Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

موزەفەرەدین کۆکبری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەزارگەی سوڵتان موزەفەرەدین کۆکبری لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان لە عێراق
گۆڕی سوڵتان موزەفەرەدین

موزەفەرەدین کۆکبری کوڕی زەینەددینی عەلی لە نێو خەڵکی ھەولێر ناسراوە بە سوڵتان موزەفەر (ماوەی ژیانی ١١٥٣ تا ١٢٣٢زایینی). ئەو حاکمی شاری ھەولێر بووە لە سەردەمی سەلاحەدینی ئەییووبی، لە ئێستادا لە شاری ھەولێر شەقامێکی سەرەکی بەناوی سوڵتانەوەیە و پێشتریش بنکەی تەندرووستی بەنێوی ئەو ھەبووە و مەزارگەیەکیشێ بەناوی خۆی، بەڵام ھەندێک کەس پێیان وایە مەزارگەکە گۆڕی خۆی تیا نیە بەڵکوو ھی باوکییەتی.

سوڵتان و یادی لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام

[دەستکاری]

سوڵتان مزەفەر یەکەم کەس بووە مەولوودنامەی خوێندووە و یادکردووە. ئەو ڕۆژە لە کاتژمێر ٩ بەیانی تاکو شەو مەولوودنامە خوێندراوەتەوە و وتاردراوە، ھەموو ساڵێک لە ڕۆژی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام بەسەدان مەڕوماڵاتی دەبەخشی بە ھەژاران.

سەرچاوە

[دەستکاری]