Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕانیار گرانیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕانیار گرانیت
Ragnar Granit.
Ragnar Arthur Granit لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Riihimäki لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٢ی ئازاری ١٩٩١ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٩٠ ساڵ ژیاوە)
ستۆکھۆڵم لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەNeuroscientist، پزیشک، pedagogue، مامۆستای زانکۆ، فیزیۆلۆجیناس لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکارلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵMichael Granit لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوانلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Bertie Malmberg لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • خەڵاتەکانلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

    ڕانیار ئارسەر گرانێت (بە ئینگلیزی : Ragnar Arthur Granit ؛ لە دایکبووی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٠٠ - مردووی ١٢ی ئازاری ١٩٩١)[١] زانایەکی فینلەندی سویدی بووە و لە ساڵی ١٩٦٧ خوڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە [٢]، لە ٣٠ ئوکتۆبەری ساڵی ١٩٠٠ لە فینلەندا لەدایک بووە، ساڵی ١٩١٨ کاتێک کە ھێشتا قوتابی بووە بەشداری لەجەنکی ئازادکردنی فینلەندا کردووە، لە ساڵی ١٩١٩ لە ئەکادیمیای ئابۆ لەچەند خولێکی ھاوینەدا یاسای خوێندووە دواتر بڕیاریداوە زانستی کەسایەتی بخوێنێ کە ئەو کاتە دەچۆیە بواری زانستی مرۆڤایەتییەوە و لەھەمان کاتدا بەشی پزیشکی خوێندووە، لە ساڵی ١٩٢٣ بڕوانامەی ماجستێری لەفەلسەفە بەدەستھێناوە، لە ساڵی ١٩٢٤ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بزاری پزیشکیدا وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٢٦ وەکو موعید لە پەیمانگای فسیۆلۆجیا دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٢٧ بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری پزیشکیدا بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٢٨ ڕانیار گرانێت ڕۆشتووە بۆ ئینگلتەرا و بۆ ماوەی ٦ مانگ لە کارگەی ئەلسێر تشارلز شیرنگتۆن لە شاری ئەکسفۆرد کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٢٩ بۆ ساڵی ١٩٣١ لە دامەزراوەی جۆنسۆنی سەر بە زانکۆی بنسلڤانیای ئەمریکی لەبواری فیزیای پزیشکیدا کاری کردووە کاتێکیش کە لە ساڵی ١٩٣٥ گەڕاوەتەوە بۆ فینلەندا وەکو مامۆستا لە زانستی کارەکانی ئەندامی لەش کاری کردووە. ساڵی ١٩٤٠ کاتێک کە فینلەندا لەلایەن یەکێتی سۆڤێتەوە کاراوەتە ئامانجی سەربازی ڕانیار گرانێت دوو ڕێگای لەبەردەمدا بووە یەکییەکیان بڕوات بۆ زانکۆی ھارفاردی ئەمریکی یاخود بڕوا بۆ پەیمانگای کارۆلنسکای سویدی، ئویش بەباشی زانیوە بڕوا بۆ کۆبنھاگنی پایتەختی سوید و لە پەیمانگای کاڕۆلنسکا درێژی بەخوێندو و توێژینەوەکانی بدات و ھەر لەھەمان ساڵ ڕەگەزنامەی سویدی وەرگرتووە ئەمەش ڕێخۆشکەرێک بووە بۆی تاکو بەبێ دڵەڕاوکێ درێژە بە توێژینەوەکانی بدات دوور لە جەنگ کە تاکو ساڵی ١٩٤٥ لە فینلەندا بەردەوام بووە .[٣] لەدوای تەواوبوونی جەنگەوە ڕانیار گرانێت ژیانی لەنێوان وڵاتە کۆنەکەیی و وڵاتە تازەکەی دابەشکردووە، کاتێکیش کە لە ساڵی ١٩٣٥ خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتووە ڕایگەیاندووە کە ئەم خەڵاتە بەبێ جیاوازی دەگەڕێتەوە بۆ ھەردوو وڵاتی فینلەندا و سوید، ھەروەھا خەڵاتی جۆراوجۆری جیھانی پێبەخشراوە و تاکو خانەنشین بووە بەدەیان پلەی زانستی وەرگرتووە و خزمەتی پێشکەش بە زانست و مرۆڤایەتی کردووە. ڕانیار ئارسەر گرانێت لە ١٢ مارسی ساڵی ١٩٩١ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لە سوید کۆچی دوایی کردووە.

    سەرچاوەکان

    [دەستکاری]
    1. ^ "Ragnar Granit Facts". nobelprize. Retrieved 26ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
    2. ^ "The Nobel Prize in Physiology or Medicine 1967". nobelprize. Retrieved 26ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)
    3. ^ "Ragnar Granit - Biographical". nobelprize. Retrieved 26ی Octoberی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= (help)