Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کیلیان مباپێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیلیان مباپێ
بە فەرەنسی: Kylian Mbappé
لەدایکبوون (١٩٩٨-١٢-٢٠) ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٨ (تەمەن ٢٥ ساڵ)
پاریس، فەڕەنسا
وڵاتی وەرزشفەڕەنسا
ناوی کاتی لەدایکبوونKylian Mbappé Lottin
باوکWilfrid Mbappé
دایکFayza Lamari
خوشک و براEthan Mbappé
زمانی زگماکیفەڕەنسی
زمانەکانی ئاخاوتنفەڕەنسی، ئیسپانی، ئینگلیزی
زمانی نووسینفەڕەنسی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
بواری کارتۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
دەستپێکی چالاکی٢٠١٥
ئەندامی تیپی وەرزشییانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
باری تەندرووستی
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان9
بەشداربووە لەجامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
خەڵاتەکانKnight of the Legion of Honour، Best Young Player Award، Golden Boy
وێبگەhttps://kylianmbappe.com/

کیلیان مباپێ (گۆکردنی فەڕەنسی: [kiljan (ɛ)mbape lɔtɛ̃]؛ لەدایکبووی ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٨) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی فەڕەنسییە کە لە ڕۆڵی یاریزانی ھێرشبەردا بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا یاریدەکات، مباپێ بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیھان ناسراوە بە توانای شووتکردنی بەھێز و تێپەڕین بەخێرایی.

مباپێ کاروانی پیشەگەری خۆی لە یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی دەستپێکرد، کاتێ یەکەم یاری لە ٢٠١٥ لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا ئەنجامدا لەگەڵ یانەکە، ئەو توانی لە (خولی فەڕەنسی) ببێتە باشترین یاریزانی ساڵی لیگ ١ و خەڵاتی (Golden Boy) کوڕی ئاڵتونی بەدەستھێنا، لە ساڵی ٢٠١٧ دا مباپێ پەیوەندی بە یانەی ڕکابەری مۆناکۆ پاریس سان جێرمانەوە کرد بە شێوەی خواستن، کە دوای ساڵێک گۆڕا بۆ ھەمیشەیی و بە بڕی ١٨٠€ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکەوە کرد، کە ئەمەش کردی بە دووەم گرانبەھاترین یاریزانی مێژوو و گرانبەھاترین ھەرزەکار لە مێژوودا[١] لەگەڵ پاریس سان جێرمان مباپێ شەش نازناوی لیگ ١، چوار جامی سوپەری فەڕەنسا و بووە گۆڵکاری خولەکە و بووە باشترین یاریزانی لیگ ١ی ساڵ.

لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، مباپێ یەکەم یاری پیشەگەری خۆی لە ٢٠١٧، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ئەنجامدا لە جامی جیھانیی فیفا، مباپێ بووە لاوترین یاریزانی فەڕەنسی کە لە پاڵەوانەتییەکە گۆڵ تۆماربکات و بووە دووەم ھەرزەکار، دوای پێلێ کە لە یاری کۆتایی جامی جیھانی گۆڵ تۆماربکات، وە دووەم گۆڵکاری جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ پاش ئەوەی فەڕەنسا جامەکەی بەدەستھێنا، و باشترین یاریزان ھەرزەکار و باشترین یاریزانی فەڕەنسای ساڵی پێبەخشرا.

ژیانی کەسی

[دەستکاری]

مباپێ لە پاریس فەڕەنسا لەدایکبووە باوکی ویلفڕید مباپێ، بە ڕەسەن کامیروونییە و بێجگە لەوەی کە بریکاری مباپێیە، ڕاھێنەری تۆپی پێشە، ھەروەھا دایکی مباپێ، فایزە لاماری بە ڕەسەن جەزائیرییە و یاریزانی پێشووی تۆپی دەستە[٢] ئەو برایەکی لاوتر لە خۆی ھەیە ئیسەن مباپێ کە لە ئێستادا یاری بۆ یانەی پاریس سان جێرمان[٣][٤] بە ھەمانشێوە برا ھەڵگیراوەکەشی ژیرێ کێمبۆ ئێکۆکۆ، یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێیە[٥] لە منداڵیدا مباپێ ھاندەرێکی سەرسەختی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە، یاریزانێک کە ھەمیشە دەیویست لاسایی بکاتەوە.[٦][٧]

کاروانی یانە

[دەستکاری]

دەستپێک

[دەستکاری]

مباپێ کاروانەکەی لە یانەی ئەی ئێس بۆندی، لەژێر ڕاھێنەرایەتی باوکی، ویلفرێد دەستپێکرد. یەکێک لە ڕاھێنەرەکانی یانەی لاوی ئەی ئێس بۆندی، ئەنتۆنیۆ ڕیکۆردۆ، ووتی،

یەکەم جارم لە ڕاھێنەرایەتیکردنی ئەو لەو کاتە بوو کە شەش ساڵان بوو بۆم دەردەکەوت کە ئەو جیاواز بوو، کیلیان دەیتوانی زۆر زیاتر لە منداڵانی تر بکات، توانای تێپەڕاندنی نایاب بوو وە زۆر لەوانیتر خێراتربوو، ئەو باشترین یاریزانە کە لەو ١٥ ساڵەی ڕاھێنەرایەتیکردنم لێرە بینیومە لە پاریس، زۆرێک لە بەھرەمەند ھەند بەڵام ھیچ کامیانم نەبینیوە لەو باشتر بێت کیلیان ئەو کەسەیە کە پێی دەڵێن 'کراک' (باشترین).[٨]

دواتر، مباپێ پەیوەندی بە ئەکادیمیای کلێرفۆنتەین کرد و لەوێدا ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد کە لە ئەنجامدا چەندین یانەی فەڕەنسی و ڕیال مەدرید، چێڵسی، لیڤەرپوول، مانچستەر سیتی و بایەرن میونشن ھەوڵی بەدەستھێنانی یاریزانەکەیان دا، لە تەمەنی ١١ ساڵیدا مباپێ پەیوەندی بە یانەی لاوانی چێڵسی کرد و یەک یاری لەگەڵ یانەکە ئەنجامدا کە دژی یانەی چارڵتن ئەتلەتیک بوو[٩] پاشان گەڕایەوە یانەی مۆناکۆ.[١٠]

مۆناکۆ

[دەستکاری]

٢٠١٥–١٦: پێشخشتن

[دەستکاری]

مباپێ یەکەم یاریی یانەیی لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ لە یارییەکی یەکسان (١–١) بەرامبەر ئێس ئێم سیان لە لیگ ١ ئەنجامدا، کاتێک لە خولەکی ٨٨ ھاتە نێو یاریگا لە شوێنی یاریزان فابیۆ کوێنتراو ئەمەش مباپێی کردە لاوترین یاریزانی مێژووی مۆناکۆ بە شکاندنی ژمارەی پێوانەیی تیێری ھێنری کە لە پێشووداو لە تەمەنی ٢١ ساڵی ببووە لاوترین یاریزانی یانەکە.[١١]

لە ٢٠ی شوباتی ٢٠١٦ مباپێ یەکەم گۆڵی لە دژی یانەی ترۆیس لە بردنەوەیەکی (٣–١) تۆمارکرد، گۆڵێک کە لە کۆتا خولەکانی یارییەکە تۆماریکرد؛ لە تەمەنی ١٧ ساڵی و ٦٢ ڕۆژدا، مباپێ بووە لاوترین یاریزان لە مێژووی مۆناکۆ گۆڵ تۆماربکات، کە دووەم جاری مباپێ بوو کە ڕیکۆردی ھێنری بشکێنێت[١٢][١٣] لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ مباپێ لەگەڵ مۆناکۆ ڕێککەوتن لەبارەی درێژکردنەوەی بۆندەکەیان تاکوو حوزەیرانی ٢٠١٩ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن، سەرۆک وەزیرانی مۆناکۆ ڤادیم ڤاسیلیێڤ، کە ڕۆڵێکی گەورەی ھەبوو لە گواستنەوەی مباپێ بۆ یانەکەیان ووتی کە لە سەرەتاوە دەیزانی مباپێ «دیاردە» یەکە.[١٤]

٢٠١٦–١٧: تێکشکاندن و نازناوی خول

[دەستکاری]
مباپێ[بەستەری مردوو] لەکاتی مەشقکردندا لە ٢٠١٧.

مباپێ یەکەم ھاتریکی (٣ گۆڵ لە یەک یاریدا) لەگەڵ یانەی سەرەکی مۆناکۆ لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە بردنەوەیەکی ٧–٠ دا لە دژی یانەی ستەید ڕێنس لە جامی سووپەری فەڕەنسا لە یاریگای مۆناکۆ، ستەید لوی II[١٥]- یەکەم ھاتتریکی کە لەلایەن یاریزانێکی مۆناکۆ تۆمارکرابێت لە جامەکەدا لەوەتەی یاریزان سۆنی ئاندرسن لە ١٩٩٧.[١٦]

لە١١ی شوباتی ٢٠١٧، مباپێ یەکەم ھاتتریکی لە خولی فەڕەنسی لە کاروانی یاریکردنیدا تۆمارکرد لە بردنەوەیەکی ٥–٠دا لە دژی مێتز؛ لە تەمەنی ١٨ ساڵی و ٢ مانگیدا، ئەو بووە لاوترین یاریزان کە ھاتتریکێک لە خولی فەڕەنسی تۆماربکات لەوەتەی یاریزان ژێرێمی مێنێز بۆ یانەی سۆشاوکس-مۆنتبێلیارد لە ٢٠٠٥.[١٧]

لە ٢١ی شوبات، مباپێ گۆڵی دووەمی مۆناکۆی لە خولەکی ٤٠ تۆمارکرد کە یەکەم گۆڵی بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و ئەوی کردە دووەم لاوترین یاریزانی فەڕەنسی (دوای کەریم بێنزێما) کە لە قۆناغی ١٦ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا گۆڵ تۆماربکات. مۆناکۆ توانییان لە دوو یاریی قۆناغەکە بە ئەنجامی ٥–٣ ببەنەوە لە دژی یانەی مانچستەر ستی.[١٨][١٩] لە ٥ی ئازار، مباپێ دوو گۆڵی تۆمارکرد لە یاریێک بەرامبەر نانتێس لە یاریگای مۆناکۆدا کە ئەوەی کردە لاوترین یاریزانی ٣٠ ساڵی ڕابردووی لیگ ١ کە ١٠ گۆڵ لە خولەکەدا تۆماربکات. دوو گۆڵەکەی بەرامبەر نانتێس لە ٥ی ئازار ئەوە دەگەیەنێت کە ٩ گۆڵ و ٥ ئەسیستی ئەنجامدابوو لە ٨٢٢ خولەکی یاریکردنی لە لیگ ١.[٢٠][٢١] لە ١١ی ئازار، ئەو گۆڵیکی بەرامبەر بۆردۆ لە بردنەوەیەکی ٢–١ تۆمارکرد. بەوەش، مباپێ توانیوییەتی ٧ گۆڵ تۆماربکات لەو ٧ یارییانەی کە لە دەستێکەوە یاری کردووە.[٢٢]

لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە قۆناغی ١٦دا، لە یاری دووەمدا لە یاریگای لوی II لە ١٥ی ئازاردا، ئەو گۆڵی یانەکەی لە خولەکی ٨ی یارییەکە تۆمارکرد بە یارمەتی ئەسیستی بێرناردۆ سێلڤاوە (١١ھەمین گۆڵی لە کۆتا ١١ یارییەکانیدا لە ھەموو پاڵەوانەتییەکاندا) بۆ ئەوەی یارمەتی مۆناکۆ بدات لە بردنەوەیان بەرامبەر مانچستەر سیتی بە ئەنجامی ٣–١ (٦–٦ بە ھەردوو یارییەکەوە) و گەییشتن بە قۆناغی داھاتووەوە بەھۆی یاسای گۆڵی دوورەوە.[٢٣] لە چارەکی کۆتایی جامەکە، مباپێ توانی یەکەم گۆڵ تۆماربکات لە بردنەوەکەیاندا لە یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند، مباپێ پەناڵتیێکی بەدەستھێنا و دوو گۆڵی تۆمارکرد و مۆناکۆ بە ئەنجامی ٣–٢ یارییەکەیان بردەوە.[٢٤] لە یاری دووەمیاندا، مباپێ یەکەم گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد و مۆناکۆ بە ئەنجامی ٣–١ یارییەکەیان بردەوە و گەییشتن بە قۆناغی نیوەی کۆتایی.[٢٥] مۆناکۆ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا دەرکران کاتێک بە دوو یارییەکەیان بەرامبەر یۆڤانتۆس بە ئەنجامی ٤–١ شکستییان ھێنا. مباپێ تاکەگۆڵەکەی مۆناکۆی تۆمارکرد کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دووەمی دوو یانەکە بوو.[٢٦] مباپێ ٢٦ گۆڵ لە ٤٤ یارییەکەی لەگەڵ مۆناکۆ تۆمارکرد و لەگەڵ یانەکەی خولی فەڕەنسییان بەدەستھێنا.[٢٧]

پاریس سان جێرمان

[دەستکاری]

٢٠١٧–١٩: سەرکەوتنی کەسی و بەکۆمەڵ

[دەستکاری]

لە ٣١ی ئابی ٢٠١٧، پاریس سان جێرمان گواستنەوەی کیلیان مباپێیان بە شێوەی خواستن ڕاگەیاند.[٢٨] بڕی کڕینی مباپێ بۆ گرێبەستێکی ھەمیشەیی پێویستی بە ١٤٥€ ملیۆن و ٣٥€ ملیۆنی زیادەی دەکرد، کە ئەوی کردە گرانبەھاترین ھەرزەکاری مێژوو، گرانبەھاترین گرێبەست لە خولێکی ناوخۆییدا، و دووەم گرانبەھاترین یاریزانی مێژوو لەدوای نێیمار، ھاوتیمی مباپێ.[٢٩][٣٠][٣١][٣٢] ئەو ژمارە ٢٩ی پێدرا پاش ھاتنی بۆ پایتەختی فەڕەنسا.[٣٣]

ئەو لە یەکەم یاریدا لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە لە بردنەوەیەکی ٥–١ بەرامبەر مێتز لە ٨ی ئەیلوول گۆڵی تۆمارکرد، کە تێیدا یاریزان بێنۆوی ئاساو-ئیکۆتا دەکرا لەبەر لێدانی مباپێ.[٣٤] ٤ ڕۆژی دی، مباپێ یەکەم گۆڵی ئەورووپی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ پاریسییەکان لە دژی یانەی سێڵتک لە بردنەوەیەکی ٥–٠ تۆمارکرد.[٣٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "PSG trigger Kylian Mbappe's permanent transfer from Monaco". ESPN. 19 February 2018.
  2. ^ Kindzeka, Moki Edwin. "Cameroon Football Fans Cheer for French Player with Ties to Africa". Voice of America. Retrieved 16 July 2018.
  3. ^ "Brother of PSG star scores on his debut". Pulse. Retrieved 15 July 2018.
  4. ^ "Coupe de la Ligue: Un joueur avec des origines Algériennes marque un triplé". Dzballon. 15 December 2016.
  5. ^ JDD, Le (20 December 2015). "Le jeune monégasque Mbappé sur les traces de Thierry Henry". Retrieved 2 July 2018. ١ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Garcia, Adriana (27 December 2017). "PSG's Kylian Mbappe: Real Madrid's Cristiano Ronaldo was childhood 'idol'". ESPN FC. Retrieved 27 December 2017.
  7. ^ "Why Young Kylian Mbappe Spurned Chelsea and Real Madrid". Bleacher Report. Retrieved 15 July 2018.
  8. ^ "Les Bleus au berceau: "J'étais persuadé que Kylian Mbappé passerait à la télé !"" (بە فەڕەنسی). Le Parisien. 3 January 2018.
  9. ^ "Arsene Wenger has likened him to Thierry Henry – but who is Arsenal target Kylian Mbappe?". The Independent. 6 February 2017.
  10. ^ "Kylian Mbappe: the Monaco teen who might be Europe's most wanted youngster". FourFourTwo. 3 September 2016. Archived from the original on 5ی Februaryی 2017. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ٥ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "Kylian Mbappe: the Monaco teen who might be Europe's most wanted youngster". FourFourTwo. 3 September 2016. Archived from the original on 4ی Septemberی 2017. Retrieved 27ی Decemberی 2019. {{cite news}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help); More than one of |archivedate= و |archive-date= specified (help); More than one of |archiveurl= و |archive-url= specified (help) ٥ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "European round-up: What you might have missed". BBC Sport. Retrieved 23 February 2016.
  13. ^ "Kylian Mbappe offered Monaco contract amid Arsenal, Liverpool links". ESPN FC. Retrieved 24 February 2016.
  14. ^ "Kylian Mbappe: The 'phenomenon that breathes and sleeps football'". CNN. Retrieved 14 August 2018.
  15. ^ "Monaco mash Rennes". Ligue 1. 14 December 2016. ٢ی شوباتی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ "Reported Arsenal target Kylian Mbappe smashes 21-year-old record for Monaco". HITC Sport. 15 December 2016.
  17. ^ "Wonderkid Mbappé nets hat-trick as Monaco march on". Ligue 1. 11 February 2017. ١٧ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "'The new Thierry Henry' – how Arsenal transfer target Kylian Mbappe played for Monaco vs Man City". London Evening Standard. 22 February 2017.
  19. ^ "Monaco vs Manchester City". Manchester City F.C. 24 February 2017. Archived from the original on 16ی Marchی 2017. Retrieved 28ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٦ی ئازاری ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ "Monaco pull three points clear with Nantes rout". Ligue 1. 5 March 2017.
  21. ^ "Monaco, le nouveau record de précocité de Mbappé" (بە فەڕەنسی). Goal.com. 5 March 2017.
  22. ^ "Mbappé and Moutinho help Monaco move clear". Ligue 1. 11 March 2017. Retrieved 12 March 2017. ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  23. ^ "Monaco 3 Manchester City 1 (agg 6–6): Pep Guardiola's side crash out on away goals as attacking approach backfires". The Daily Telegraph. 15 March 2017.
  24. ^ "Kylian Mbappe gives Monaco crucial edge against Borussia Dortmund". The Guardian. 12 April 2017.
  25. ^ "AS Monaco vs. Borussia Dortmund: Final score 3–1, Kylian Mbappe makes huge Champions League impact". SB Nation. 19 April 2017.
  26. ^ "Juventus 2 – Monaco 1: Mandzukic and Alves fire Italian giants into Champions League final". Express. 10 May 2017.
  27. ^ "Kylian Mbappe: Paris St-Germain sign Monaco forward on loan". BBC Sport. 31 August 2017. Retrieved 29 June 2018.
  28. ^ "Kylian Mbappé au Paris Saint-Germain !" [Kylian Mbappé to Paris Saint-Germain !] (بە فەڕەنسی). Paris Saint-Germain F.C. 31 August 2017. Archived from the original on 4 September 2017. ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ "Monaco Star Mbappe Completes €180 Million Paris Saint-Germain Move". Goal.com. 31 August 2017. Retrieved 2 September 2017.
  30. ^ "PSG signs Kylian Mbappe, and cleverly skirts Financial Fair Play in the process". Yahoo! Sports. 31 August 2017. Retrieved 2 September 2017.
  31. ^ "Kylian Mbappé (Monaco) rejoint officiellement le PSG en prêt avec option d'achat" [Kylian Mbappé (Monaco) officially joins PSG on loan with an option to buy]. L'Équipe (بە فەڕەنسی). 31 August 2017. Retrieved 2 September 2017.
  32. ^ "Mbappe: Monaco et le PSG trouvent un accord pour 180 millions d'euros" [Mbappé: Monaco and PSG reached an agreement at 180 million euros] (بە فەڕەنسی). LCI. 28 August 2017. Retrieved 8 September 2017.
  33. ^ "Number 29 for Kylian Mbappé". Paris Saint-Germain F.C. 2 September 2017. Archived from the original on 15ی Septemberی 2017. Retrieved 14 September 2017. New Paris Saint-Germain striker Kylian Mbappé will wear the number 29 shirt. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  34. ^ "Metz 1–5 Paris Saint Germain". BBC Sport. 8 September 2017. Retrieved 10 September 2017.
  35. ^ "Mbappe Creates Champions League History With Goal For Psg Against Celtic". Goal.com. 12 September 2017. Retrieved 29 September 2017.