Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھێنری کیسینجەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێنری کیسینجەر
کیسینجەر ساڵی ٢٠٠٩
Henry Alfred Kissinger لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونHeinz Alfred Kissinger لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
٢٧ی ئایاری ١٩٢٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
فورت (کۆماری ڤایمەرلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (١٠٠ ساڵ ژیاوە)
Kent (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکالەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕگۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتۆن لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەسیاسەتوان، political scientist، دیپلۆمات، نووسەر، entrepreneur، pedagogue، خوودژیاننامەنووس، خاوەن کارەکان، foreign minister لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکارلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبپارتی کۆماری لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرAnn Fleischer، نانسی کیسینجێر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوانلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Paula Stern لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • خێزانWalter Kissinger لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
    خەڵاتەکانلەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
    وێبگەhttps://www.henryakissinger.com/ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
    واژوو
    پلەNational Security Advisor (١٩٦٩–١٩٧٥)، سکرتێری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (١٩٧٣–١٩٧٧)، Chancellor of the College of William & Mary (٢٠٠٠–٢٠٠٥) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
    Ranksergeant لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
    لقسوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
    کیسینجەر لە ساڵی ١٩٧٣

    ھەنری کیسینجەر (بە ئینگلیزی: Henry Alfred Kissinger؛ لەدایکبووی ٢٧ی ئایاری ١٩٢٣ لە فورت، ئەڵمانیا - مردووی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە کۆنێتیکت، ئەمریکا) لە ساڵی ١٩٣٨ لە ترسی ھەڕەشەی نازییەکان لەگەڵ تەواوی ئەندامانی خێزانیدا بەرەو ئەمریکا ھەڵھاتوون و لە ویلایەتی نیویۆرک گیرساونەتەوە، لە ١٩ی مانگی ژونی ١٩٤٣دا ناسنامەی ئەمریکی وەرگرتووە و بووە بە ھاووڵاتی ئەمریکا و پاشان وەک سەربازێکی ئەمریکی لە کۆتایی جەنگدا گەڕاوەتەوە بۆ ئەڵمانیا، و وەک ئەفسەرێکی ئەمریکی سەرەتا لە کریدفێڵد و پاشان لە ھایدلبێرگ خزمەتی کردووە.[١][٢]

    خوێندنە باڵاکانی خۆی لە ئەمریکا تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا لە زانکۆی ھارڤارد و چەندین کتێبی لەو زانکۆیەدا سەبارەت بە ھێزی پەرچەبەرگری بۆمبای ئەتۆم بڵاوکردووە کە بەھۆیەوە لەگەڵ ژیانی سیاسیدا تێکەڵاو بوو.

    سەرەتا ئەندامی پارتی دیموکراتەکان بوو، پاشان لەم پارتە کشایەوەو بوو بە ئەندامی پارتی کۆمارییەکان، لە ڕاستیدا کیسینجەر خەونی ئەوەی ھەبوو کە ڕۆژێک لە ڕۆژان خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئامادە بکات بەڵام لەبەر ئەوەی لە دایک بووی ئەمریکا نەبوو ئەو ئاواتەی نەھاتە دی.

    لە چەندین بەڕێوەبەرایەتی جیاوازی ئەمریکادا پۆستی دیپلۆماسی جیاوازی وەرگرتووە، سەرەتا ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بوو پاشان لە ساڵی ١٩٧٣ەوە لەگەڵ ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی نکیسۆن و فۆرد پۆستی وەزیری دەرەوەی ھەبووە.

    ڕۆلی ئەم کەسایەتییە لە پرسە گرنگەکانی وەک شەڕی سارد و جەنگی ڤیێتنام و پرۆسەی ئاشتی ڕۆژھەڵاتی ناوین زۆر دیار و ئاشکران، و بە ئەندازیاری ڕێکەوتن نامەی کامپ دەیڤد دەناسرێت.[٣]

    کیسینجەر وەک کەسایەتییەکی ناسراو، بەوە تاوانبار دەکرێت کە لە سیاسەتی خۆیدا نەک زۆر دڵڕەق بەڵکوو لە ھەندێک کارەساتی گرنگیشدا بە پێشێل کاری مافی مرۆڤ و کۆم کوژی ناوی دەرکردووە. لەوانەش:

    • ئۆپراسیۆنی کۆندۆر
    • کودەتای دژ بە سەلڤادۆرئالیندی لە چیلی
    • جینۆسایدی تەیموری ڕۆژھەڵات
    • ئۆپراسیۆنی گلادیۆ
    • ھاندان و پشت تێکردنی کورد ١٩٧٢ بۆ ١٩٧٥[٤]

    سەرچاوەکان

    [دەستکاری]
    1. ^ "The Nobel Peace Prize 1973". NobelPrize.org.
    2. ^ Kissinger, Henry A. "Opinion | The Coronavirus Pandemic Will Forever Alter the World Order". Wall Street Journal.
    3. ^ "Henry Kissinger: Realpolitik and Kurdish Genocide". The Kurdistan Tribune.
    4. ^ "Telling It Like It Is: Kissinger and the Kurds". Christian Science Monitor. ISSN 0882-7729. Retrieved 2023-11-30.