Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یەکەکانی پێوانی مەتریک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نموونەی ئامێرەکانی پێوانی مەتریک

یەکەکانی پێوانی مەتریک یان دەزگای مەتریک دەزگایەکی پێوانی دە دەیییە. ھەوەڵ دەزگایە کە لە وڵاتی فەرانسە لە ساڵی ١٧٩١ قەبوول کرا و لە ئێستادا بنیچە و پایەی دەزگای پێوان لە تەواو وڵاتەکانی جیھانە بێجگە لە ئەمریکا، لیبێریا و میانمار. نموونە ھەوەڵینەکانی پێوان تا بەر لە ساڵی ١٨٧٥ زایینی لەژێر دەست و چاودێری وڵاتی فەرانسە بوو بەڵام دواجار کەوتە ژێر چاودێری ڕێکخراوەیێکی غەیرە دەوڵەتی بە ناوی کونفرانسی گشتی وەزنەکان و ئەندازەکان. لە ساڵی ١٩٦٠ ئەم ڕێکخراوە سیستمی نێونەتەوەییی یەکەکانی بە جێگەی دەزگای مەتریک بڵاو کردەوە.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Metric system»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١.