یه‌کێک له زمانه گرنگه‌کانی کوردستانی کۆن
ڕه‌نگه جێگه‌ی گوومان نه‌بێت گه‌ر بوترێت زمانی ئوڕاڕتی به شێوه‌یه‌کی ئارخه‌یانی
کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر توێژینه‌وه‌ی مێژووی زمانی کوردی هه‌یه، ئه‌وه‌ی گوومانیش لا ده‌بات بریتیه له مانه‌وه‌ی به شێکی گه‌وره‌ی سامانی زمانی ئوڕاڕتی له ناو شێوه زاره جیاجاکانی زمانی کوردی‌دا، لێ به‌راوردکردنی زمانه‌وانی به ته‌واوی پێودانگه زانستیه کانیه‌وه له نێوان هه‌ریه‌ک له ئوڕاڕتی و کوردی‌دا جۆرێک له کورتهێنانی زانستی تێده‌که‌وێت، چونکه له ڕووی ڕێزبه‌ندیی مێژووییه‌وه زمانی کوردی به به‌راورد له‌گه‌ڵ زمانی ئوڕاڕتیدا تاڕاده‌یه‌کی ته‌واو له کاتێکی دره‌نگتردا تۆمارکراوه( به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی تائێستا له‌به‌رده‌ستدان)، به‌م پێودانگه‌ش بێت به‌ندیوار کردنی زمانی کوردی به زمانی ئوڕاڕتی یا دوورتر بڕۆین به زمانی خوری له لایه‌ک و زمانی سومه‌ری له لایه‌کی تره‌وه کورت ده‌هێنێت، چوونکه زمان بریتی نیه له په‌ێڕه‌وێکی داخراوی چه‌ق به‌ستوو، به‌ڵکو بریتیه له په‌ێڕه‌وێکی کراوه، که له ڕه‌وڕه‌وی مێژوودا گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه بگره ته‌نانه‌ت گه‌لێک جاران وا ڕێکده‌که‌وێت، که هه‌مان وشه له سه‌رده‌مێکه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی دیکه واتاکه‌ی ده‌گۆڕێت. لێره‌دا مه‌به‌ست له به‌راوردکرن جۆره به‌راوردکردنێکه که له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا هه‌ڕه‌مێن به‌ده‌ست بهێنێت و له بواره‌کانی توێژینه‌وه‌ی زانکۆیی‌دا پشتی پێ ببه‌سترێت، ئه‌م کرده‌یه‌ش پێویستی به له به‌رچاوگرتنی هه‌ر یه‌ک له پێواژوه مێژویی و بنه‌ما زانستیه زمانه‌وانیه‌کان هه‌یه، گه‌رچی باس لێوه‌کردنی گرنگی هه‌ریه‌ک له زمانی سومه‌ری و خوری له چوارچێوه‌ی ئه‌م کوورته پێشه کیه‌دا له ڕێڕه‌وی ئه‌م بابه‌ته‌ی پێوه‌ند به‌زمانی ئوڕاڕتی به چه‌شنێک له چه‌شنه کان لامان ده‌دات، چونکه سه‌ره‌تا ده‌بێت زمانه‌که خۆی به ته‌واوی پێکهاته ڕێزمانی و فه‌رهه‌نگییه‌کانه‌وه بتوێژرێته‌وه ئینجا دواجار له گه ڵ زمانه‌کانی تردا به راورد بکرێت، له‌م باره‌شدا ڕاده‌ی له یه‌کچوون و له یه‌ک نه‌چوونی دووزمانه‌که یان چه ند زمانه‌که له بنچینه‌یه‌کی تۆکمه‌وه سه‌رچاوه ده گرێت، لێ هه‌ریه‌ک له دووزمانه نێوبراوه‌که‌ی سه‌ره‌وه شانبه‌شانی زمانی ئوڕاڕتی له ناو زمانه به مێخی نووسراوه‌کانی ڕوژهه‌ڵاتی کۆندا کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆیان له سه‌ر پێکهاته‌ی فه‌رهه‌نگۆکی و ڕێزمانی زمانی کوردی هه‌یه، هه‌رچه‌نده ده‌بێت ئه‌وه له بیر نه‌کرێت که بوونی فه‌رهه‌نگۆکی زمانێک له نێو زمانێکی تردا به ندیوارییه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی نێوان ئه‌و دوو زمانه ڕه‌نگ ناداته‌وه، به‌ڵکوو بوونی فه‌رهه‌نگۆک و پێڕۆی کارکردنی هه‌ردوو زمانه‌که و پێشاندانی وێکسازی ڕێزمانی و چۆنیه‌تی داڕشتنی ناو و فرمانه‌کان ئه‌م له یه‌کچوونه ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه، به‌م پێودانگه دۆزینه‌وه‌ی به‌ندیوارییه‌تی نێوان سومه‌ری و کوردی نه‌ک ته‌نها توێژینه‌وه‌یه‌کی وردی ڕێزمانی گه‌ره‌که، به‌ڵکوو له زۆربه‌ی باره‌کاندا به‌راوردکردنی وشه سومه‌رییه‌کان له گه‌ڵ وشه کوردییه‌کاندا پێویستان به ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی ده‌نگسازی ورد هه‌یه، گه‌ر له زمانی سومه‌ریدا چۆنیه‌تی گۆکردنی وشه‌کان هێژ جێگای گوومانبن ئایا مانه‌وه‌ی ئه‌و وشانه له نێو زمانی کوردی‌دا ده‌کرێ چاره‌سه‌رێک بۆئه‌م پرسه بدۆزێته‌وه؟ له‌ڕووی فه‌رهه‌نگۆکییه‌وه ده‌کرێ بوترێ ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی وشه‌ی سومه‌ری به شێوه‌زاری ئێمێ- سالیشه‌وه له نێو شێوه‌زاره جیاجیاکانی کوردی‌دا به دیده‌کرێن به چه‌شنێک ژماره‌ی ئه‌و فرمان و ناوانه‌ی له به‌رده‌ستمدان نزیکه‌ی چوارسه‌د دانه‌ن که له‌توێژینه‌وه‌کانی داهاتوودا سوودیان لێ وه‌رده گرم و هه‌روه‌ها به به رده‌وامیش وشه ی نوێ ده‌دۆزمه‌وه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندبێت به هه‌ریه‌ک له زمانی خوری و ئوڕاڕتی و کاریگه‌ریان له سه‌ر زمانی کوردی به شێوه یه‌کی ڕوونترله زمانی سومه ری به دیده کرێت، هه‌رچه‌نده له‌کاتی توێژینه‌وه ی زمانی خوریدا چه ندین شیوه‌زاری جیاواز له ناو زمانه‌که‌دا به دیده‌کرێن، لێ ئه‌مه له چۆنیه‌تی شیکردنه‌وه‌ی زمانه‌که ناگۆڕێت و ده‌کرێت بوترێت جیاوازییه‌کان به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر له چوارچێوه‌ی گۆڕانی هه‌ریه‌ک له پیته‌کانی و، ڤ، ب، پ قه‌تیس ده‌بن هه‌روه‌ک هه‌مان دیارده له ناو شێوه‌زاره‌کانی زمانی کوردی‌دا به‌دیده‌کرێت، له‌م ڕوویه‌وه ڕه‌نگه له دۆزینه‌وه‌ی نه‌ک ته‌نها فه‌رهه‌نگۆکی خوری و ئورارتی له ناو زمانی کوردی په ره‌سه‌ندنێکی باش به‌دیبکه‌م که بریتیه له توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌رده ستم و له وانه‌یه چه‌نده‌ها ساڵ بخایه‌نێت، به‌ڵکوو له ڕووی پێکهاته‌ی ڕێزمانیشه‌وه هه‌مان په‌ره‌سه ندن به دیده‌کرێت؛ ده‌کرێت بوترێت ئه‌م به‌ندیوارییه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ڕوون و ئاشکرا له زمانی ئوڕاڕتیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، لێ ناکرێ به ڵگه‌کان لێره‌دا بخه‌مه‌ڕوو.
توێژینه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له خوری و ئوڕاڕتی و به‌راوردکردنیان له‌گه‌ڵ زمانی کوردی‌دا نه‌ک قۆناغه‌مێژوییه‌کانی زمانی کوردی ڕوونده‌کاته‌وه، به‌ڵکوو چه‌ندین فرمان هه‌یه له کوردی‌دا وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌کانیان به‌ناوازه له‌قه‌ڵه‌مدراوه، لێ ئه‌و ڕه‌گه ناوازانه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر ئاسایی و به‌هه‌مان چه‌شنه‌گه‌ردانکردنی زمانی کوردی له ناو خوری وئورارتیدا ده‌رده‌که‌ون؛ گه‌رچی پێشتر هه‌ریه‌ک له دیاکۆنۆف و ستارۆستن ته‌قه‌لای ئه‌وه‌یاندا که زمانی خوری و ئوڕڕاڕتی به زمانه‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی قه‌فقاسیاوه گرێبده‌ن، لێ تۆژه‌ری ئه‌م دوو زمانه زۆر به‌ئاسانی که‌موو کورتی کاره‌که‌یان به‌دیده‌ده‌کات، ئه‌وه‌ی له نرخیێ زانستیانه‌ی توێژینه‌وه‌ی ناوبراو که‌مده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه له به‌شی هه‌ره‌زۆری په‌رتووکه‌که‌دا ته‌نها وشه‌کان له ڕووی شێوه‌وه به‌راوردکراون به‌بێ ئه‌وه‌ی واتای وشه خوری و ئوارارتیه‌کان هه‌مان ئه‌و واتایاییه‌ن هه‌بێت که وشه قه‌فقاسییه‌کان هه‌یانه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئه‌نجامی دۆزینه‌وه‌ی ده‌قه چه‌ند زمانیه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخست که لێکدانه‌وه‌ی واتای گه‌لێک له‌و وشانه‌ی که دیاکونۆف له په‌رتووکه‌که‌یدا پێشنیاریکردوون چه‌وتن:
I.M. Diakonoff, Hurritisch und Urartäisch, München (Kizinger) 1971.
I.M. Diakonoff/ S.A.. Starostin, Hurro-Urartian as an Eastern Caucasian Languages (Kitzinger) .1996
ڕه‌نگه جێگه‌ی خۆیبێت ئاماژه به بایه‌خی توێزینه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له زمانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کۆن به زمانه سامی ( ئه که دی: بابلی- ئاشووری)، ئیلامی، و هیندۆ ئه‌ورپیه کانیشه‌وه (حیتی) بدرێت گه‌ر له ڕاده‌به‌ده‌ر بایه‌خی خۆیان هه‌بێت بۆ واڵاکردنی په‌نهانیه‌کانی مێژووی کۆنی کورد یان وردتر بڵێین مێژووی کۆنی وڵاتی کورده‌واری، هه‌روه‌ک ناکرێت هه‌ریه‌ک له سه‌رچاوه یۆنانی و ئارامییه‌کانیش له بیربکرێن، که له مه‌ڕ به‌رده‌وامییه‌تی مێژووی له سه‌رده‌مه‌کانی دواترد جێگه‌ی بایه‌خی تایبه‌تین؛ گه‌رچی واباوه که ناوی کورد له سه‌رده‌مانێکی دره‌نگتردا ده‌رکه‌وتبێت، لێ ئه‌م گریمانه له ده‌راوی ڕاستییه‌کی ڕه‌هاوه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه و ته‌یکردنی ته‌واوی ده‌قه به مێخی نووسراوه‌کان و شیکردنه‌وه‌ی ده‌قه‌کانی داهاتوو، به چاوپۆشین له‌و ڕه وشه سیاسیه‌ی ده‌وری گه‌لی کوردی داوه، ئیسته‌ره‌م (حتما) بوون و مێژوویی گه‌لی کورد له کوردستاندا به شێوه‌یه‌کی تر ده‌خاته ڕوو، نه ک وه‌ک کۆچه‌ر بۆ ناوچه‌ی کورده‌واری سه‌یری بکرێت هه‌روه‌ک له نووسینی چه‌ند ڕۆژهه‌ڵاتناسێکدا به‌بێ به‌ڵگه ئه‌م جۆره گریمانانه هه‌ڕه مێندراون! یان وردتر بڵێین ئه‌م جۆره بیردۆزانه به‌ڕاده‌یه‌ک کۆن بوون که ته‌نها له بواری نووسینی مێژووی توێژنه‌وه‌ی کوردناسیدا ڕه‌نگه جێگه‌ی به‌هه‌ند وه‌رگرتنبن.
ئه‌م بابه‌ته له بنچینه‌دا هێژ به زمانی ئه‌ڵمانی بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵکوو ته‌نها بریتیه له ڕه‌شنووسی په‌رتوکێک به‌م ناوه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه که ته‌نها ئه‌و به‌شه‌ی وه‌رمگێڕاوه‌و چه‌ند بڕگه‌یه‌کیش له به‌شی ڕێزمان ته‌واو بوون، لێ به‌شێوه‌یه‌کی پچڕ پچڕ، بۆیه زۆر سووپاسی پڕۆفیسۆر دکتۆر گێڕنۆت ڤلهلمی نووسه‌ری بابه‌ته‌که ده‌که‌م که ڕه‌شنووسه‌که‌ی پێدام بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ریبگێڕم.
نووسه‌ری بابه‌ته یه‌کێکه له زانا ناوداره‌کانی ئه‌م بواره و له به‌راوردکردنی خوری و ئورارتی و کوردیش‌دا به ته‌واوی پشتیوانیم لێده‌کات به مه‌رجێک له چوارچێوه‌ی زانستی ده‌رنه چم و په له‌ش نه‌که‌م.
ته‌واوی په‌راوێزه کان وه‌رگێڕی بابه‌ته‌که نووسیونی.
نووسه‌ر سه‌رچاوه‌کانی ڕاسته‌وخۆ له دوای هه‌ریه ک له بابه‌ته‌کان نووسیوه.
مێژووی ساڵه‌کانی بهرلهزاین که له‌م بابه‌ته‌دا به‌کارهێنراون بریتین له کڕۆنۆلۆژی ناوه‌ڕاست.
له گۆکردنی ناوی نووسه‌ر و تۆژه‌ره‌کاندا ته‌قه‌لای ئه‌وه‌م داوه که به‌شێوه‌ی ئاخێوه‌رانی زمانه‌که گۆیانبکه‌م، لێ ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێت ئه‌م جۆره ته‌قه‌لایانه سه‌د ده‌ر سه‌د دروستییه‌کی ڕه‌های گۆکردن به‌رجه‌سته‌ناکه‌ن، چوونکه هه‌ندێک ده‌نگ تایبه‌تن به‌زمانێک و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌و ده‌نگانه له زمانێکی تردا هێمایان نیه بۆ نموونه: ده‌نگێک له ئه‌ڵمانیدا هه‌یه له نێوان خ و ش دایه ته‌نانه‌ت نه‌ک هه‌ر له کاتی نووسینی به پیتی زمانێکی تر گۆکردنی ئه‌سته‌مه، به‌ڵکوو له‌کاتی قسه‌کردنیشدا گۆکردنی بۆ زۆرێک له ئاخێوه‌رانی گه‌لانی تر سه‌خته.
ڕه‌گی فرمانه خوری و ئوڕاڕتیه‌کان له کاتی وه‌رگێڕانیان بۆ کوردی بۆ که‌سی سێیه‌می تاک گه‌ردانکراون، که له به‌راوردکردنه‌کانی داهاتوودا راسته‌وخۆ ڕه‌گه‌کان له گه‌ڵ ڕه‌گه‌کانی زمانی کوردی‌دا به‌راورد ده‌کرێن، لێ لێره‌دا ئه‌م جۆره به‌راورده ئه سته م ده‌رده‌که‌وت.
ئاسۆس
بۆ ته‌واوی بابه‌ته‌که بڕوانه: -
http://doktorasossqader.blogspot.de/2010/06/blog-post_6689.htmlبابه‌ته‌که له گۆڤاری توێژینه‌وه ژماره یازده‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه:
http://www.mukiryani.com/govar_pro.php?id=10