Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

٤٣هەمین ساڵوەگەڕی شەڕی نەغەدە لە کوردستانی ئێران (کۆتایی)


ماوەیەکی کورت دوای شۆڕشی ١٩٧٩ زاینی لە شاری نەغەدە شەڕێک دەستیپێکرد کە هەم کوردەکان و هەم ئازەرییەکان وەک دانیشتووانی ئەو شارە بوونە قوربانی.

لە بەشی ئاڵقەی یەکەم لە بەرنامەی ڕوانگەدا، میوانی بەرنامە دیاکۆ مورادی کە بە تایبەتی لە ئەم بارەیەوە لێکۆڵینەوەی کردووە شیکردەوە کە هەل و مەرجی دوای شۆڕش و سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای حکوومەتی کاتی ئەو کات و هەروەها پشتیوانی ئەو حکوومەتە لە کەسانی وەک غوڵامڕەزا حەسەنی، نوێنەری ئێمام خومەینی لە ئوستانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا دۆخەکەیان ئاڵۆز کرد و زەمینەی پێک هێنانی ئەو شەڕەیان خوڵقاند.

لە بەشی دووهەم و کۆتایی ئەم ڕووداوە خوێناوییەدا، مورادی پێی وایە شەڕی نەغەدە یەکێک لە ئەو چەشنە ڕووداوانەیە کە لە دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان بە سەرخەڵکدا سەپێنرا. جەختیش دەکاتەوە کە ئەو هەڕەشەیە بە تایبەت لە سەر شاری نەغەدەدا هێشتاش لە دژی دوو گەلی ئازەری و کورد هەر هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:33:01 0:00

XS
SM
MD
LG