Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

توێژینەوەیەک: ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە کاتی دووگیانبووندا دایک بەرگری منداڵەکە بەهێز دەکات


بەگوێرەیتوێژینەوەیەک ئەومنداڵە ساوایانەی کە دایکیان لەکاتی دووگیانبووندا ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان بەکارهێناوە کەمتر مەترسی نەخۆشکەوتنیان هەیە بەو ڤایرۆسە هەیە.

توێژینەوەکەی کە لە لایەین سەنتەری کۆنترۆڵ و بەرگری ئەمەریکا (CDC) ئەنجامدراوە دەریدەخات ئەو دایکانەی دوو ژەمی پێکوتەی فایزەر و بایۆتێکیان بەکارهێناوە لە کاتی دوو گیانیدا ئەوا منداڵەکانیان لە شەش مانگی یەکەمی تەمەنیان کەمتر پێویستیان بەوە هەیە ببردرێن بۆ نەخۆشخانە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.

ئەمەش یەکەم بەڵگەی زانستییە لە لایەن سەنتەری کۆنترۆڵ و بەرگری ئەمەریکا کە ئافرەتانی دووگیان بە وەرگرتنی ژەمە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا تەنیا بەرگری لە تەندروستی خۆیان ناکەن بەڵکو لەهەمان کاتدا دەتوانن سوود بە منداڵەکەشیان بگەیەنن.

توێژینەوەکە دەرەنجامی کۆکردنەوەی داتایە بۆ 379 منداڵی ساوا لە نەخۆشخانەکانی ئەمەریکا و دەرکەوتووە کە پێکوتەی دژە کۆرۆنا بەڕێژەی 61% کاریگەری هەبووە بۆ بەهێزکردنی بەرگری ئەو ئەو منداڵە ساوایانەی کە دایکیان پێکوتەیان بەکارهێناوە لەکاتی دووگیانبووندا.

پسپۆڕانی تەندروستی هۆشیاری دەدەن کە پەتای کۆرۆنا مەترسی لەسەر تەندرووستی ئەو ئافرەتانەی کە دووگیانن زیاتر دەکات و لەهەمان کاتدا مەترسی بۆ سەرگیانی منداڵی ساوا هەیە لە ڕێگەی زیانگەینادن بە سیستەمی هەناسەدانی. بۆیە ئەو پسپۆڕانە پێشنیاردەکەن بۆ ئافرەتانی سکپر و ئەو ئافرەتانەی شیردەرن گرنگی زیاتر بدەن بە وەرگرتنی پێکوتەی دژی ئەم ڤایرۆسە.

سەرچاوە: سی دی سی، گاردیان

XS
SM
MD
LG