Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

توێژینەوەیەک: حەبی ڕێگەگرتن لە دووگیانبوون بۆ پیاوان دروست دەکرێت


بەم زووانە دەشێت پیاوانیش بەشداربن لە بەرهەڵستیکردنی دووگیانبوونی نەخوازراو لەڕێگەی خواردنی حەب، ئەمە بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەک کە لەلایەن کۆمەڵەی کیمیایی ئەمەریکاوە ئەنجام دراوە.

توێژینەوەکە لە تاقیکردنەوەیەکدا لەسەر مشک ڕێژەی سەرکەوتنی 99% بووە و بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ ئەنجامبدرێت.

محەمەد عەبدوڵا ئەلنوعمان، خوێندکاری ماستەر لە زانکۆی مینیسۆتا و ئەندام لە لێکۆڵینەوەکە، بۆ ئاژانسی فرانس پڕێس ڕایگەیاند، "چەندین لێکۆڵینەوە ئەوەیان نیشانداوە کە پیاوان ئارەزووی ئەوە دەکەن کە لەگەڵ هاوبەشە ژنەکانیان بەشداربن لە ئەرکی کۆنترۆڵکردنی دووگیانبووندا."

محەمەد عەبدوڵا ئەلنوعمان ڕایگەیاند کە تیمەکەی هەوڵیانداوە حەبەکە بۆ پیاوان کاریگەی دروستبکات بەبێ بەئامانجگرتنی هۆڕمۆنەکان.

حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانبوون لەنێو ئافرەتاندا ئافرەتاندا هۆڕمۆنەکان بەکاردەهێنێت بۆ پچڕاندنی سوڕی مانگانە. هەوڵە زانستیەکانی ڕابردوو بۆ پەرەپێدانی حەبێکی لەم شێوەیە بۆ پیاوان بریتی بوون لە کارکردنە سەر هۆڕمۆنی تێستێسترۆن. سەرچاوە زانستیەکان دەڵێن ئەم حەبانە بەهۆی کاریگەریان لەسەر هۆرمۆنەکان لە کەسی بەکارهێنەر دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی کێش و خەمۆکی و بەرزبوونەوەی کۆڵسترۆل کە مەترسیەکانی نەخۆشی دڵ زیاد دەکات.

لە ئەمەریکا بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1960 بەکارهێنانی حەبی ڕێگریکردن لە دووگیانبوون بۆ ئافرەتان لە لایەن بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا پەسەندکرا. تا ئێستاش ئامرازە کاریگەرەکان بۆ بەشداری پیاوان بۆ ڕێگریکردن لە دووگیانبوونی نەخوازراو بریتین لە بەکارهێنانی کۆندۆم یاخود نەشتەرگەری ڤسێکتەمی کە نرخەکەی گرانە و هەمیشە سەرکەوتوو نییە.

سەرچاوە: ئاژانسی فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG