Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

هێزەکانی ئەمەریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەرپرسێکی دیاری داعش دەستگیردەکەن


هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمەریکا رایانگەیاند بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە هێزە تایبەتەکانی ئەمەریکا لە ئاسمانەوە دابەزیونەتە سەر خانوویەکی تەنیای سوریا و لەوێ کەسێکیان دەستگیرکردووە کە دروستکەری سەرەکی بۆمب بووە بۆ داعش.

چاودێرێکی جەنگ و پەیامنێرانی فرانس پرێس رایانگەیاند، دوو هەلیکۆپتەری سەربازی تەنها بۆ چەند خولەکێک نیشتوونەتەوە، هەروەها چەند تەقەیەک بیستراوە. ئۆپەراسیۆنەکە لە گوندێک کە دەکەوێتە ناوچەیکی ژێر دەسەڵاتی تورکیا و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی سوریای لێیە ئەنجامدرا.

هاوپەیمانێتی دژی داعش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، دروستکەری بۆمب و کارئاسانێکی بە ئەزموونە کە یەکێک بووە لە سەرکردە باڵاکانی لقی سوریای داعش".

هاوپەیمانان لە بەیاننامەکەدا ناوی ئەو ئامانجەیان نەهێناوە، بەڵام بەرپرسێکی هاوپەیمانییەکە بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە هانی ئەحمەد ئەلکوردییە، کە سەرۆکی داعش بوو لە رەقە کاتێکدا کە پایتەختی رێکخراوەکە بوو.

ئەم جۆرە ئۆپەراسیۆنانە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە لە بەشێکی باکووری رۆژئاوای سووریا، کە لەژێر کۆنترۆڵی یاخیبووانی سەر بە تورکیا و گروپە جیهادییەکانی غەیرە داعشدان، دەگمەنە.

هەڵمەتێکی پێشووی هێزە تایبەتەکان لە سەرەتای مانگی شوباتدا بووە هۆی کوژرانی ئەبو ئیبراهیم ئەلقوڕەشی سەرۆکی گروپەکە، کە یەلەگێکی بۆمبرێژکراوی تەقاندەوە بۆ ئەوەی نەتوانن دەستگیری بکەن.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG