Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

ئۆکرانیا: مانگی داهاتوو دەتوانین سێ ملیۆن تەن دانەوێڵە لە بەندەرەکانەوە هەناردەی دەرەوە بکەین


یوری ڤاسکۆڤ جێگری وەزیری ژێرخانی ئابوری ئۆکرانیا ڕایگەیاند؛ ئۆکرانیا لە مانگی 9 دا دەتوانێت سێ ملیۆن تەن دانەوێڵە هەناردەی جیهان بکات و ڕەنگە لە داهاتوودا بتوانێت مانگانە چوار ملیۆن تەن لە بەندەرەکانەوە هەناردە بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا داواکاری بۆ 30 کەشتی وەرگرتووە کە لە دوو هەفتەی داهاتوودا دێن بۆ ئۆکرانیا بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە.

لە دوای هێرشی ڕووسیا لە 24ی مانگی دوودا ئەمساڵ و گەمارۆدانی لەنگەرەکانی دەریای ڕەشی ئۆکرانیا، هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا زۆر دابەزیوە، بەڵام مانگی ڕابردوو سێ لەنگەری دەریای ڕەش کرایەوە بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بە نێوەندگیری نەتەوە یەکگرتووەکان کە بووە هۆی ناردنی سەدان هەزار تۆن دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ کڕیاران.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG