Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

پوتن: ڕووسیا ئامادەیە چەک بدات بە هاوپەیمانەکانی


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن دەڵێت مۆسکۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ئەمەریکای لاتین و ئاسیا و ئەفریقا بەرز دەنرخێنێت و ئامادەیە چەکی نوێ بە هاوپەیمانەکانی بفرۆشێت.

ڤلادیمیر پوتن لە دەستپێکی کردنەوەی مەڕاسیمی کۆڕبەندی ئاڕمی – 2022 دا لەنزیک مۆسکۆ گوتی " ئێمە ئامادەین جۆرە نوێیەکانی چەک پێشکەشی هاوپەیمانەکانمان بکەین، لە چەکی بچووکەوە بۆ ئوتومبێلی زریپۆش و تۆپهاوێژەوە بۆ فڕۆکەی شەڕکەر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان."

پوتن گوتیشی چەکەکانی ڕووسیا چەند ساڵێک لە پێشترن لە کێبڕکێی چەکدا. گوتیشی ڕووسیا چەکی وردبین و ڕۆبۆتیک پێشکەش دەکات کە " زۆربەیان چەند ساڵێک یاخود دەیان ساڵ لەپێشترن لە چەکەکانی وڵاتانی بیانی، هەروەها لەڕووی خاسیەتە تەکتیکی و تەکنیکییکانیشەوە بەشێوەیەکی بەرچاو باڵادەستترن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG