Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook
VOA Kurdish - ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا
249 subscribers
168 photos
44 videos
5 files
116 links
که‌ناڵی فه‌رمی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له تلێگرام
Download Telegram
مامۆستایەکی سەرەتایی لە شاری فینیکسی ویلایەتی ئەریزۆنا کتێبخانەیەکی بچوکی لەبەردەم ماڵەکەی داناوە و لەسەری نووسیوە کتێبێک بەرە و کتێبێک بهێنەرەوە. بەهۆی پەتای کۆرۆناوە کتێبخانە گشتیـیەکان داخراون.
📷 : AP
کارمەندێکی تەندروستی لە بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری نیودێلهی پایتەختی هندستان پـلە گەرمای ئەو کەسانە دەپێوێت کە دەیانەوێت بە شەمەندەفەر گەشت بکەن.
📷 : AFP
پاپای ڤاتیکان مەراسیمێکی ئاینی بەڕێوەدەبات و هەموو ئامادبووان لە دور یەکەوە دانیشتوون بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
📷 : AP
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕوانگە: کوشتار لە گوندی قاڕنێ - بەشی یەکەم

دوای شۆڕشی ئێران لە 2 ی مانگی نۆی 1979 ی زاینی، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کە پێکهاتبوون لە پاسدار و بەسیج هێرشیان بردە سەر گوندی قاڕنێ لە نزیک شاری نەغەدە و زیاتر لە 40 کەس لە خەڵکی ناوچەکەیان کوشت.
لە بەرنامەی ڕوانگەدا، میوانی بەرنامە عومەر کەریمی، خەڵکی قارنێ و شاهیدی ڕووداوەکە بیرەوەری خۆی لەو تاوانکارییە دەگێڕێتەوە و دیاکۆ مورادی، لێکۆڵەر، ئاماژە بە قوربانییەکانی تر لە گوندەکانی دیکەی کوردستان دەکات و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی دوای شۆڕشی ئێران دەکات.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕوانگە: کوشتار لە گوندی قاڕنێ - بەشی دووەم

دوای شۆڕشی ئێران لە 2 ی مانگی نۆی 1979 ی زاینی، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کە پێکهاتبوون لە پاسدار و بەسیج هێرشیان بردە سەر گوندی قاڕنێ لە نزیک شاری نەغەدە و زیاتر لە 40 کەس لە خەڵکی ناوچەکەیان کوشت.
عومەر کەریمی، خەڵکی قارنێ و شاهیدی ڕووداوەکە و دیاکۆ مورادی، لێکۆڵەر دەڵێن ئەم تاوانە کە 40 ساڵ لەمەوبەر ئەنجامدراوە، هەتا ئێستا ڕژێمی ئێران کەسی لەسەر سزا نەداوە و هێشتا تاوان لە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجام دەدرێت، بەڵام بە شێوەیەکی تر.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕوانگە: دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران

حەوتووی رابردوو، خاڵۆ میرزا حوسێن پەناهی کە لە نەخۆشخانەی سنە کۆچی دوایی کرد، تەرمەکەی لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستی بەسەرداگیرا. خاڵۆ میرزا بابی ڕامین حوسێن پەناهی‌یە کە 3 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ دوو گەنجی دیکە بە ناوەکانی زانیار و لوقمان مورادی لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە ئیعدام کران.
سەڵاح پـیرۆتی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، بەرنامەی ئەم هەفتەیەی ڕوانگەی تەرخان کرد بۆ وتووێژکردن لەسەر دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران. میوانانی بەرنامەکە:
ئەمجەد حوسێن پەناهی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و کوڕی خاڵۆ میرزا.
ئەرسەلان یار ئەحمەدی، ئەندامی ڕێکخراوی هەنگاو.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕوانگە: دۆخی بەندکراوان لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا
ژمارەیەک لە خانمان لە کوردستانی ئێران لەلایەن کۆماری ئیسلامیـیەوە بەندکراون و وەک ڕێکخراوە جیهانیـیەکان لە ڕاپـۆرتەکانیاندا باسی لێوە دەکەن ئەو خانمانە لە دۆخێکی نالەباردا دەژین. کۆماری ئیسلامی هەتا ئێستا وەڵامی ئەو داخوازیـیانەی جیهانی نەداوەتەوە.
یەکێک لەو بەندکراوانە خانم زەینەب جەلالیانە کە ساڵانێکی زۆرە لە بەندیخانەدایە. هەفتەی ڕابردوو ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کاردانەوەی بەرامبەر دۆخی ناوبراو پـیشان دا و لە تویتێکدا دەڵێت "زەینەب جەلالیان بەهۆی پشتیوانیکردنی لە مافی کوردەکان لە ئێران و ژنان ماوەی 13 ساڵە بە تۆمەتی هەڵبەستراو لە ئێراندا زیندانی کراوە و لە ئێستاشدا حکومەتی ئێران بۆ وەرگرتنی دانپـێدانان تەنانەت لە چاودێری تەندروستی سەرەتایـیش بێ بەشی کردووە."
ئەو نوێنەرە هەروەها گوتیشی پـێویستە ئێران داواکاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئازادکردنی بێ مەرجی زەینەب بەرچاوبگرێت و جێبەجێی بکات.
ئەمە بابەتی بەرنامەی ڕوانگەی ئەم هەفتەیەیە. میوانەکانی بەرنامەکە ئەم بەڕێزانەن:
خانم ئەوین مستەفازادە
دوکتور حوسێن ئەحمەدی نیا
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕوانکە: کۆماری ئیسلامی ئێران و مادە هۆشبەرەکان
بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ، کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستانی ئێران پەرە بە مادە هۆشبەرەکان دەدات و پشتیوانی لە ئەو تاقمانە دەکات کە هێرش بۆ سەر خەڵکی مەدەنی دەبەن.
دوو میوانی بەرنامە، خانمی ناسکە ئەفخەمی، چالاکی مافەکانی ژنان و هیوا مەولانیا، ئەندامی فێدراسیۆنی ڕۆژنامەوانانی نێونەتەوەیی بە پشت بەستن بە بەڵگەکان تاوتۆی ئەم بابەتە دەکەن.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕوانگە: سزای مەرگ لە ئێراندا - بەشی یەکەم

کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێو لیستی ئەو وڵاتانەدایە کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆری مرۆڤ لەسێدارەدەدن.
ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی Amnesty International دەڵێت " لە ساڵی 2005 ەوە هەتا ئێستا بەلانی کەم 95 کەسی خوار تەمەن 18 ساڵ لە ئێراندا لەسێدارەدراون."
دوو میوانی بەرنامە ژیلا موستەئجێر لە ڕێکخراوی هەنگاو و یونس بلوری، گوتەبێژی ناوەندی نەمران سەبارەت بە ئاماری ئێعدامکراوان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی بەڵگەی زیاتر لە ئەم بارەیەوە دەدوێن.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
ڕوانگە: ئێعدامکراوەکان لە کوردستانی ئێراندا – بەشی دووەم و کۆتایی
ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی Amnesty International دەڵێت " لە ساڵی 2005 ەوە هەتا ئێستا بەلانی کەم 95 کەسی خوار تەمەن 18 ساڵ لە ئێراندا لەسێدارەدراون."
سێ میوانی بەرنامە:
فەرهاد عەبدوڵاپوور، سەبارەت بە ئێعدامکردنی براکەی هیدایەت عەبدوڵاپوور دەدوێت. هەروەها ژیلا موستەئجێر لە ڕێکخراوی هەنگاو و یۆنس بلوری، گوتەبێژی ناوەندی نەمران سەبارەت بە ئاماری ئێعدامکراوان و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی بەڵگەی زیاتر لە ئەم بارەیەوە دەدوێن.
وتووێژ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە هەڕەشەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ مایرۆسلاڤا گەنگادزێ، بەرپرسی ئۆفیسی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپای دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، وڵاتەکەی و هاوپەیمانەکانی بە سێ ڕێگە کاردانەوەی دەبێت. یەکەم سەپاندنی سزای ئابوری و دارایی، دووەم پـێشکەشکردنی یارمەتی زیاتری لەشکری بۆ ئۆکرانیا، سێیەم بەهێزکردنی توانا بەرگریـیەکانی ناتۆ لە دیوی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
وتوێژ لەگەڵ ڕۆژنامەوان موختار نەقشبەندی سەبارەت بە بارودۆخی ئۆکرانیا و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ
سەرۆک بایدن هۆشداری ئەوە دەدات کە ئەگەری هەیە ڕووسیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا، ئەمە لە کاتێکدایە کە سێ لە کاربەدەستانی بەرێوەبەرایەتی بایدن لە ئەوروپان بۆ کۆبوونەوە سەبارەت بە ئاڵۆزی بارودۆخەکە لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا. بۆ تاوتوێکردنی ئەم بابەتە جانی دیلان میوانداری ڕۆژنامەوان موختار نەقشبەندی کردووە. نەقشبەندی باس لە بارودۆخی ئۆکرانیا و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ دەکات، کە ئایا نیگەرانییەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا لە هێرشی ڕووسیا شیانی هەیە ؟ یاخود ڕووسیا هەڵەیەکی گەورەی ستراتیژی لەو جۆرە دەکات.؟
Live stream finished (28 minutes)
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئێستا و لە داهاتوو
دابڕان و یەکگرتنەوە، ئامانج و هیواکان، ئایە گەرەنتی ئەوە هەیە بۆ جارێکی دیکە لێکترازانێکی تر لە نێو ڕیزەکانیان ڕوونەدات؟ ئایە ئەم یەکگرتنەوەیە تا چ ئاستێک دەتوانێت پیگەی ئەم حیزبە لە نێو جەماوەرەکانیدا بەهێزبکاتەوە؟ ئایە ئەم یەکگرتنەوەیە دەبێتە هۆی گەڕانەوەیەکی بەهێز بۆ سەر شانۆی سیاسی ئێران و هەرێمەکە؟
ئەم پرسیارانە و چەندین پرسی تریش لە بەرنامەی ئەم جارەی ڕوانگەدا تاوتوێی دەکرێن.
میوانی بەرنامە: حەسەن شەرەفی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری گشتی حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێران.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
کوژرانی ژینا ئەمینی و کاردانەوەکان

ئایا کوژرانی ژینا دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە تیشکخستنە زیاتری سەر مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا؟
کوشتنی ژینا چ کاریگەرییەکی دەبێت بەسەر دۆسێی مافەکانی ژنان لە ئێراندا؟
ئایا کاردانەوەکانی کۆمەڵی نێونەتەوەیی دەتوانن هاوکاربن بۆ ئەم دۆسێیە؟
ئایا ئەم دۆسێیە دەتوانێت دەنگی ئۆپۆزسیۆن لە ناو ئێراندا یەکبخات؟
ئەم پرسیارانە و چەندین پرسی تریش لە بەرنامەی ئەم جارەی ڕوانگەدا تاووتوێ دەکرێت.
Media is too big
VIEW IN TELEGRAM
دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
نیگەرانییەکان ئێجگار زۆرن بەرامبەر ڕەوشی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها ئایندەی ئەم کۆمارە ئیسلامییە. لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە کۆبوونەوە و وتووێژی بەردەوامدان. بۆ هەندێک زانیاری تایبەت لەسەر ئەو وتووێژانە و لەسەر ئایندەی کۆماری ئیسلامی ئێران میوانداری خالد عەزیزی، وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین.