Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

ڕێژەی مردن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا بەرزدەبێتەوە


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕادەگەیەنێت لە هەفتەی ڕابردووەوە مردن بەهۆی کۆڤید -19 لە سەرانسەری جیهاندا بە ڕێژەی %43 زیادی کردووە لە کاتێکدا ژمارەی حاڵەتەکان بە بەردەوامی لە سەرانسەری جیهاندا لە کەمبوونەوەدایە.

لە ڕاپۆرتی هەفتانەی خۆیدا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) گوتی 45 هەزار کەس لە دوا هەفتەی مانگی سێدا بەهۆی کێشەکانی پەیوەست بە کۆڤید-19 گیانیان لەدەستداوە. ئەم ژمارەیەش لە 33 هەزار کەسی هەفتەی پێشترەوە بەرزبووەتەوە.

ئاژانسەکە وتی کە زیادبوونی مردنەکان پێدەچێت بەهۆی گۆڕانکاری لە پێناسەی مردن بێت بەهۆی COVID-19 لە وڵاتانی کیشوەری ئەمەریکادا وەک چیلێ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

بۆ نمونە چیلێ زۆرترین ڕێژەی مردنی بەم دواییانە تێدا تۆمارکراوە ئەوەیش 11 هەزار و 858 کەس بوو ئەم ڕێژەیە لە هەفتەی پێشووتر هەزار و 710 کەس بوو. لە ئەمەریکا ژمارەی مردنەکان لەوە کەمترە و 5 هەزارو 367 حاڵەتە بەڵام بە ڕێژەی %8 زیادی کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە هیندستان 4 هەزار و 525 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە هەفتەی ڕابردوو گیانیان لەدەستداوە، ئەم ڕێژەیەش بە شێوەیەکی بەرچاو بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی پێشووتر زیادی کردووە.

XS
SM
MD
LG