Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو بە هۆی گیان لەدەستدانی نزیکەی 15 ملیۆن کەس لە جیهاندا


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت لە 1ی مانگی یەکی ساڵی 2020 ەوە بۆ 31ی مانگی 12ی 2021 ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ بە هۆی پەتای کۆڤید-19ەوە 14.9 ملیۆن کەس لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.

ئەم ژمارەیە بە زیادەڕۆیی لە هەژمارکردنی گیانلەدەستدانەکان دادەنرێت لەبەرئەوەی ژمارەی ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە ڕەنگە مردنەکەیان بەهۆی پەتاکەوە نەبووبێت.

دکتۆر تێدرۆس ئەدهانۆم گەبریێسس بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " ئەم داتایە ڕاستەقینەیە تەنها ئاماژە ناکات بە تەنها یەک کاریگەری پەتاکە، بەڵکو ئاماژە دەکات بەو پێویستییەی کە دەبێت هەموو وڵاتانی جیهان وەبەرهێنان لە سیستەمی تەندروستیەکی شیاودا بکەن بۆ ئەوەی بتوانن پارێزگاری لە خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی تەندروستی بکەن لەکاتی قەیرانەکاندا و هاوکات سیستمێکی زانیاری تەندروستی بەهێزیشیان هەبێت."

هەروەها وتیشی "ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هەموو وڵاتاندا بۆ بەهێزکردنی سیستمی زانیاری تەندروستی بۆ دروستکردنی داتای باشتر لەپێناو بڕیاردانی باشتر و ئەنجامی باشتردا."

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گوتیشی لە ٪84ی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، ئەوروپا و ئەمەریکا بوون.

ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاند کە ژمارەی مردووان لە نێو پیاواندا لە 57٪ بووە واتە رێژەکە بەرزتربووە لە مردنی ئافرەتان کە لە 43٪ بووە، هەروەها ڕێژەی گیان لەدەستدانی کەسانی بەتەمەنیش بەرزتر بووە.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG