Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

دادگایی کاربەدەستێکی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سوید


ساڵی ڕابردوو ٢٧ی مانگی ٧، دوو دادوەری گشتی سویدی کریستینا لیندهۆف کارڵسۆن و مارتینا وینسڵۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا حەمید نوری کە بەرپرسێکی پێشووی زیندانی ئێران بووە تاوانبار کرد بە ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ کە دەستی هەبووە لە کوشتنی هەزاران زیندانی لە کۆتاییەکانی شەڕی ئێران و عێراقدا.

ئەوان تاوانەکانی ناوبراویان وەک "پێشێلکارییەکانی یاسای نێونەتەوەیی، تاوانی جدی و کوشتن" ناودێر کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکی ساڵی ڕابردووی ئەو دوو دادوەرەدا هاتووە "چاوەڕوان دەکرا دادگای ناوبراو لە ١٠ی مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو تا مانگی ٤ی ساڵی ٢٠٢٢ درێژەی هەبێت ".

ئێستا پاش دادگاییکردنی حەمید نوری، دادپرسی سوید پێشنیار دەکات سزای زیندانی هەتاهەتایی بە سەر ئەو کاربەدەستەی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بسەپێندرێت.

حەسەن حاتەمی، نوێنەری کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات کە وەک بەشداربوێک ئاگاداری ئەو دادگایکردنە بووە، لە ئەڵقەی یەکەم دا ئاماژەی بەوە کرد کە لە دادگادا بەڵگەیەکی زۆر لە سەر ئەو کەسە کۆکرابوونەوە و تا ١٠٠ کەس وەک گەواهیدەر لەم کەیسەدا هەبوون. لە کۆتاییدا حەمید نوری وەک کەسێکی "مرۆڤ کوژ" ناسێنرا.

لەم ئەڵقەیە و کۆتاییدا تاوتوێی بڕیارەکە و هەروەها ئاخۆ ئەگەری پێکهێنانی دادگایەکی لەو شێوەیە بۆ کوردستانی ئێران هەیە، کە وەک ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ پشتڕاستی دەکەنەوە تا ئێستا کۆماری ئیسلامی بە توندی مافەکانی مرۆڤی لەو ناوەندەدا پێشێل کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:32 0:00

XS
SM
MD
LG