Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

سەرهەڵدانەوەی خۆپێشاندانەکان لە ئێران


لە پڕۆگرامی حەوتووانەی ڕوانگە لە بەشی دووهەم و کۆتایی سەبارەت بە خۆپێشاندانەکان لە ئێراندا، شاهۆ حوسێنی، ڕۆژنامەوان سەبارەت بە هەوڵی بەربڵاوی خەڵک و تایبەتمەندی خۆپێشاندانەکان لە قوناخی ئێستای وڵاتدا دەدوێت.

ئەو شیدەکاتەوە کە گەرچی لە وەتا هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەو حکوومەتە هەموو داخوازییەکانی سەرانسەری ئێرانی سەرکوت کردوون، بەڵام ئێستا لە کۆمەڵدا تووێژەکانی ماموستایان، کرێکاران و خانمان ڕێگایەکی هێمنانەیان گرتووەتە بەر. ئەو دەڵیت توێژەکانی مامۆستایان و زانکۆکان خاوەنی ئەندیشە و شوناسی بە ئاگایانە و بیرمەندانەن.

هەروەها سەبارەت بە خەبات لە کوردستاندا دەڵێت کە بە هۆی پەرەسەندنی تێگەیشتنی سیاسی خەڵک، توێژەکان لە هەموو دەرفەتێک و تواناییەکانی نێو کۆمەڵ کەڵک وەردەگرن و ئەوەش لە دانانی وانەی کوردی، لە خەباتی مامۆستایان، کرێکاران، لە خەباتی خانمان دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییدا خۆدەنوێنن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:29:27 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG