Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

هەڵبژاردەی ئێران بەر لە دەستپێکردنی یەکەم یارییان لە قەتەر، بێدەنگ وەستان و سرودی نیشمانی وڵاتەکەیان نەگوتەوە


هەڵبژاردەی نیشمانی تۆپی پێی ئێران لە جامی جیهانیدا، بەر لە دەستپێکی یەکەم یارییان دژ بە ئینگەلتەرا ڕۆژی دووشەممە بە بێدەنگی ڕاوەستان و ئامادە نەبوون سرودی نیشمانی وڵاتەکەیان بڵێنەوە. ئەم هەنگاوە وەک دەربرینی هاوسۆزی بۆ هاندەرانیان لە ناو وڵات لێکدەدرێتەوە کە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە لەمەڕ سەرکوتکردنەکانی خۆپیشندەران لەلایەن حکومەتەوە.

زۆرێک لە خەڵکی ئێران تیمەکەیان بە لایەنگری دەسەڵاتی تیۆکراسی شیعە ئاینزا تۆمەتبار کردبووە لەکاتێکدا دەیان کەسایەتی گشتی و وەرزشوان و هونەرمەندی ئێرانی پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕیبووە.

پاش ئەوەی دوو مانگ لەمەوبەر کچێکی کوردی ئێرانی بە ناوی مەهسا ئەمینی کە بەهۆی گوایە ڕەچاونەکردنی یاسای زۆرەملێی حیجابی ئیسلامی لەلایەن پۆلیسی ئاکارە دەستبەسەر بوو کوژرا، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لە سەرانسەری ئێران دەستیپێکرد. لە ئەنجامیشدا دەیان خۆپێشاندەر کوژراون.

بەر لە چوونی ئەو تیمە بۆ قەتەر ئەوان چاویان بە سەرۆکی توندڕەوی ئێران ئیبراهیمی ڕەئیسی کەوت. وێنەی یاریزانەکان لەگەڵ ڕەئیسیدا، کە یەکێکیان لە بەردەمیدا کڕنۆشی کڕنۆشی بردبوو، بەشێوەیەکی فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو بووەوە لە کاتێکدا نائارامیەکانی سەر شەقام بەردەوام بوو.

بێدەنگ ڕاوەستانی یاریزانە ئێرانییەکان بەر لە یارییەکەیان لەگەڵ ئینگەلتەرا بڕیارێک بوو کە دیاربوو پێشتر لەسەری ڕێککەوتبوون.

تەلەفیزیۆنی دەوڵەتی ئێران ئەو بەشەی بڵاو نەکردەوە کە یاریزانەکان بەبێ دنگی ڕاوەستاون و سرودی نیشتمانییان ناڵێنەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ئیحسان حاجسەفی کاپتنی تیمی نیشمانی ئێران، هاوسۆزی خۆی بۆ "خێزانە ئازاکانی" وڵاتەکەی دەربڕی. ئەو گوتی " پێویستە دانبەوەدا بنێین کە بارودۆخی وڵاتەکەمان باش نییە و خەڵكی ئێمە خۆشحاڵ نین." گوتیشی " ئێمە کە لێرەین مانای ئەوە نییە نەتوانین ببین بە دەنگی ئەوان و ڕێزیان لێنەگرین."

ئەنجامی یارییەکەی نێوان ئینگلتەرا و ئێران بە سەرکەوتنی ئینگلتەرا بە 6 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ تەواو بوو.

XS
SM
MD
LG