Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

کاندیدی پارتی دەم بۆ شارەوانی ئەستەنبوڵ: پارتی دەم لە ئەستەنبوڵ ستراتیژی سەرکەوتنی خۆی بەڕێوە دەبات


مەرال دانش بەشتاش، کاندیدی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (پارتی دەم) بۆ شارەوانی ئەستەنبوڵ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، کار بۆ سەرکەوتن لە شارەکەدا دەکەن.

بەشتاش ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی 2019دا پشتیوانیان لە کاندیدی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ئەکرێم ئیمامئۆغڵو کرد، بەڵام ئێستا کار بۆ سەرکەوتنی پارتەکەی خۆیان دەکەن.

دەشڵێت "لەم هەڵبژاردنەدا ئێمە یارمەتی نادەین لایەنێک سەربکەوێت و لایەنێکیش زیان ببینێت. ستراتیژی ئێمە بۆ سەرکەوتنی خۆمانە."

بەشتاش گوتیشی، کۆمپانیاکانی ڕاپرسی نزیکەی هەموو ڕۆژێک ڕێژەی دەنگەکان لە ئەستەنبوڵ ڕادەگەیەنن، بەڵام خۆیان هیچ ڕاپرسییەکیان ئەنجام نەداوە و پێویستیان بەوە نییە.

پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدان، گالیپ ئەنساریۆئۆغڵو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند، هەرچەندە بەشتاش بووە بە بەربژێر، بەڵام لە ئیستەنبوڵ هاوکاری لە نێوان جەهەپە و پارتی پارتی دەمدا هەیە.

بەشتاش لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئەنساریۆئۆغڵو وتی کە ئەوان گوێ بە قسەکانی نادەن و ئامانجی پارتی دەم هێنانەدی ئاشتییە بۆ وڵات و پێکهاتەکان.

جەهەپە و پارتی دەم بۆ هاوکاری دانوستانیان کرد، بەڵام هاوکاریی ئەو دوو لایەنە تەنیا بۆ شارەوانەکانی مێرسین، مانیسا و ئەسێنیورتی ئیستەنبوڵ ڕاگەیەندرا.

سەرچاوە: ئاژانسی میزۆپۆتامیا

XS
SM
MD
LG