Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

لە ماوەی ڕۆژێکدا دەیان کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێرانەوە بریندار دەکرێن


سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە، کۆڵبەرێک لە شاری پیرانشار بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە لە کاتێکدا ژمارەیەک لە کۆڵبەران بەهۆی تەقەی هێزە سنوورییەکانەوە بریندار بوون.

ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز ڕایدەگەیەنێت لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردوودا تەنها لە سنووری نەوسوود 13 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون.

ماڵپەڕەکە دەشڵێت جگە لەمە ئێوارەی دووشەممە " هێزە سنوورییەکانی عێراق (حرس الحدود) لە سنووری بیارە لە هەرێمی کوردستان و نەوسود 12 کۆڵبەریان دەستبەسەر کردووە." ماڵپەڕکە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرانەشی بڵاو کردووەتەوە.

ماڵپەڕی "تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان" یش ڕۆژی چوارشەممە بڵاوی کردەوە کە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا و لە ئەنجامی "تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای کرماشان، لانیکەم هەشت کۆڵبەر بریندار بوون."

پێشتر ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەواڵی گیانلەدەستدانی سێ گەنجی بڵاوکردەوە کە لە نێویاندا مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵیشی تێدایە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆڵبەر نیوز، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بەهۆی تەقەی بێ جیاوازیی هێزەکانی ئاسایشی ئێران، لانیکەم 44 کۆڵبەر کوژراون نزیکەی 400 کۆڵبەریش بریندار بوون.

سەرچاوە: بەشی فارسی دەنگی ئەمەریکا، کۆڵبەرنیوز، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان

XS
SM
MD
LG