Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

پەرلەمانتارێکی جەهەپە ڕەخنەی توند لە ئەردۆغان دەگرێت


پەرلەمانتارێکی پارتی گەلی کۆماریی (جەهەپە) لە ئامەد، سەزگین تانرکولو، بە توندی ڕەخنەی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا گرت لەسەر قسەکانی لە ئامەد.

تانرکولو ڕایگەیاند کە ئەردۆغان هیچی لەبارەی کێشەکانی شارەکە و پرسی کورد لە ئامەد نەگوت " بەڕێز ئەردۆغان لە ئامەد هیچی نەوتووە، هیچی بۆ ئامەد و کوردی تورکیا دەرنەبڕیوە، سەرنجی لەسەر هەڵبژاردنی ئەستەنبوڵە. دیسان باسی ئەستەنبوڵی کرد."

ئاماژەی بەوەشکرد، بەو پێیەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئامەد باش دیارنین، کەس لە خەمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەو شارە نییە، بەڵام هەمووان پرسیاری ئەوە دەکەن کە دوای هەڵبژاردن چ جۆرە دیالۆگێک دەست پێدەکات.

تانرکولو باسی لەوەشکرد، پارێزگاری ئامەد کە لەلایەن حکومەتەوە دەستنیشان کراوە، زیانی بە شارەکە گەیاندووە.

ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، لە ئامەد ڕایگەیاند، پارتی جەهەپە و دەم "هاوبەشییەکی ناشرین" بەڕێوەدەبەن.

گوتیشی "لە ئەستەنبوڵ و لە مێرسین و لە هەندێک شوێنی دیکەش، جارێکی دیکە هەمان یارییان ئەنجامداوە بەناوی ڕێککەوتن لەسەر ئاستی شاردا هاوپەیمانییەکی پیسیان دروست کردووە."

باسی لەوەشکرد، پارتی دەم لەبری ئەوەی خزمەتگوزاری بۆ کورد دابین بکات، دەنگی خۆیان خستووەتە بازاڕەوە، ئەمەش بە سوکایەتی دەزانێت.

جەهەپە و پارتی دەم بۆ هەڵبژاردنەکانی 31ی مانگ ڕێککەوتنیان هەیە، بەڵام هاوکارییەکانیان تەنیا بۆ مێرسین، مانیسا و ئەسێنیورتی ئەستەنبوڵ ڕاگەیەندراوە.

لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2019دا پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە وەک بناغەی پارتی دەم لێی دەڕواندرێت، لە شارە گەورەکانی وەک ئەستەنبوڵ پاڵپشتی کاندیدەکانی جەهەپەی لە دژی حکومەتی ئاکەپە کرد و بە گوتەی شارەزایانی سیاسی، لە سەرکەوتنەکەیاندا ڕۆڵێکی گرنگی بینی ئەرک.

سیاسەتمەدارانی پارتی دەم دەڵێن، ستراتیژی ساڵی 2019 ئیتر کار ناکات و دەڵێن دەیانەوێت لەگەڵ کاندیدەکانیان لە ڕۆژئاوای تورکیا سەربکەون.

سەرچاوە: ئانکا

XS
SM
MD
LG