Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

لە دەستپێکی پشووی ساڵی نوێوە لە ئێران نزیکەی 600 کەس بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە


میدیاکانی دەوڵەتی ئێران بڵاویانکردەوە، ڕۆژی پێنجشەممە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە 9 کەس گیانیان لەدەستدا، ئەوەش خراپترین تاکە ڕووداوە لە سەرەتای دەستپێکردنی پشووی ساڵی نوێوە.

پۆلیس دەڵێت، لە سەرەتای پشووەکانی جەژنەوە کە لە 19 ی مانگی سێ وە دەستپێدەکات و تا 1ی چوار بەردەوام دەبێت، 585 کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە، لە کاتێکدا خەڵکی گەشتدەکەن بۆ بینینی کەسوکاریان لەم پشووانەدا..

ئاژانسی ئرنای فەرمی ئێران بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ئاژانسە فریاگوزارییەکانەوە دەڵێت، لە دوایین ڕووداوی پارێزگای سێمنان لە ڕۆژهەڵاتی تارانی پایتەخت، دوو ئۆتۆمبێل بەیەکیانداداوە و ئاگریان گرتووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا بڵاویکردەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانەکان لە وەرزی جەژنی ساڵی نوێ لە ساڵی ڕابردوو بەهۆی پێکدادانەکانەوە گەیشتە هەزار و 217 کەس.

ئەو ژمارە زۆرەی گیانلەدەستدانەکان بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەکان و ئاژۆتنی بێباکانە و نزمی کواڵێتی ئۆتۆمبێلەکانە.

بەرپرسێکی پۆلیس لە ساڵی 2022دا کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی ناوخۆیی تۆمەتبار کرد بەوەی ئۆتۆمبێلی "ناپارێزراو"یان گەیاندە خەڵک لە هەمان کاتدا هەمان نرخیان لێوەردەگرن کە کۆمپانیا بیانییەکانیان لێیان وەردەگرن.

چەندین کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی بیانی لە ساڵی 2018دا لە ئێران دەرچوونە، دوای ئەوەی ئەمەریکا سزاکانی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە سەپاندەوە.

سەرچاوە: فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG