Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

ڕێکخراوێکی مافی ژنان پێوەرەکانی ئاشتی و ئاسایشی ژنان لە وڵاتانی جیهاندا بڵاو دەکاتەوە


پەیمانگەی ژنان، ئاشتی و ئاسایشی زانکۆی جۆرجتاون (WPS) ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر پێوەرەکانی ئاشتی و ئاسایشی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو کردووەتەوە.

لە ڕاپۆرتەی ساڵی 2023/2024 ی ئەو پەیمانگەیەدا تیشک خراوەتە سەر بابەتەکانی دادپەروەری و ئاسایشی پەیوەست بە ژنان لە 177 وڵاتانی جیهاندا.

ئەو پەیمانگەیەی کە کار بۆ بەرەوپێشبردنی ڕۆڵی ژنان لە دۆخێکی سەقامگیر و ئاشتیدا دەکات، دەڵێت بە پێی پێوەرەکانی ئەم ساڵ هیچ وڵاتێک بێکەموکوتی نەبووە لەو بوارەدا، بەڵام بێگومان هەندێک وڵات ڕەوشیان لە هەنێکی تر زۆر باشتر بووە.

پێوەرەکانی WPS بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج بڵاودەکرێتەوە.

بە پێی ڕیزبەندی ئەو 177 وڵاتە کە لە باشترینەوە بۆ خراپترین دەستپێدەکات دانیمارک یەکەم وڵاتە و ئەفغانستانیش ژمارەی 177ە واتا خراپترینە بۆ ڕەوشی ژنان.

ئەمەریکا 37 هەمین وڵاتە لە کاتێکدا تورکیا 99، ئێران،140، عێراق 168 و سوریاش 171.

XS
SM
MD
LG