Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

دەسەڵاتی فەلەستینی کابینەی نوێی حکومەت ڕادەگەیەنێت


دەسەڵاتی فەلەستین ڕۆژی پێنجشەممە لە کاتێکدا کە ڕووبەڕووی فشاری نێودەوڵەتی بۆ چاکسازی دەبێتەوە، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ڕاگەیاند.

مەحمود عەباس کە نزیکەی دوو دەیەیە سەرکردایەتی دەسەڵاتی فەلەستینییەکان دەکات و تا ئێستاش لە دەسەڵاتدایە، لە فەرمانێکی سەرۆکایەتیدا حکومەتی نوێی ڕاگەیاند. هیچ کام لە وەزیرەکانی داهاتوو کەسایەتییەکی ناسراو نین.

عەباس سەرەتای ئەم مانگە پەیوەندی بە محەمەد مستەفاوە کرد کە ماوەیەکی زۆرە ڕاوێژکارە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆک وەزیران. مستەفا، ئابووریناسێکی سەربەخۆی سیاسییە و لە ئەمەریکا خوێندنی تەواوکردووە، بەڵێنیداوە حکومەتێکی تەکنۆکرات پێکبهێنێت و سندوقێکی متمانەپێکراوی سەربەخۆ دروست بکات بۆ یارمەتیدانی ئاوەدانکردنەوەی غەززە.

دەسەڵاتی فەلەستینییەکان بەشێک لە کەناری ڕۆژئاوا بەڕێوە دەبات. هێزەکانی لە غەززە دەرکران کاتێک حەماس لە ساڵی 2007 دەسەڵاتی گرتە دەست.

ئەمەریکا دەخوازێت دەسەڵاتی فەلەستینی زیندوو بکاتەوە تا دەسەڵاتی غەززەی پاش شەڕ بەڕێوەببات بەر لەوەی دواجار چارەسەری دوودەوڵەتی جێگیربکرێت.

ئیسرائیل ئەو بیرۆکەیەی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە کۆنترۆڵی ئاسایشی غەززە لە دەستی خۆیدا دەبێت.

XS
SM
MD
LG