Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

تورکیا لە دۆسیەی تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلال لە ئەستەنبوڵ سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر ژنێکدا دەسەپێنێت


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ڕۆژی هەینی، 26ی مانگی چوار ڕایگەیاند دادگایەکی تورکیا هاووڵاتییەکی سوریایی بە ناوی ئەحلام ئەلبەشیر تۆمەتبار کردووە و سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپاندووە، ئەوەش لەسەر تەقینەوەکەی ساڵی 2022 لەسەر شەقامێکی بازاڕێکی سەرەکی ئیستەنبوڵ کە بووە هۆی کوژرانی شەش کەس.

شەش هاووڵاتی تورکیایی لە هێرشەکەی 13 ی مانگی یانزەی ساڵی 2022 دا کوژران، تەقینەوەکە بووە هۆی بریندار بوونی نزیکەی 100 کەسی دیکە لەسەر شەقامێکی قەرەباڵغ کە پڕ بووە لە گەشتیار و کڕیاران.

دادگاکە حەوت سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی بەسەر ئەلبەشیردا سەپاندووە، پێشتر پۆلیس ئاماژەی بەوەدابوو کە ئەلبەشیر ئەو کەسە بووە کە بۆمبەکەی لەسەر شەقامەکە تەقاندووەتەوە.

دۆسییەکە زیاتر لە 30 تۆمەتباریی دیکەی لە خۆگرتبوو، چوار تۆمەتبارییان ڕۆژی هەینی ئازاد کران، هاوکات دادگا بڕیاریدا 10 تۆمەتباری دیکەیان بە جیا دادگایی بکرێن.

بیست تۆمەتباری دیکەش سزای زیندانییان بەسەردا سەپێندرا، سزاکانییان لە چوار ساڵەوە بۆ سزای زیندانی تا هەتایی بووە. لەو بیست تۆمەتبارە، شەش تۆمەتبارییان سزای زیندانی تا هەتاییان بەسەردا سەپێندرا بەهۆی " تێکدانی یەکگرتوویی و شکۆی وڵات و کوشتنی بە مەبەستەوە."

تورکیا بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی خستە ئەستۆی هێزە کوردییەکان، وتی فەرمانی هێرشەکەی سەر شەقامی ئیستیقلال لە کۆبانی باکووری سوریاوە دراوە، کە لەوێ لەم ساڵانەی ڕابردوودا هێزەکانی تورکیا ئەرکی سەربازییان دژی هێزە کوردییەکان ئەنجام داوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG