ماڵپەڕی گاردیان بڵاویکردەوە نیڵسن لە ماوەی لێدوانێکیدا لە کۆنگرێسی ئەمەریکا لەم هەفتەیەدا وتوویەتی " باوەڕمان وایە زۆربەی پڕۆگرامە مەدەنییەکەی بۆشایی ئاسمانی چین پڕۆگرامی سەربازیین. پێم وایە لەو ڕووەوە ئێمە لە کێبڕکێداین."
گوتیشی " چین هەنگاوی زۆر سەرسوڕهێنەری ناوە، بە تایبەتی لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا. بەڵام ئەوان زۆر زۆر نهێنین."
نیڵسن لە مانگی پێنجی ساڵی 2021 دا پۆستی سەرۆکایەتی ناسای گرتە دەست و لەو کاتەوە زۆر جار باسی لەوە کردووە کە دەکرێت چین لە هەر ساتێکدا بێت لە بۆشایی ئاسماندا پێش ئەمەریکا بکەوێت.
نیڵسن لە ڕابردوودا چینی تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی دزینی دیزاینەکانی فڕۆکەی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکایی.
لە مانگی پێنجی ساڵی 2022 دا نیڵسن بە هەمان کۆمیتەی وت " بەڵێ ئەوان زۆر باشن لە دزیندا، ئەوەش وادەکات ئێمە ئاسایشی ئەلیکترۆنی زۆر بە جددی وەربگرین."