هەر بە ماوەیەکی کەم پاش تەقینەوەکەی ئەستانبوڵ کە خەڵکی سیڤیل بوونە قوربانی گەورە دەسەڵاتدارانی تورکیا تەنانەت بەر لەوەی لێکۆڵینەوە بەراییەکانیش هیچ ئەنجامێکی سەرەتاییان بڵاوکردبێتە دەستبەجێ پەنجەی تاوانیان بۆ هێزە کوردییەکانی سوریا ڕاکێشا.
دۆسێی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە دژ بە گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە دەرەوەی سنورەکانی تورکیادا بۆتە بابەتێکی گەرموگوڕی ناوخۆی تورکیا و داوای لێکۆڵینەوەش دەکرێت.
گەندەڵی و نەبوونی خواستێکی ڕژد بۆ چاکسازی، تەواوی بەها باڵاکان لە کۆمەڵگەکاندا دەباتە خانەکانی ژێر سفرەوە و کاریگەرییەکانیشی هێندە نەرێنی دەبن، کە تەواوی ئایندەش دەکەنە تاریکستان و وەک بەرەنجامیش وڵات هەرزانفرۆش دەکرێت لە بازاڕی شەرمەزاری بازرگانییەکاندا.
هاوکاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی کابینەی نوێی حکومەتی وڵاتەکە، شەقامی عێراقی داوا دەکات دەنگ نەدرێت بەم حکومەتەی موحەمەد شیاع ئەلسودانی. دۆڕاوەکانی هەڵبژاردنەکە، حکومەتی نوێ پێکدەهێنن و ڕای گشتیش دەڵێت ئەم حکومەتە ناتوانێت هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی بنێت.
پەرلەمانی تورکیا یاسایەکی تری سانسۆرکردنی پەسەندکردووە و بەپێی ئەم یاسایە دەشێت ڕۆژنامەوان و بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی سۆشیال میدیا سزای زیندانیکردنی هەتا سێ ساڵیان بەسەردا بسەپێندرێت.
خۆپیشاندەرانی ئێران بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەی هێزە سەرکوتکارەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەسەڵاتدارانیش بەردەوامن لە هەڕەشە و گوڕەشەکانیان. شیکەرەوەش ئاماژە بەوە دەکەن ئەوەی لە ئێراندا ڕوودەدات بەرەنجامی کەڵەکەبوونی توڕەیی و ناڕەزایی هاووڵاتیانی ئێرانییە لە ڕژێمی فەرمانڕەوای وڵاتەکەیان.
کۆماری تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران، ئاو دەکەنە چەک و لە بەرامبەر وڵاتی عێراق بەکاریدەهێنن بۆ مەبەستی سیاسی و ئابوری. لە ئێستاشدا هاوکاتی هەموو کێشە و گرفت و ئاڵۆزییەکانی تری عێراق لە ئێستاشدا قەیرانێکی گەورەی تر بەرۆکی ئەو وڵاتە بەشەڕ وێرانبووەی گرتووە و بریتییە لە قەیرانی ئاو.
نکوڵی ناکرێت لەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران نوقمی قەیرانی قوڵ و ئاڵۆزە، وەک شیکەرەوە ئاماژەی پێدەکەن لە هەر لایەکەوە دەسەڵاتدارانی ئەم کۆمارە ئیسلامییە بیانەوێت پەردەپۆشی بکەن، ئەوا بە شێوەیەکی جیاوازتر لەوەی پێشووی لە شوێنێکی ترەوە سەرهەڵدەداتەوە.
ژینا ئەمینی لە تاران دەکوژرێت بەڵام وڵاتێک گڕ دەگرێت وەک چۆن بەهاری عەرەبی لە وڵاتی تونس بە خۆسوتاندنی گەنجێک دەستیپێکرد، گەلانی ئێرانیش ڕژاونەتە سەر شەقامەکان بەڵام ئایا دەبێتە بەهارێکی ئێرانی، یان ئایا دەبێتە ڕاپەڕینێکی ژینایی؟ شلێر باپیری نوسەر و لێکۆڵەر میوانی ئەم هەفتەیەی لەگەڵ ڕووداوەکاندایە.
کۆبوونەوەکانی ڤیەننا پڕن لە هەڵکشان و داکشان، وەک یاری مار و پەیژە. ئەوروپاییەکان پێشتر هەر زۆر گەشبین بوون بەڵام ئێستا دەڵێن دڵنیا نین لەوەی ڕێککەوتن دەکرێت یان نا. ئێران لە ڕوانگەی کێشەکانیەوە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی.
لە پێناو پاراستنی پەیوەندییەکانی خۆیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەپاندنی سزاکانی ڕۆژئاوای بەسەر ڤلادمیر پوتندا ڕەتکردۆتەوە ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی وەک شیکەرەوە دەڵێن وەها دەکات ئەردۆغان بە هاوپەیمانی ڤلادمیر پوتن دابنرێت.
ڕەهەندێکی ململانێکان و قەیرانەکانی عێراق دەستێوەردانە دەرەکییەکانە بەتایبەتیش لە ئێستادا پشتیوانییەکانی ئێران لە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، جارێکی تر بۆتەوە بابەتێکی گەرمی ئاڵۆزییەکانی ئێستای وڵاتەکە؛ بەڵام نکوڵیش ناکرێت لەوەی موقتەدا ئەلسەدر بەشی خۆی پشتیوانی لێدەکرێت لە وڵاتانی ترەوە.
زیاتر نیشـان بده