Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

Breaking News

سەرکەوتنێک بۆ ئیسرائیل و ڕسوابوونێک بۆ ئێران


جۆن کێربی ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، 15 ی مانگی چواری 2024
جۆن کێربی ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، 15 ی مانگی چواری 2024

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە 13 ی مانگی چواردا، "لە ڕووی پانتاییەکەی و قەبارەیەوە بێ پێشێنە بوو".

سەرکەوتنێک بۆ ئیسرائیل و ڕسوابوونێک بۆ ئێران
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:56 0:00
Direct link

کاتێک ئێران لە 13 ی مانگی چواردا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد، وەک ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە وتی هێرشەکە "لە ڕووی پانتاییەکەی و قەبارەیەوە بێ پێشێنە بوو" و دەڵێت:

" لە ڕووی پانتاییەکەیەوە، چونکە یەکەم هێرشی ڕاستەوخۆی ئێران بوو بۆ سەر ئیسرائیل؛ و لە ڕووی قەبارەکەیەوە، چونکە زیاتر لە 300 تەقەمەنی جۆراوجۆری هەڵداوە، لە نێویاندا موشەکی بالیستی و موشەکی کروزی وشکانی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. بەهۆی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل و هەروەها پشتیوانی وڵاتانی دیکە، لە نێویاندا ئامێر و کەرەستەی سەربازی ئەمەریکا، وە نزیکەی هەموو درۆن و موشەکەکانی دەهاتن تێکشکێندران و خرانە خوارەوە".
کۆتایی وتەکانی ئەنتۆنی بلینکن .

وەزیری دەرەوە بلینکن وتی ئەوەی کۆتایی هەفتە دەریخست " ئەوەیە کە ئیسرائیل ناچاریش نییە و پێویستیش ناکات بە تەنیا بەرگری لە خۆی بکات کاتێک دەبێتە قوربانی هێرشێک."

جۆن کێربیش ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی جەختی لەوە کردەوە کە وەڵامدانەوەکە دەریخست" بە پێچەوانەی ئێرانەوە کە هەتا دێت لەسەر شانۆی جیهانی گۆشەگیرتر دەبێت، بەڵام ئیسرائیل دۆستی هەیە." و دەڵێت:

ئیسرائیل شارەزایی مەزنی هەیە، پیشەیییەکی مەزنی هەیە، توانای سەربازی گەورەی هەیە، ئەوەش بە ڕێکەوت نییە. هەموو ئەوانە لەو پشتیوانییەوە سەرچاوە دەگرن کە بەدەستیان دەهێنن، بە تایبەتی لە ئەمەریکاوە و هەروەها لە وڵاتانی دیکە."
کۆتایی وتەکانی جۆن کێربی .

جۆن کێربی ڕاوێژکاری پەیوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوەدا کە هێرش بۆ سەر ئیسرائیل" شکستێکی سەرسوڕهێنەر و شەرمەزارکەر" بوو بۆ ئێران و دەڵێت:

بە لەبەرچاوگرتنی قەبارەی ئەم هێرشە، مەبەستی ئێران بە ڕوونی ئەوە بووە کە هێرشەکە وێرانکاری و قوربانی زۆری لێبکەوێتەوە... هێرشەکە کاریگەری نەبوو. ئەم هێرشە شکستی هێنا بەهۆی ئامادەکارییەکانمان و هاوپەیمانییەکی هاوبەشی پابەند و سیستەمی بەرگری سەرکەوتووی ئیسرائیلەوە. ئیسرائیل ئەمڕۆ لە پێگەیەکی ستراتیژی زۆر بەهێزتردایە بە بەراورد بە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر. ئێران ئەو بەرنامە مووشەکییەی شانازی پێوە دەکات و شتێکە بۆ هەڕەشەکردن لە ئیسرائیل و ناوچەکە بەکاری هێناوە، سەلماندی کە بەرنامەکەی کاریگەری زۆر کەمترە."
کۆتایی وتەکەی جۆن کێربی.

ڕاوێژکار جۆن کێربی ئاماژەی بە " سەرکۆنەکردنی "هێرشی ڕاستەوخۆ و بێپێشینە شێوازی ئێران دژی ئیسرائیل" لەلایەن سەرکردەکانی وڵاتانی گروپی حەوتەوە کرد. کێربی وتی تیمەکانی ئەمەریکا ئێستا لەگەڵ وڵاتانی گروپی حەوت بەدواداچوون بۆ سزا فرەلایەنە نوێیەکان دەکەن بۆ بە ئامانجکردنی بەرنامەکانی مووشەکی ئێران و بەرنامە بەدکارەکانی دیکەی.

ڕاوێژکار کێربی ڕایگەیاند " کەواتە لێرەدا ئەوە دەرئەنجامەکەیە."
" ئیسرائیلێکی بەهێزتر. ئێرانێکی لاوازتر. هاوپەیمانییەکی زیاتر یەکگرتووی هاوبەشەکان. ئەوە نیازی ئێران نەبوو کاتێک شەوی شەممە ئەم هێرشەی دەستپێکرد، بەڵکو تەنانەت نیازەکەی نەپێکا و دووبارە شکستیان هێنا و شکستێکی گەورەش."

XS
SM
MD
LG