Svoboda | Graniru | BBC Russia | Golosameriki | Facebook

Accessibility links

Breaking News

بلینکن و پاراستنی دیموکراسی


ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە لوتکەی سێیەمی دیموکراسی لە سیئۆل وتارێک پێشکەش دەکات
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە لوتکەی سێیەمی دیموکراسی لە سیئۆل وتارێک پێشکەش دەکات

ئەم وتارەی لە دەنگی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە ڕاوبۆچوونی حکومەتی ئەمەریکایە

ئەنتۆنی بلینکن دەڵێت، "ئازادییە سەرەتاییەکان لاوازبوون. مافی هەڵبژاردن کەوتووەتە بەر هێرش. گەندەڵی لە هیوای کەمکردووەتەوە. لە ژێر ئاڵای لوتکەدا و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، ئێمە پێکەوە هەستاوین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵنگاریە."

 بلینکن و پاراستنی دیموکراسی
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:34 0:00

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە لە لوتکەی ئەم دواییە بۆ دیموکراسی لە سیئۆل ڕایگەیاند، " ئێمە لە وڵاتانی گەورە و بچووک و لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و لە ئابووری پێشکەوتوو و هەروەها گەشەسەندووەوە هاتووین. بەڵام ئێمە هەموومان بە بڕوایەکی تەواو و یەکگرتووین کە دیموکراسی تاکە بەهێزترین ئامرازە بۆ ئازادکردنی توانا مرۆییەکان و بەدیهێنانی ئەنجامەکان بۆ هاووڵاتیانمان".

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە دەڵێت، " لە دوای کۆتایی‌هاتنی جەنگی سارد شەپۆلێکی بەهێزی کرانەوەی سیاسی لە سەرانسەری جیهان ڕووی دا، بەڵام بە دوایدا ئەوە نزیکەی بیست ساڵە دیموکراسی لە زۆر شوێن پاشەکشەی کردووە."

" ئازادییە سەرەتاییەکان لاوازبوون. مافی هەڵبژاردن کەوتووەتە بەر هێرش. گەندەڵی لە هیوای کەمکردووەتەوە. لە ژێر ئاڵای لوتکەدا و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، ئێمە پێکەوە هەستاوین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵنگاریە . زیاتر لە 100 حکومەت لە هەموو بەشەکانی جیهان پابەندبوون بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی کۆنکرێتی بۆ بەهێزکردن و نوێکردنەوەی دیموکراسی لە وڵاتەکانیان، بەڵام هاوکات پێکەوە کاردەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە هاوبەشەکان لە سەرانسەری جیهاندا".

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمەریکا میدیا و ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ دەپارێزێت و دەڵێت:

"ئەمەریکا لە زیاتر لە دە وڵات پشتگیریکردووە بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری درێژخایەنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ڕێگەی سندوقی نێودەوڵەتی بۆ میدیاکانی لە بەرژەوەندی گشتیدان. هەروەها ئێمە ئاسایشی ڕۆژنامەنووسان باشدەکەین لەوانە ئەوانەی لە دەربەدەری لە ژێر پلاتفۆرمی پاراستنی ڕۆژنامەوانیدا کاردەکەن."

هەروەها ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پلانێکی نوێی کارکردنی نیشتمانیش سەبارەت بە هەڵسوکەوتی بازرگانی بەرپرسیارانە دەستپێدەکات. ئەم پلانە زیاتر لە 40 ڕێکاری کۆنکرێتی لە سەرانسەری حکومەتی ئەمەریکا دادەنێت بۆ یارمەتیدان لە دڵنیابوون لەوەی کە ئەو کۆمپانیایانە کە ئێمە لەگەڵیان کاردەکەین لە ڕاستیدا مافەکانی مرۆڤ دەپارێزن.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە ئاماژەیکرد و دەڵێت "ئەگەر بمانەوێت نەوە سەرهەڵداوەکان پشتگیری کۆمەڵگە دیموکراسیەکان بکەن، بوژاندنەوەی دیموکراسی پێویستی بە داڕشتنی داهاتوویەکی تەکنەلۆژیا دەبێت ئەوەی برەو بە پێشکەوتن لە ژیانی خەڵکدا بدات".

" لەو دەمەی ڕژێمە تاکڕەو و سەرکوتکارەکان تەکنەلۆژیاکان بۆ تێکدانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ بڵاودەکەنەوە، پێویستە دڵنیابین لەوەی کە تەکنەلۆژیا بەها و نەریتە دیموکراسیەکان دەپارێزێت و پشتگیریان دەکات."

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە رایگەیاند کە " دیموکراسی بە ڕێکەوت ڕوونادات" و" دەبێت بەردەوام نوێی بکەینەوە . بلینکن وتیشی ئێمە بە دڵنیاییەوە ئەوە دەکەین کاتێک دەزانین کە دیموکراسی خواستێکی هاوبەشە بۆ خەڵک لە سەرانسەری جیهان و ئەو داواکاریە بۆ دیموکراسی نوێنەرایەتی هێشتا بەهێز."

XS
SM
MD
LG